ئێمپیدۆکلس (بە ئینگلیزی: Empedocles) (٤٩٠ - ٤٣٠ پ.ز) فەیلەسووفێکی یۆنانی پێش سەردەمی سوقرات بوو. دانیشتووی ئاکراگاس بوو کە شارێکی یۆنانییە لە سیسیلی. فەلسەفەی ئێمپیدۆکلس بە سەرچاوەگرتنی بیردۆزی چوار ماددە کلاسیکییەکە ناسراوە کە لە یۆنانی کۆندا ناسراون بە (زەوی، ئاو، هەوا، ئاگر). هەروەها پێشنیاری دوو هێزی دیکەشی کردووە کە خۆی ناوی لێ ناون خۆشەویستی و ڕق کە دەتوانن هەم ماددەکان تێکەڵاو بکەن هەم جیایان بکەنەوە. ئەم تێڕوانینە فیزیکییانە بەشێک بوون لە مێژووی گەردوون کە باسیان لە دروستبوون و گەشەکردنی ژیان کردووە. 

ئێمپیدۆکلس
Empedocles
ئێمپیدۆکلس, تابلۆیەکی سەدەی ١٧یەم
لەدایکبوون٤٩٠ پ.ز
ئەگریجەنتۆ، سیسیلی
مردن٤٣٠ پ.ز
سیسیلی
سەردەمفەلسەفەی پێش سوقرات
ناوچەفەلسەفەی ڕۆژئاوایی
بایەخی داوە بەزانستی دروستبوونی گەردوون
بیرۆکە گرنگەکانهەموو ماددەکان لە چوار توخمی سەرەکی دروستبوون: زەوی (خاک)، ئاو، هەوا، ئاگر

بابەتی پەیوەندیدار دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری