ئیلیزابێت دۆمیتین (Elisabeth Domitien؛ ١٩٢٥ - ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٥) کەسایەتی ژنە سیاسەتوان بوو، ئەو لە ماوەی ٢ی کاننووننی دووەمی ١٩٧٥ تاکوو ٤ی نیسانی ١٩٧٦ سەرۆک وەزیرانی لە کۆماری ئەفریقای ناوەندی بوو. ئەو یەکەمین ژنە لە وڵاتەکەی ئەو پۆستەی وەرگرتبێت.[١]

ئیلیزابێت دۆمیتین
بە فەرەنسی: Elisabeth Domitien
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥
Ubangi-Shari، French Equatorial Africa
مردن٢٦ی نیسانی ٢٠٠٥(٢٠٠٥-٠٤-٢٦) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
Bimbo, Central African Republic، کۆماری ئەفریقای ناوەندی
پیشەسیاسەتوان، جووتیار، خاوەن کارەکان
پۆستەکانPrime Minister of the Central African Republic
ئەندامی حیزبیMovement for the Social Evolution of Black Africa

ئیلیزابێت دۆمیتین لە ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٥، لە تەمەنی ٧٩ یان ٨٠ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٢]

سەرەتای ژیان دەستکاری

ئیلیزابێت دۆمیتین لە ساڵی ١٩٢٥ لە شاری لۆبایە لە دایکبوو. باوکی فەرمانبەر بوو لە دەزگای پۆستە هەروەها دایکیشی جووتیار بوو. ئەو منداڵی گەورە و تاقانە کچی خێزانەکەیان بوو. ئەو تەنیا خوێندنی سەرەتایی وەک نووسین و خوێندنەوە لە قوتابخانەیەکی کاتۆلیکی فێربوو، هەروەها فێری چێشتلێنان و دوورین بوو.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Elisabeth Domitien | prime minister of Central African Republic". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-05-23.
  2. ^ "Elisabeth Domitien -- Britannica Academic". academic-eb-com.eres.qnl.qa. Retrieved 2021-02-28.
  3. ^ Torild Skard (2014) "Elisabeth Domitien" in Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press. ISBN 978-1-44731-5780
  4. ^ White-Raheem, Lulu. "Elisabeth Domitien". Election Management Consulting Agency of Africa (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-28.