ئۆتێن شیمۆکاوا (یان ھیکۆتێن شیمۆکاوا) (下川凹天, شیمۆکاوا ئۆتێن، لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٨٩٢ تا ٢٦ی ئایاری ١٩٧٣) ھونەرمەندێکی ژاپۆنی بوو، بەیەکەم و دۆزەرەوەی ئەو ھونەرە دادەنرێت کە ئێستا بە ئەنیمێ ناسراوە. زانیارییەکی کەم ھەیە لەسەر ژیانی کەسی شیمۆکاوا، جگە لەوەی خێزانەکەی چونەتە تۆکیۆ لەوکاتەی شیمۆکاوا تەمەن نۆ ساڵان بووە، لەوێوە دەست بەکار دەکات لە گۆڤاری تۆکیۆ پوک وەک بەرھەمھێنەری کارتۆن و زنجیرەکانی مانگا.

ئۆتێن شیمۆکاوا
بە ژاپۆنی: 下川凹天
لەدایکبوون٢ی ئایاری ١٨٩٢
ئۆکیناوا (پارێزگا)، ژاپۆن
مردن٢٦ی ئایاری ١٩٧٣(١٩٧٣-٠٥-٢٦) (٨١ ساڵ ژیاوە)
Noda, Chiba، ژاپۆن
پیشەئەنیمەیشن ساز، مانگاکا، دەرهێنەری فیلم
شوێنی کارکردنTokyo Puck
شاکارەکانImokawa Mukuzo Genkanban no Maki
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون

لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا، لەلایەن کۆمپانیای تێناکاتسو وەردەگیرێت کە لەوێدا دەست دەکات بە درووستکردنی کورتە فیلمی ئەنیمی، لەوێوە چەندین تەکنیکی ئەنیمەیشن بەکاردێنێت، لەو کاتەدا شێوازی کارکردنی بێ ھاوتا بووە. لە ئەنجامی بەرھەمی کارەکانی فیلمی ئیمۆکاوا موکوزۆ گێنکانبان نۆ ماکی بەرھەم دەھێنێت لە ساڵی ١٩١٧ ئەگەرچیش ئەم فیلمە یەکەم ئەنیمەیشن نەبووە لە ژاپۆن، بەڵام وا دادەنرێت یەکەم و ڕاستەقینەترین فیلمی ئەنیمێ بوبێت وە یەکەم دانە بووە کە لە شانۆی گشتی نیشان بدرێت، ماوەی فیلمەکە کورت بووە و لە پێنج دەقە پێکھاتبوو، ئەگەرچیش پێش ناوەندی دەیەی ١٩٢٠ زۆر ئەنیمەیشن لە ژاپۆن بەرھەمھاتبوو، بەڵام ھیچ شوێنەوارێکیان نەماوە، یان پێنج فیلمەکەی تری شیمۆکاوا، ھیچ شوێنەوارێکیان نییە.

کاری فیلمەکانی شیمۆکاوا ماوە کورت بوو بەھۆی کێشەی تەندرووستی درێژخایەنی شیمۆکاوا ھەرچۆنێک بێت دواتر وەک ڕاوێژکارێک و سەرنوسەرێک دەگەڕێتەوە بۆ کارکردن بۆ بەرھەمھێنانی ئەنیمێی زیاتر بۆ کۆمپانیاکان لە ساڵەکانی دەیەی ١٩٣٠ و ١٩٤٠. وە زیاتر لەوە نەزانراوە لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری