ئیدیت فڕانک

(لە ئیدیت فرانکەوە ڕەوانە کراوە)

ئیدیت فڕانک (ماوەی ژیان: ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٠٠–٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥) ژنێکی جوولەکەی ئەڵمان بوو، ئەو دایکی یادنامەنووسی ھۆڵکۆست، ئان فڕانک بوو و خووشکەکەی مارگرۆت بوو.[١]

ئیدیت فڕانک

لەدایکبوون
ئیدیت ھۆلاندەر

(١٩٠٠-0١-١٦) ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٠٠
مەرگ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥(١٩٤٥-٠١-٠٦) (٤٤ ساڵ ژیاوە)
کەمپی ئاشویتز، ھۆڵەندای داگیرکراو (لەلایەن ئەڵمانیا)
ھۆکاری مەرگبرسیەتی
نەتەوەئەڵمان
ناوەکانی ترئەبێل
ناسراوە بەدایکی ئان و مارگرۆت
ھاوسەرئۆتۆ فڕانک (ھاوسەرگیری ١٩٢٥)
مناڵ(ەکان)مارگرۆت فڕانک
ئان فڕانک
تاشەبەردی ڕێزلێنان لە ئیدیت فڕان، ئاخن، ئەڵمانیا.

ئیدیت لە ١٢ی ئایاری ١٩٢٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئۆتۆ فڕانک کرد، لەساڵانی ١٩٢٦ و ١٩٢٩، (مارگرۆت و ئان)یان بوو. لەکاتی پڕۆسەی ھۆڵۆکۆست، تەواوی خێزانی فڕانک خۆیان دەشارنەوە بەڵام دوای ئاشکرابوونیان، ئیدیت لەگەڵ کچەکانی لە کەمپی ئاشویتز زیندانی دەکرێن، ھەر لەوێ بەھۆی برسیەتییەوە ئیدیت مرد،[٢] کچەکانیشی بەھۆی نەخۆشی و خراپی باروودۆخیان مردن.[٣]

کچەکەی ئیدیت، ئان فڕانک لەدوای خۆی یادنامەیەکی جێھیشت کە باسی ژیانی خێزانەکەی و سەردەمی خۆحەشاردانەکەیان دەکات لەترسی گرتنیان لەلایەن نازییەکان. دواتر دوای تەواوبوونی جەنگەکە ئەوا یادنامەکە بووە یەکێک لە گرنگترین بەڵگە و گێڕانەوەکانی سەردەمی ھۆڵۆکۆست.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئیدیت فڕانک، ماڵپەڕی ئان فڕانک، ڕۆھژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Anne Frank، ماڵپەڕی ھیستۆری، ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ نوێکراوەتەوە.
  3. ^ ئیدیت فڕانک، ماڵپەڕی بی بی سی، ڕۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ How Anne Frank’s Private Diary Became an International Sensation، ماڵپەڕی ھیستۆری