ئۆکتۆبەر سکای
ئاسمانی ئاکتۆبەر (بە ئینگلیزی: October Sky) فیلمێکی ئەمریکیی ژیاننامەییی ساڵی ١٩٩٩یە، لە دەرھێنانی جۆو جەنستن، لە نواندنی ئەستێران؛ جەیک جیلینھاڵ، کریس کووپەر، کریس ئۆوێن و لۆرا دێرن. فیلمەکە لەسەر بنەمای چیڕۆکی واقیعیی ھۆمەر ئێچ ھیکام دەرھێنراوە، کە کوڕێک بوو لە کانی خەڵوز کاری دەکرد، و ئیلھامی ھەڵدانی ڕاکێتی وەرگرت لەڕێی مانگی دەستکردی سپوتنیک ١ کە لە ١٩٥٧ ھەڵدرا، سەرەڕای ئەوەی کارەکەی پێچەوانەی ئاواتەکانی باوکی بوو. لە کۆتاییش دەبێتە یەکێک لە ئەندازیارانی ناسا.[١]
October Sky | |
---|---|
دەرھێنەر | جۆو جەنستن |
بەرھەمھێنەر | |
شانۆنامە | لویس کۆلیک |
لەسەر بنەمای | ئاسمانی ئاکتۆبەر لە لایەن ھۆمەر ھیکام |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | مارک ئیشەم |
وێنەگری سینەمایی | فرێد مورفی |
مۆنتاژ | ڕۆبێرت دالڤا |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | یوونیڤەرساڵ ستودیۆز |
بڵاوکردنەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٩ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٥ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٣٤.٧ ملیۆن دۆلار |
چیڕۆک
دەستکاریلە کۆڵوود «Coalwood»، ڤیرجینیای ڕۆژاوا ھەموو کوڕەکان وا گەورە دەبن کە لە کانەخەڵووزەکاندا کاربکەن، «ھۆمەر ھیکام» ھیچ ھۆکارێکی نییە تا وا بیربکاتەوە کە دەبێت جیاوازبێت، ئەو زۆر بچووکە تا بتوانێت سکۆلارشیپی فووتباڵ بەدەست بێنێت، ھیچ ڕێیەکی نییە بۆ دەربازبوون لە ژیانە ناچارییەکەی، تا ئەو کاتەی یەکێتیی سۆڤیەت مانگی دەستکرد «سپوتنیک» دەفڕێنێت بەسەر ئاسمانی ئاکتۆبەر «تشرینی یەکەم» و ھەموو شتێک دەگۆڕێت. ئەوە لە ساڵی ١٩٥٧ـە و جیھانی ھۆمەر بڕێک فراوانتر دەبێت. سەرەڕای ئەوەی باوکی بەڕێوەبەری کانەخەڵوزەکەیە و تاکە ئاواتیشی ئەوەیە کە کوڕەکەی شوێنی ئەو بکەوێت و جێی بگرێتەوە. ھۆمەر دەست دەکات بە دروستکردن و کارپێکردنی ڕۆکێتە دەستییەکانی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی نزیکی. لە سەرەتا بەھۆی ھەڵەوە زۆربەی ھەڵدانەکان شکست دێنن، بەردەوام دەبێت تا سەرکەوتوو دەبێت لە دروستکردن و ھەڵدانی ڕۆکێتەکەی، بەمەش تووشی چەندین گرفت دەبێت. ھۆمەر بە ڕۆکێتەکەی بەشداری دەکات لە پێشبڕکێی داھێنانە زانستییەکانی نێوان قوتابخانەکان، تێیدا سەردەکەوێت، و بەھۆیەوە ھەلی خوێندنی لەلایەن زانکۆیێکەوە پێشکەش دەکرێت. سەرکەوتنەکانی دەبنە ئیلھامبەخش بۆ سەرجەم خەڵکی شارۆچکەکە تا باوەڕبھێنن کە ڕوودانی موعجیزە مومکینە لە کۆڵوود، و ھیچ کێشەیەک نییە لە ھەڵدانی مووشەک بەرەو ئەستێرەکان.[٢]
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، ««October Sky»»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی ئاداری ٢٠١٧.
- ^ «OCTOBER SKY» (بە ئینگلیزی). movietickets.com. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئاداری ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆکتۆبەر سکای تێدایە. |