ئیسحاق ڕابین
ئیسحاق ڕابین (ماوەی ژیان:١ی ئازاری ١٩٢٢ لە ئۆرشەلیم تاکوو ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە تێل ئەڤیڤ ) سیاسەتمەدار و ژەنەڕاڵیکی پێشووی سوپای ئیسرائیل بووە و لە دوو خولدا پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بەدەستەوەبووە، ، لە ساڵی ١٩٣٨ کاتێک کە قوتابی بووە بەشداری لە خولێکی سەربازی کردووە، لەساڵی ١٩٤٠ بەپلەی نایاب لە قوتابخانەی کادوری تەخورجی کردووە، ساڵی ١٩٤١ چۆتە نێو ھێزەکانی ھاجاناوە و بۆتە یەکێک لە گەورە سەرکردەکانی، لە ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانیاوە دەستگیرکراوە. لەگەڵ ھەڵگیرسانی شەڕی ساڵی ١٩٤٨ ئیسحاق ڕابین کراوە بەسەرکردەی بەتالیۆنی ھارئیل، لەکۆتایی جەنگەکەشدا بەشداری لەگفتوگۆی ئاشتی کردووە کە لەنێوان ئیسرائیل و میسر ئەنجانمدراوە، لەساڵی ١٩٦٣ کراوە بە سەرۆکی گشتی سووپای ئیسرائیل، ساڵی ١٩٦٨ لەژیانی سەربازی خانەنشنبووە و بۆتە باڵێۆزی ئیسرائیل لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ھەروەھا پەرلەمانتار بووە و وەکو وەزیری کاری دایانمەزراندووە، لەساڵی ١٩٧٤ وەکو سەرۆک وەزیرانی ئسرائیل ھەڵبژێردراوە، ساڵی ١٩٧٦ دەستی لەکار کێشاوەتەوە، ساڵی ١٩٩٢ بۆ جاری دووەم توانی یۆستی سەرۆک وەزیران بەدەستبھێنێت و ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە پەیماننامەی ئاشتی ئۆسلۆ ھەروەھا ڕێکەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ئوردندا ئیمزا کردووە. لەساڵی ١٩٩٤ ئیسحاق ڕابین خەڵاتی نۆبێلی بۆ ئاشتی وەرگرتووە، لە ٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٥ لە ڤیستیڤاڵێکی ئاشتیدا کە لە گۆڕەپانی پاشاکانی ئیسرائیل لە شاری تێل ئەڤیڤ بەڕێوەچوو ئیجال ئەمیری ڕاستڕەوی توندڕەو، ئیسحاق ڕابینی داوەتە بەر فیشەک و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئیسحاق ڕابین | |
---|---|
יצחק רבין | |
لەدایکبوون | ١ی ئازاری ١٩٢٢ ئورشەلیم (فەرمانڕەوایی بەریتانیا لەسەر فەلەستین) |
مەرگ | ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ (٧٣ ساڵ ژیاوە) تێل ئەڤیڤ |
گۆڕ | Mount Herzl |
زانکۆ | |
پیشە | دیپلۆمات، ئەفسەری سەربازی، سیاسەتوان |
حیزب | Israeli Labor Party |
ھاوسەر | Leah Rabin |
مناڵ | Dalia Rabin-Pelossof، Yuval Rabin |
باوان | |
خێزان | Rahel Rabin |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل (١٩٩٢–١٩٩٥)، سەرۆکی ئەرکانی گشتی (١٩٦٤–١٩٦٨)، Minister of Communications (١٩٧٤–١٩٧٥)، Minister of Defense (١٩٨٤–١٩٩٠)، Minister of Defense (١٩٩٢–١٩٩٥)، Minister of Health (١٩٩٤–١٩٩٤)، Knesset member (١٩٧٤–١٩٧٧)، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل (١٩٧٤–١٩٧٧)، Knesset member (١٩٩٢–١٩٩٥)، Knesset member (١٩٩١–١٩٩٢)، Knesset member (١٩٨٨–١٩٩١)، Knesset member (١٩٨٤–١٩٨٨)، Knesset member (١٩٨١–١٩٨٤)، Knesset member (١٩٧٧–١٩٨١)، Ambassador of Israel to the United States (١٩٦٨–١٩٧٣)، Minister of Religious Services (١٩٩٢–١٩٩٥) |
Rank | ڕاڤ عەلووف (١٩٦٣–١٩٩٥) |
لق | ھاگانا |
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیسحاق ڕابین تێدایە. |