ئایڤەرسۆنی سپی

تاکەگۆرانییەکی ٢٠١٥ی پۆست مالۆن

«ئایڤەرسۆنی سپی» (بە ئینگلیزی: White Iverson) یەکەم تاکەگۆرانیی ڕاپەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی پۆست مالۆنە. لە ڕێگەی ڕیپەبلیک ڕیکۆردز لە ١٤ی ئابی ٢٠١٥ وەک تاکەگۆرانیی سەرەکیی یەکەم ئەلبومی ستۆدیۆیی، ستۆنی (٢٠١٦) بڵاو کرایەوە. لە بنەڕەتدا لە ٤ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕێگەی ھەژماری ساوند کلاودی پۆست بڵاو کرایەوە. پۆست ھاوشانی ئێف کەی ئای فێرست و ڕێکس کودۆ بەرھەمی ھێناوە و نووسیویەتی. لە خشتەی گۆرانییەکانی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیشتە پلەی ١٤. تاکەگۆرانییەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەو گۆرانییە ناسراوە کە سەرنجی خەڵکی بۆ خۆی ڕاکێشا.

« ئایڤەرسۆنی سپی »
"ئایڤەرسۆنی سپی" cover
تاکەگۆرانی لە لایەن پۆست مالۆن لە ئەلبومی ستۆنی
سەردێڕی ئینگلیزیWhite Iverson
بڵاوبوونەوە١٤ی ئابی ٢٠١٥
تۆماربوونشوباتی ٢٠١٥
چەشن
ماوە٤:١٤
بڵاوکەرەوەڕیپەبلیک
نووسەر
بەرھەمھێنەر
  • پۆست مالۆن
  • ڕێکس کودۆ
  • ئێف کەی ئای فێرست
پێرستی تراکی پۆست مالۆن
"ئایڤەرسۆنی سپی"
(٢٠١٥)
زۆر لاو
(٢٠١٥)
ڤیدیۆکلیپ
"ئایڤەرسۆنی سپی" لە یووتیووب

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «"White Iverson" Made Post Malone A Star — And A Lightning Rod For Criticism». LA Weekly. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Marsland، Dani. «Watch: Post Malone - White Iverson». Pile Rats. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری