ئیفا ئەبو حەلاوە (لەدایکبووی ١٩٧٥)[١] پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی ئەردەنییە. لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

ئیفا ئەبو حەلاوە

لەدایکبوون١٩٧٥
نەتەوەئەردەنی
پیشەپارێزەر

ھاودامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئێستای گرووپی یاسایی میزان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عەممان.[٣] ئیفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا ھەیە، ھەروەھا ماستەر لە دیبلۆماسی. ئەو ئەندامی ڕێکخراوی عەرەب بۆ مافەکانی مرۆڤە لەوەتەی ساڵی ١٩٩٣.[٤] پێشتر ئیفا کارمەندی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بووە و ڕاھێنانی تایبەتی داوەتەوە وە ڕاوێژکاری یاسایی بووە.[٥]

ئیفا کەمپەینی سازکردووە لە دژی کوشتن لەسەر نامووس، ئەمەش بۆ پاراستنی ژنان ھەروەھا کۆتایی ھێنان بۆ مامەڵەی خراپی ژنان لەنێو زیندانییەکانی ئەردەن.[٦] لە ساڵی ٢٠١٧، کەمپەینێکیشی سازکرد لەدژی یاسای دەستدرێژی سێکسی کە ڕێگەی دەدا کەسزای تاوانەکە کەمبکرێتەوە ئەگەر دەستدرێژیکار ھاوسەرگیری لەگەڵ قوربانییەکە کردبا.[٧]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ EVA ABU HALAWEH، ماڵپەڕی پیپل پل، ڕۆژی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «Secretary Clinton To Host the 2011 International Women of Courage Awards». ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ United Nations High Commissioner for Refugees. «UNHCR - Document Not Found». UNHCR.
  4. ^ Al Bahrani، Yusur (٢١ی ئازاری ٢٠١٦). «A woman of courage, a tireless Jordanian lawyer». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Archived copy» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ In Jordan, 'house of safety' offers hope and freedom to at-risk women، ماڵپەڕی csmonitor، ڕۆژی September 14, 2018 بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ Jordan scraps controversial rape law، ماڵپەڕی فەڕەنسا ٢٤، ڕۆژی 01/08/2017 نووسراوە.