ئیمێلی گرین بالچ (بە ئینگلیزی: Emily Greene Balch؛ لە دایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٨٦٧ - مردووی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦١) ژنە ئابووریزان، کۆمەڵناس و ئاشتیخوازی ئەمریکی بوو، ئەو یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو کارکردنی ئەکادیمی لەگەڵ کۆلێجی وێڵێسیلێی گرێدا لەگەڵ کارەکانی لەبواری پرس و کێشەکانی کۆمەڵگا لەواننە ھەژاری، کارکردنی منداڵان و پرسی پەنابەران.[١]

ئیمێلی گرین بالچ
لەدایکبوون٨ی کانوونی دووەمی ١٨٦٧
Jamaica Plain، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦١(١٩٦١-٠١-٠٩) (٩٤ ساڵ ژیاوە)
کامبریج، ماساچووسیتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شوێنی ناشتنForest Hills Cemetery
باوکFrancis Vergnies Balch
ھاوسەربێ نرخ
بواری کارئابوورناسی
شوێنی کارکردنWellesley College
پەروەردەBryn Mawr College، زانکۆی شیکاگۆ، Wellesley College
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریpacifism
ئەندامیWomen's International League for Peace and Freedom
خەڵاتەکانخەڵاتی ئاشتیی نۆبێل

ئەو دەستپێکی جەنگی جیھانیی یەکەم لە ساڵی ١٩١٤، چووە پاڵ بزووتنەوە ئاشتی، لەگەڵ جەن ئادامس بەیەکەوە کاریان دەکرد.[٢] ئەو بووە سەرکردەی ناوەندی لە یەکێتیی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی (WILPF)، بنکەی سەرەکییان لە سوویسرا بوو، لەبەرامبەر ئەو کارانەی بۆ ئاشتی کردنی، لە ساڵی ١٩٤٦ لە پاڵ ئاشتیخوازی ئەمریکی جۆن مۆت خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێدرا.[٣][٤] ئەو بڕە پارەیەی کە بەھۆی خەڵاتەکەوە دەستی کەوت، بەخشییە ڕێکخراوەکەی یەکێتیی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی (WILPF).[٣] ئیمێلی گرین بالچ لە ژیانیدا ھاوسەرگیری نەکرد.

لە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦١، ئیمێلی گرین بالچ لە تەمەنن ٩٤ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Emily Greene Balch | American political scientist". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.
  2. ^ Hamilton, Jane Addams, Emily G. Balch, and Alice. "UI Press | Jane Addams, Emily G. Balch, and Alice Hamilton | Women at The Hague: The International Congress of Women and Its Results". www.press.uillinois.edu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-09-27.
  3. ^ ئ ا ئیمێلی گرین بالچ on Nobelprize.org  , accessed ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ including the Nobel Lecture, April 7, 1948 Toward Human Unity or Beyond Nationalism
  4. ^ Judith Freeman Clark (1987). Almanac of American Women in the 20th Century. Prentice Hall. p. 88. ISBN 978-0-13-022658-7.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری