ئیدیت فڕانک
ئیدیت فڕانک (ماوەی ژیان: ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٠٠–٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥) ژنێکی جوولەکەی ئەڵمان بوو، ئەو دایکی یادنامەنووسی ھۆڵکۆست، ئان فڕانک بوو و خووشکەکەی مارگرۆت بوو.[١]
ئیدیت فڕانک | |
---|---|
لەدایکبوون | ئیدیت ھۆلاندەر ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٠٠ |
مەرگ | ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ کەمپی ئاشویتز، ھۆڵەندای داگیرکراو (لەلایەن ئەڵمانیا) | (٤٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | برسیەتی |
نەتەوە | ئەڵمان |
ناوەکانی تر | ئەبێل |
ناسراوە بە | دایکی ئان و مارگرۆت |
ھاوسەر | ئۆتۆ فڕانک (ھاوسەرگیری ١٩٢٥) |
مناڵ(ەکان) | مارگرۆت فڕانک ئان فڕانک |
ژیان
دەستکاریئیدیت لە ١٢ی ئایاری ١٩٢٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئۆتۆ فڕانک کرد، لەساڵانی ١٩٢٦ و ١٩٢٩، (مارگرۆت و ئان)یان بوو. لەکاتی پڕۆسەی ھۆڵۆکۆست، تەواوی خێزانی فڕانک خۆیان دەشارنەوە بەڵام دوای ئاشکرابوونیان، ئیدیت لەگەڵ کچەکانی لە کەمپی ئاشویتز زیندانی دەکرێن، ھەر لەوێ بەھۆی برسیەتییەوە ئیدیت مرد،[٢] کچەکانیشی بەھۆی نەخۆشی و خراپی باروودۆخیان مردن.[٣]
کچەکەی ئیدیت، ئان فڕانک لەدوای خۆی یادنامەیەکی جێھیشت کە باسی ژیانی خێزانەکەی و سەردەمی خۆحەشاردانەکەیان دەکات لەترسی گرتنیان لەلایەن نازییەکان. دواتر دوای تەواوبوونی جەنگەکە ئەوا یادنامەکە بووە یەکێک لە گرنگترین بەڵگە و گێڕانەوەکانی سەردەمی ھۆڵۆکۆست.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئیدیت فڕانک، ماڵپەڕی ئان فڕانک، ڕۆھژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Anne Frank، ماڵپەڕی ھیستۆری، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ نوێکراوەتەوە.
- ^ ئیدیت فڕانک، ماڵپەڕی بی بی سی، ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ How Anne Frank’s Private Diary Became an International Sensation، ماڵپەڕی ھیستۆری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیدیت فڕانک تێدایە. |