ئۆتۆ فرانک
ئۆتۆ فڕانک (لەدایکبووی ١٢ی ئایاری ١٨٨٩ - مردووی ١٩ی ئابی ١٩٨٠) بازرگانێکی ئەڵمانی بوو کە دواتر بوو بە ھاووڵاتیێکی ھۆڵەند و سویس. ئەو باوکی ئان و مارگۆت فڕانک و مێردی ئیدیت فڕانک بوو، ئۆتۆ تاکە کەس بوو لە خێزانەکەی کە لە ھۆلۆکۆست ڕزگاریبێت.
لەدایکبوون | ١٢ی ئایاری ١٨٨٩ |
---|---|
مەرگ | ١٩ی ئابی ١٩٨٠ | (٩١ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوە | فریدھۆف بیرسفێڵدن |
نەتەوە | ئەڵمانی، (rev) سویسڕی، ھۆڵەندی |
پیشە | فرۆشیاری بەھارات[١] |
ناسراوە بە | باوکی ئان فرانک؛ یاداشتی کچێکی گەنج |
ھاوسەر | ئێدیت فڕانک (ھاوسەرگیری ١٩٢٥؛ ١٩٤٥) ئێلفرید گێیرینگیێر (ھاوسەرگیری ١٩٥٣) |
مناڵ(ەکان) | مارگۆت و ئان |
ژیان
دەستکاریفڕانک لە ١٢ی ئایاری ١٩٢٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیدیت کرد، لەساڵانی ١٩٢٦ و ١٩٢٩، (مارگرۆت و ئان)یان بوو. لەکاتی پڕۆسەی ھۆڵۆکۆست، تەواوی خێزانی فڕانک خۆیان شاردەوە بەڵام دوای ئاشکرابوونیان، دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی ئاشویتز زیندانی دەکرێن، لەوێ بەھۆی برسیەتییەوە ئیدیت مرد،[٢] کچەکانیشی بەھۆی نەخۆشی و خراپی باروودۆخیان مردن.[٣] ئۆتۆ تاکە کەسی خێزانەکە دەبێت کە ڕزگاری دەبێت.
کچەکەی ئۆتۆ، ئان فڕانک لەدوای خۆی یادنامەیەکی جێھیشت کە باسی ژیانی خێزانەکەی و سەردەمی خۆحەشاردانەکەیان دەکات لەترسی گرتنیان لەلایەن نازییەکان. دواتر دوای تەواوبوونی جەنگەکە ئەوا یادنامەکە بووە یەکێک لە گرنگترین بەڵگە و گێڕانەوەکانی سەردەمی ھۆڵۆکۆست.[٤] دوای ڕزگاربوونی ئۆتۆ یادنامەی کچەکەی چاپکرد.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Carol Ann Lee, The Hidden Life of Otto Frank (Harper Collins, 2003)
- ^ Anne Frank، ماڵپەڕی ھیستۆری، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ نوێکراوەتەوە.
- ^ ئیدیت فڕانک، ماڵپەڕی بی بی سی، ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ How Anne Frank’s Private Diary Became an International Sensation، ماڵپەڕی ھیستۆری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆتۆ فرانک تێدایە. |