ئێدگار دی وال
ئێدگار ئەلێکسی ڕۆبەرت ڤۆن واڵ یان دی واڵ (لەدایکبووی ٢٣ی ئابی ١٨٦٧ تا ٩ی ئازاری ١٩٤٨) مامۆستایەکی ئەڵمانی بەلتیک، بیرکاریزان و زمانناس بوو. ناوبانگێکی زۆری بەھۆی داھێنانی زمانی ئینتەرلینگوی (کە بە بەدرێژایی ژیانی ڕۆژاوایی ناسراوە)، ئینتەرلینگوی زمانێکی سروشتی دروست کراوە لەسەر بنەمای زمانە ھیندۆ-ئەورووپییەکان، کە سەرەتا لە ساڵی ١٩٢٢ بڵاوکرایەوە.
ئێدگار ڤۆن وال | |
---|---|
![]() ئێدگار دی وال | |
لەدایکبوون | |
مەرگ | ٩ی ئازاری ١٩٤٨ | (٨٠ ساڵ ژیاوە)
شارۆمەندێتی | ڕوسیا (1867–1918) ئیستۆنیا (1917–1948) |
ناسراوە بە | داھێنەری ئینتەرلینگیو ناسراو بە ڕۆژاوایی |
ژیاندەستکاری
دی واڵ لە ئۆڵویۆپۆڵ لەدایکبووە (بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە بۆھۆپڵ، شارۆچکەیەکی نزیک ئەوێ)، پارێزگای کەرسۆن، ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا (ئێستا بەشێکە لە پێرڤۆماسک، ناوچەی میکۆلاڤ، ئوکراینا).[١][٢][٣][٤] خێزانەکەی چەند ساڵێکی لە ئوکراینا بەسەر برد، لەو کاتەوەی باوکی دی واڵ لەوێ وەک ئەندازیاری ھێڵی شەمەندەفەر کاری دەکرد.[٥] دوای ئەوە خێزانەکە بۆ چەند ساڵێک لە تالیین مانەوە و پاشان گواسترانەوە بۆ سانت پیتەربێرگ. ڤاڵ لەوێ خوێندوویەتی و پاشان دەستی بە خزمەتی کرد لە ھێزی دەریایی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا. لە سەرەتای ساڵی ١٨٩٤، دی واڵ وەک مامۆستایەک لە تەلین کاری دەکرد.[٦]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Mäeorg, Kalmer; Rahi-Tamm, Aigi (2016). "Edgar von Wahl 1867–1948: keelemees ja poliitiline prohvet". Ajalooline Ajakiri (2): 295. doi:10.12697/AA.2016.2.08.
- ^ Ojalo, Jaan (2000). Enciklopedio pri la Estona Esperanto-movado. p. 82. ISBN 9985913043.
- ^ Künzli, Andreas. "Edgar von Wahl (1867–1948). Aldonaj biografiaj notoj pri lia familia deveno kaj atentigo pri grava libro pri la genealogio de la familio von Wahl" (PDF). planlingvoj.ch. Retrieved 30 November 2019.
- ^ Stammtafeln nicht immatrikulierter baltischer Adelsgeschlechter. Band I. p. 27. ISBN 9789949262694.
- ^ Album Academicum der weil. drei Corporationen: A. Baltica in Zürich. B. Livonia in Carlsruhe. C. Baltica in Carlsruhe. Tartu: Jurjew, (Mattiesen). 1900. p. 57. hdl:10062/16929.
- ^ Mäeorg, Kalmer; Rahi-Tamm, Aigi (2016). "Edgar von Wahl 1867–1948: keelemees ja poliitiline prohvet". Ajalooline Ajakiri (2): 296. doi:10.12697/AA.2016.2.08.