ئێدوارد میڵز پورسێل

ئێدوارد میڵز پورسێل (بە ئینگلیزی: Edward Mills Purcell) (٣٠ی ئابی ١٩١٢ – ٧ی ئازاری ١٩٩٧) فیزیازانێکی ئەمریکی بوو کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا بوو لە ساڵی ١٩٥٢ بەھۆی دۆزینەوەی سەربەخۆی (بڵاوکرایەوە لە ١٩٤٦) لە دەنگدانەوە موگناتیسی ئەتۆمی لە شلەکان و لە ماددە ڕەقەکاندا[١] دەنگدانەوە موگناتیسی ئەتۆمی (NMR) بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارھاتووە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی گەردیلەیی ماددە پاکەکان و پێکھاتەی تێکەڵەکان. ھاوڕێ و ھاوکارەکانی بە ئێد پورسێل دەیانناسی.

ئێدوارد میڵز پورسێل

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bleaney, B. (1999). "Edward Mills Purcell. 30 August 1912 -- 7 March 1997: Elected For.Mem.R.S. 1989". Biographical Memoirs of Fellows of the Royal Society. 45: 437–447. doi:10.1098/rsbm.1999.0029.