ئینتەرنێت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئینتەرنێت سیستمێکی جیھانگرە پێکھاتوو لە تۆڕی کۆمپیوتەری کۆمپیوتەرییەکانی پێکەوە بەستراو کە بۆ ڕاژەگەیاندن بە ملیاردان بەکارھێنەری سەرانسەری جیھان چەپکە پرۆتۆکۆڵی ستانداردی ئینتەرنێت (TCP/IP) بەکاردەھێنێت. ئینتەرنێت ڕایەڵەیەکی پێکھاتوو لە ڕایەڵەکانی ترە کە داگری ملیۆنان ڕایەڵەی خۆماڵی و گشتی، زانستگایی، بازرگانی، و حکومەتین و لە ڕێگای ڕیزێکی بەرین لە تەکنۆلۆژیاکانی ئەلەکترۆنیکی و تیشکیی تایبەت بە ڕایەڵەوە پێکەوە بەستەرکراون. ئینتەرنێت ھەڵگری جۆراوجۆر سەرچاوەی زانیاری و ڕاژەیە. ئەوانەی کە زۆرتر لە ھەموو جێگەی ئاماژەن، یەکێک بەڵگەنامە سەروودەقەکانی پێکەوە بەستەرکراوی تەونی بەربڵاوی جیھانییە (کە سەرچاوەی زانیارین)، و ئەوی تر ئەو پێکھاتە بنەڕەتییەیە کە پاڵپشتیی پۆستی ئەلەکترۆنیکی (ئیمەیل) دەکات (کە ڕاژەیەکە).
مێژووی ئینتەرنێت
دەستکاریدەرکەوتنی ئینتەرنێت یەکەمجار بۆ پڕۆژەیەک بوو بە ناوی ئارپانێت (ARPANET)، بۆ وەزارەتی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٦٩، ئەم پڕۆژەیە بەتایبەتی دروست کرابوو بۆ یارمەتیدانی سەربازی ئەمریکایی بەھۆی تۆڕی کۆمپیوتەرەوە
بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت لە ھەموو جیھان
دەستکاریلە ساڵی ٢٠٠٧ ژمارەی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت گەیشتە ١٫٣١٩ بلیۆن کەس، و وڵاتی چین لە ساڵی ٢٠٠٨ بە یەکەم وڵات دەرچوو لەڕووی زۆریی بەکارھێنەری ئینتەرنێت کە ٢٢١ میلیۆن کەس لەم وڵاتە ئینتەرنێت بەکاردەھێنن.
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی دەیەی ١٩٦٠
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئینتەرنێت تێدایە. |