ئیسماعیل پیرخدری (١٩٤٩ لە کرماشان - ١٩٨٥ لە کرماشان)، (بە فارسی: اسماعیل پیرخدری) ھونەرمەندی گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوو کە بە زاراوەکانی کوردیی کرماشانی و فارسی گۆرانیی خوێندووە.

ئیسماعیل پیرخدری
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٤٩
کرماشان
مردووی١٩٨٥
کرماشان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، شێوەکار و خۆشنووس
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٠ەکان

ژیان و چالاکیی ھونەری دەستکاری

ئیسماعیل پیرخدری لە دەھەی ١٣٥٠ی ھەتاوی بە یارمەتیی دۆستەکانی وەکوو ئەبوڵقاسم پەرەندیان و موجتەبا میرزادە دەستی کرد بە ھاوکاری لەگەڵ ئۆرکسێترای ڕادیۆی کوردیی کرماشان و بە بڵاوکردنی چەندین گۆرانیی کوردی لە نێو خەڵکی کرماشان بەناوبانگ بوو. ناسراوترین گۆرانیەکانی وێنەی پەروانە، چەمەن یکبارە خامووشە (بە فارسی)، و چشەگەم (بە زاراوەی فارسیی کرماشانی)ن ک ھێشتا لەسەر زاری گەلی کرماشان ماونەتەوە. ئیسماعیل پیرخدری بێجگە لە گوورانیبێژی لە شێوەکاری و خۆشنووسیش شارەزا بوو. پیرخدری ھەروەھا لە ھاوڕێیە نزیکەکانی حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد بوو و پێکەوە چەندین گوورانیان بە شێوەی دودەنگی ئجرا کردووە.

پیرخدری لە ساڵەکانی دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش ھاوکاریی لەگەڵ «ناوەندی پارێزکردنەوە و گەشەکردنەوەی مووسیقای کرماشان» بەردەوام کرد، بەڵام بە دوای ماوەێک دیتر کارێکی تازە لێ بڵاو نەکرا. پیرخدری لە ساڵەکانی دوایینی ژیانەکەی دەنگکپ بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٥ یەکجارە لە تەمەنی ٣٦ ساڵی بە شێوەیەکی گوماناوی بە دەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا. سابرەت بە کوژرانی پیرخدری ئەو دەنگۆیە لە نێوان خەڵک بڵاو بووەوە کە بە دەستی ھێزە ئەمنییەکان یان گرووپی شیت کوژراوە، بەڵام بکوژەکەی قەد ئاشکرا نەکرا و نەزانرا ئامانجی لە کوشتنی پیرخدری چی بووە.

سەرچاوە دەستکاری