ئای ئۆ ئێس ١٥
ئای ئۆ ئێس ١٥ (بە ئینگلیزی: IOS 15) پازدەھەمین وەشانی سیستمی کارپێکردنی مۆبایلی ئای ئۆ ئێسە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پەرەی پێدراوە و جێگەی ئای ئۆ ئێس ١٤ی گرتووەتەوە. ئەم سیستمە کارپێکردنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بەکاردەھێنرێت. ئەم وەشانەی لە کۆڕی گەشەپێدەرانی جیھانی ئەپڵ لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ وەک جێگرەوەی ئای ئۆ ئێس ١٤ ڕاگەیەندرا و لە ٢٠ی ئەیلوول بۆ ھەمووان بڵاوکرایەوە. لە ئای ئۆ ئێس ١٥دا دەستگەیشتن و زۆرێک لە تایبەتمەندییەکان گۆڕدراون.[١] بۆنموونە گۆڕانکاری و نوێکردنەوە بۆ فەیس تایم کراوە. یەکەمین تاقیکاری گەشەپێدەری ئای ئۆ ئێس لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە و یەکەم تاقیکاری گشتی ئەم سیستمە کارپێکردنە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١دا بڵاوکرایەوە.[٢] ئەم سیستمە کارپێکردنە بە تایبەتمەندی نوێیەوە لە ٢٠ی ئەیلوولدا بڵاوکرایەوە.[٣] بەزۆری نوێکردنەوەکان بە شێوەیەکی خۆگەڕ ئەنجام دەدرێن، بەڵام بۆ خێراتر وەرگرتنی نوێکارییەکە یان ئەگەر نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکیت کوژاندەوە، یان بە ھەر ھۆکارێکی تر کە پێویستی بە نوێکردنەوەی دەستی ھەبێت بۆ نوێترین وەشانی.[٤] میمۆجی لە ئای ئۆ ئێس ١٥ بژاردەی زیاتری تایبەتمەندکردنی هەیە، لەوانە جل و بەرگی نوێ و دوو ڕەنگی چاوی جیاواز و چاویلکەی نوێ و ستیکەری نوێ و سەرپۆشی فرەڕەنگ و بژاردەی نوێی دەستگەیشتن.[٥]
ئای ئۆ ئێس ١٥ | |
---|---|
دامەزران | ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ |
لەسەر بنچینەی | ئای ئۆ ئێس ١٤ |
بەشێک لە زنجیرەی | ئای ئۆ ئێس، یوونیکس، Darwin |
لە پێش | ئای ئۆ ئێس ١٤ |
لە دوای | ئای ئۆ ئێس ١٦ |
بڵاوکەرەوە | ئەپڵ |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
وەشانی نەرمامێر | 15.8.3 |
User manual URL | https://support.apple.com/guide/iphone/welcome/15.0/ios/15.0 |
وێبگە | https://www.apple.com/ios/ios-15 |
Update method | ئایتیوونز، over-the-air update، ئای ئۆ ئێس |
بەرواری ڕاگەیاندن | ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ |
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «IOS 15»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ «iOS 16 and iPadOS 16 are compatible with these devices». Apple Support (بە ئینگلیزی). ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Hill، Sam (١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «How to use Focus Mode on iOS 15». Input (بە ئینگلیزی). لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Krasnoff، Barbara (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «How to use iOS 15's new Focus modes». The Verge (بە ئینگلیزی). لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «iOS 15 Preview». Apple (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٩ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Adorno، José (٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «iOS 15 brings new Memoji customization with over 40 outfits, accessibility options, more». 9to5Mac (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی ئەپڵ
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئای ئۆ ئێس ١٥ تێدایە. |