تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئاینی ئیسلام بە شێوەیەکی بەرفراوان پەیڕەو دەکریت لەلایەن خەڵکەوە وە زۆربەی دانیشتوانی تورکیا ئیسلامن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا عیلمانییە و ئاینێکی فەڕمی نییە ھەروەک دەستوری تورکی باوەڕی بە سەربەستی ئایین و بیروباوەڕ ھەیە، بەپێی ئامارەکان ٩٩٪ تورکیا موسڵمانن، لە نێو ئەمانیشدا (٨٥–٩٠٪) لەسەر مەزھەبی سوننەن و (١٠–١٥٪) پەیڕەوی شیعە ئەکەن و ژمارەیان ئەگاتە ٧ بۆ ١٠ میلیۆن کەس، و ڕێژەی مەسیحییەت ٠٫١٪ کە زۆربەیان ئەرسەدۆکسین و ڕێژەی یەھودی ٠٫٠٤. ٪ جێبەجێبوونی عیلمانییەت لە تورکیا لە بیری کەمالییەوە ھاتووە کە ئەگەڕێتەوە بۆ کەمال ئەتاتورک، دامەزراوە ئیسلامییەکان و پیاوانی ئاینی ئەبرێن بەڕێوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئاینی کە ساڵی ١٩٢٤ دامەزرا، ڕێکخراوە ئایینییەکانی تر بە شێوەیەکی فەڕمی پاڵپشت ناکرێن بەڵام لە بەرامبەردا بەڕێوەبردنی خۆیی و ئازادی ئیشکردنیان ھەیە.

ئایینەکان لە تورکیادا
ئایینەکان ڕێژە
ئیسلام
  
٩٩٫٠٪
ئەوانی تر
  
١٫٠٪

سەرچاوەکان دەستکاری