ئیسحاق بن ئیبڕاھیم بن عوسمان بن عەبدوڵڵا مەروەزی، (بە عەرەبی: إسحاق بن إبراهيم بن عثمان بن عبدالله المروزي)، ناسناویشی ئەبوو یەعقوب، یەکێکە لە دوو گێڕەوەکەی خەلەفی دەیەم، لای خەلەف و (الولید بن مسلم) قورئانی خوێندووە، ئیسحاق زۆر چاک بوو لە خوێندنەوە دا ئەگەرچی بێجگە لە قیڕائەتی خەلەف قیڕائەتی تری نەدەزانی. لە ساڵی ٢٨٦ـی کۆچی مردووە.[١][٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری