ئڤێتا ڕادیچوڤا (بە زمانی سلۆڤاکی: Iveta Radičová؛ لە دایکبووی ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٦) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی سلۆڤاکییە، ئەو لە ماوەی ٨ی تەممووزی ٢٠١٠ بۆ ٤ی نیسانی ٢٠١٢ بوو بە سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا. لە ماوەی بەڕێوەبردنی حکوومەتەکەی ئەوا لە کۆتا پێنج مانگیدا، ئەرکی وەزیری بەرگریشی بەڕێوە دەبرد. ئەو لە پێشووتریش وەزیری کار بووە لە ماوەی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ تاوەکوو ٤ی تەممووزی ٢٠٠٦.[١]

ئڤێتا ڕادیچوڤا
لەدایکبوون (١٩٥٦-١٢-٠٧) ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٧ ساڵ)
براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا
ناوی کاتی لەدایکبوونIveta Karafiátová
Married nameIveta Radičová
ھاوسەرStano Radič
پیشەسیاسەتوان، کۆمەڵناس
شوێنی کارکردنComenius University
پۆستەکانMember of the National Council of the Slovak Republic، Prime Minister of Slovakia، Minister of Labor, Social Affairs and Family of the Slovak Republic، Member of the National Council of the Slovak Republic
پەروەردەComenius University، زانکۆی ئۆکسفۆرد
ئەندامی حیزبیSlovak Democratic and Christian Union – Democratic Party، Public Against Violence
بەستەری وەسفکراوhttps://www.medvik.cz/bmc/link.do?id=ola2005262692

لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩ی سلۆڤاکیا خۆی پاڵاوت بۆ سەرۆکی وڵات، توانی ڕێژەی ٤٤٫٤٧٪ دەنگەکان کۆبکاتەوە بەڵام سەرنەکەوت بەسەر ڕکابەرەکەی، ئڤێتا لە دەنگدانەکە دووەم بوو. ئڤێتا لە ئازاری ٢٠١٢، ڕایگەیاند کە ئەو وازی لە سیاسەت ھێناوە و لێی خانەنشین بووە.[٢]

ئڤێتا زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی و پۆڵەندی دەزانێت.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Skard, Torild (2014) "Iveta Radičová" in Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0, pp. 364-5
  2. ^ Iveta Radičová odišla z SDKÚ
  3. ^ Radičová dostala poverenie zostaviť vládu SME, accessed 23 June 2010

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری