ئیبراھیم فارس یازووری (١٩٤١–٢٠٢١)یەکێکە لە دامەزرێنەران و سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس.[١]

ئیبراھیم فارس یازووری لە ساڵی ١٩٤١ لە گوندی بەیت داراس لە نزیک ئەسدوود لەدایکبووە. لە کاتی شەڕی ساڵی ١٩٤٨ خێزانەکەی ئاوارە بوون بۆ کەرتی غەززە و لە کەمپی خان یونس ژیاون.

لە ساڵی ١٩٦٠ چووە میسر و لە زانکۆی قاھیرە دەرمانسازی خوێندووە. لە ماوەی خوێندندا دەربارەی ئیخوان موسلیمین دەزانێت و پەیوەندی پێوە دەکات، لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانی میسر دواتر دەستگیریان کردووە.

لە ساڵی ١٩٦٥، یازووری بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک دەستبەسەر کرا و لە ساڵی ١٩٦٦ ئازاد کرا و گەڕایەوە کەرتی غەززە. [٢]

لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ غەززە لە نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە کار دەکات ھەروەھا بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی لەناو ئیخوان موسلیمین کە سەرکردایەتییەکەی لە کەرتی غەززە لە دەستی ئەحمەد یاسین بوو.

لە ساڵی ١٩٧٣، یازووریی یارمەتی ئەحمەد یاسین دا بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەی موجاھیدینی ئیسلامی، لە ساڵی ١٩٧٥ لە کارەکەی لە شیفا دەرکرا بۆ ئەوەی دەرمانخانەی تایبەتی خۆی بکاتەوە.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری مانگی سوور بووە لە کەرتی غەززە و لە ساڵانی ١٩٨١–١٩٨٥ ئەندامی سەندیکای پزیشکان بووە لە کەرتی غەززە. ھەروەھا وەک مامۆستا لە زانکۆی ئیسلامی غەززە کاری کردووە. [٣]

لە ساڵی ١٩٨٤، دوای دەستگیرکردنی یاسین، یازووری کرا بە سکرتێری گشتی موجاھیدین. [٤] یاسین لە ساڵی ١٩٨٥ لە زیندان ئازاد کرا وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی جبریل، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ غەززە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی موجاھیدین ڕاگەیاند و یازووریبەردەوام بوو لە پۆستەکەی وەک سکرتێری گشتی موجاھیدین. [٥]

یازووری لەگەڵ ھاوڕێکانی لە سەرھەڵدانی یەکەم ئینتیفادەی فەلەستین بزووتنەوەی حەماسیان دامەزراند، و بەرپرسیار بوو لە چالاکییەکانی حەماس لە شاری غەززە. [٦] لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٨٨ دا، یازووریلە چوارچێوەی شەپۆلێکی دەستگیرکردنی کەسایەتییە دیارەکانی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکرا و سزای ٢٧ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩١ لە زیندان ئازاد کرا و وەک ئەمینداری گشتی و سەرکردەی سیاسی پلە باڵای حەماس گەڕایەوە سەر کارەکەی. [٧]

لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ بەھۆی کۆرۆنا کۆچی دوایی کردووە.[٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «إبراھیم الیازوری» (بە عەرەبی). ٩ی ئابی ٢٠٢١. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  2. ^ גיא אביעד, לקסיקון חמאס, עמ' ١١٦.
  3. ^ מיכאל מילשטיין, המהפכה הירוקה: דיוקנה החברתי של תנועת החמאס, עמ' ١٦٥.
  4. ^ גיא אביעד, לקסיקון חמאס, עמ' ١١٦.
  5. ^ שלומי אלדר, להכיר את חמאס, עמ' ٢٤–٢٥.
  6. ^ אביבה שאבי ורוני שקד, חמאס: מאמונה באללה לדרך הטרור, עמ' ٣٤–٣٥.
  7. ^ גיא אביעד, לקסיקון חמאס, עמ' ١١٦.
  8. ^ «وفاة إبراھیم الیازوری أحد مؤسسی "حماس" إثر إصابتە بکورونا». www.aa.com.tr. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.