ئۆپەراسیۆنی نەسر (بە فارسی: عملیات نصر‎) ئۆپەراسیۆنێکی ھێرشبەریی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە درێژەی شەڕی ئێران و عێراقدا بوو، کە بە سەرکردایەتیی ھێزی وشکانیی سوپا، بەشداریی سپای پاسداران و ھەروەھا پاڵپشتیی ھێزی ئاسمانیی سوپا لە دژی ھێزەکانی سوپای عێراق لە ناوچەی باشووری ئەھواز ھەتا دەشتی ئازادەگان لە پارێزگای خووزستان ئەنجام درا. ئۆپراسیۆنەکە سێ ڕۆژی خایاند و لە ٥ ھەتا ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ درێژەی ھەبوو.[٣] ئۆپراسیۆنی نەسر بە گەورەترین شەڕی زرێییی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لەکاتی شەڕ لەگەڵ عێراق دەناسرێت.[٤] ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن بارەگای ھاوبەشیی سوپاوە پلانی بۆ داندرابوو و بە بەشداریی سپای پاسداران و بەسیج ئەنجام درا.[٥]

ئۆپەراسیۆنی نەسر
بەشێک لە شەڕی ئێران و عێراق
ڕێکەوت٥ ھەتا ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨١
شوێن
ڕۆژاوای دژپێڵ، خووزستان،
باشووری ڕۆژاوای ئێران
دۆخ

سەرکەوتنی عێراق

  • ئێران لە ھێرشەکەیدا سەرنەکەوت
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
بەبێ گۆڕانکاری
لایەنەکان
ڕژێمی بەعس عێراق ئێران ئێران
فەرماندە و سەرکردەکان
ڕژێمی بەعس سەددام حوسێن
مەحموود شوکر شاھین[١]
ڕژێمی بەعس حوسێن ڕەشید
ڕژێمی بەعس ڕەعد مەجید حەمدانی
ئێران ئەبوولحەسەن بەنیسەدر
ئێران وەلییوڵڵا فەلاحی
ئێران سیرووس لوتفی
ئێران جەواد فەکووری
ھێز
٣ لیوا ٣ لیوا
زەرەر و زیانە گیانییەکان
٤٥ تانک
٥٠ سەربازھەڵگر
٢١٤ تانک
١٠٠ سەربازھەڵگر[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Project 1946: Phase II dtic.mil
  2. ^ "Getty Images". www.itnsource.com.
  3. ^ آشنایی با عملیات نصر (لە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨).
  4. ^ بزرگ‌ترین عملیات زرهی ایران در جنگ.
  5. ^ عملیات نصر؛ نبرد تانک‌ها (لە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨).