ئەبووسەعید ئەبولخەیر
ئەبووسەعیدی ئەبولخەیر (بە فارسی: ابوسعید ابوالخیر)، (٣٥٧-٤٤٠ی کۆچی) لە عارفان و شاعیرانی ناسراوی فارسە. ئەبووسەعید، ھەم لە بواری خواناسیدا زۆر ناسراوە و لە ڕیزی خواناسانی گەورەی ئیسلامیە و ھەم لە بواری شێعردا دەستێکی بەرزی ھەبوە و لە چوارینە نووسە ناسراوەکانی فارسە.
ئەبووسەعید ئەبولخەیر | |
---|---|
ابوسعید ابوالخیر | |
لەدایکبوون | ٧ی کانوونی یەکەمی ٩٦٧ Miana |
مەرگ | ١٢ی کانوونی دووەمی ١٠٤٩ (٨١ ساڵ ژیاوە) خۆراسان |
گۆڕ | Miana |
پیشە | زانای عەقیدە، شاعیر |
پلە | murshid |
ژیان
دەستکاریئەبوو سەعید لە ساڵی ٣٥٧ی کۆچیدا لە شاری میھەنە لە وڵاتی تورکمانستان لە دایک بوە. لە لای باوکی و زانایانی ئەو شارەدا دەرسی خوێندوە. ھەروەھا سەفەرێکی بۆ شاری نەیشابوور کردوە و لەوێدا چاوی بە زانایان و گەورەپیاوانی ئەو شارە کەوتوە. ئەبووسەعید لە دوا ماوەیەک ڕووی لە ڕێبازی سۆفیان کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین خواناسانی ئەو سەردەمە. لە ساڵی ٤٤٠ی کۆچیدا لە دنیا ماڵئاوایی کرد و ھەر لە میھەنەدا نێژرا.
بەرھەمەکان
دەستکاریبووسەعید بێجگە لە شێعرەکانی ھیچ بەرھەمێکی نووسراوی لە دوا خۆی بە جێ نەھێشت بەڵام ناوی و قسەکانی لە زۆر جێگەی عیرفانی ئیسلامی و ئەدەبی فارسیدا ھەیە.
ئەو بەرھەمانەی پەیوەندیان بە شێخ سەعیدەوە ھەیە بریتین لە:
- اسرار توحید فی مقامات شیخ ابی سعید: نووسراوەی محەمەد کوڕی منەووەرە کە لە نەسڵی ئەبووسەعیدە، ئەم کتێبە بە پەخشانی فارسیە و بە سەرھاتەکانی بووسەعیدی تێدایە.
- رسالە حالات و سخنان شیخ ابوسعید: نووسراوەی ئەبووڕۆح لوتفوڵا کە لە نەسڵی ئەبووسەعیدە
- شێعرەکانی ئەبووسەعید کە بە فارسین
سەرچاوەکان
دەستکاری- شەڵماشی، م.، مەجلیسی ئەولیا، بڵاوکەرەوەی کوردستان، سنە، ١٣٨٦.
- ویکیپیدیای فارسی
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەبووسەعید ئەبولخەیر تێدایە. |