پۆست مالۆن

ڕاپەر، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی ئەمریکی

ئۆستن ڕیچارد پۆست (بە ئینگلیزی: Austin Richard Post؛ لەدایکبووی ٤ی تەممووزی ١٩٩٥)،[١] ناسراو بە پۆست مالۆن (بە ئینگلیزی: Post Maloneڕاپەر، بەرھەمھێنەری تۆمار، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسێکی ئەمریکییە.[٢][٣] مالۆن لە تێکەڵکردنی چەشن و بنچەشنەکانی پۆپ، ھیپ ھۆپ، ئاڕ-بی، و تراپ ستایشی زۆری بەدەستھێناوە. ناوە ھونەرییەکەی لە پاش دانانی ناوی لەدایکبوونی خۆی لە نێو وێبگەیەکی بەرھەمھێنەری ناوی ڕاپەوە داتاشیوە.[٤]

پۆست مالۆن

Post Malone
مالۆن لە خەڵاتەکانی مۆسیقای ئەمریکیی ٢٠١٩
لەدایکبوون (١٩٩٥-٠٧-٠٥) ٥ی تەممووزی ١٩٩٥ (تەمەن ٢٨ ساڵ)
پیشە
چالاکبوون٢٠١٣–ئێستا
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکان
  • گۆرانیبێژی
  • گیتار
کۆمپانیاکان
وێبگەpostmalone.com
واژوو

یەکەم ئەلبوومی خۆی لە ٢٠١٦ بە ناوی ٢٦ی ئاب بە شێوەی میکس تەیپ بڵاوکردەوە، ھەر لە ٢٠١٦دا یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆی بە ناوی ستۆنی بڵاوکردەوە، لە ٢٠١٨ دووەم ئەلبوومی ستۆدیۆی خۆی بە ناوی بیربۆنگز ئاند بێنتڵیز بڵاوکردەوە. لە ٢٠١٩ سێیەم ئەلبوومی ستۆدیۆی بە ناوی ھۆڵیوود خوێنی بەردەبێت بڵاوکردەوە، و لە ٢٠٢٢ نوێترین و چوارەمین ئەلبوومی ستۆدیۆی بە ناوی ددانێشەی عەیارە دوازدە بڵاوکردووەتەوە.[٥][٦]

سەرەتای ژیان دەستکاری

مالۆن لە ٤ی تەممووزی ١٩٩٥ لە سیراکیوز، نیویۆرک لەدایکبووە. لەلایەن باوکی ڕیچارد پۆست و زڕدایکی جۆدییەوە گەورەکراوە. باوکی لە تەمەنی لاویدا ڕێکخەری مۆسیقا (دی جەی) بووە و مالۆنی بە چەندین چەنشی جیاوازیی مۆسیقا ناساندووە لەوانە ھیپ ھۆپ، ڕۆژاوایی (کەنتری) و ڕۆک. کاتێک مالۆن نۆ ساڵان بوو، خۆی و خێزانەکەی باریان کرد بۆ گرەیپڤاین، تێکساس، پاش ئەوەی باوکی بوو بە بەڕێوەبەری کۆشکە خۆراکییەکانی یانەی داڵاس کاوبۆیز.[٧][٨]

مالۆن لە ٢٠١٠ دەستی بە ژەنینی گیتار کرد و نمایشێکی تاقیکاری بۆ باندێکی ئەمریکی بە ناوی کڕاون دە ئیمپایەر پێشکەش کرد، بەڵام ڕەتکرایەوە دوای ئەوەی کە ژێیەکانی گیتارەکەی لە کاتی نمایشەکەدا پچڕان. مالۆن بایەخە سەرەتایییەکانی خۆی بۆ فێربوونی گیتار لە کایەی ڤیدیۆییی گیتار ھیرۆوە دەست پێکرد.[٩]

فیلمۆگرافی دەستکاری

فیلم دەستکاری

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٨ پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە بروکلین بایستاندەر (دەنگ) کامیۆ
٢٠٢٠ نھێنیی سپێنسەر سکویب
٢٠٢١ ھێرسی پیاو دز #٦

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٧–٢٠١٩ ڕاستەوخۆی ناوەندی ماسی خۆی دوو دەرکەوتن

میوانی مۆسیقی[١٠][١١]

٢٠١٨ سەرکێشییەکانی تارمایی خۆی «کوشتارگەیەکە»
٢٠٢٢ ڕاستەوخۆی شەوی شەمە میوانی مۆسیقی وەرزی ٤٧، ئەڵقەی ٢٠: «سلینا گۆمێز/پۆست مالۆن»[١٢]

دیسکۆگرافی دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Rapper Post Malone's father talks Syracuse roots, haters". syracuse (بە ئینگلیزی). 2017-10-20. Retrieved 2022-06-12.
  2. ^ "Who is Post Malone? Everything You Need to Know". www.thefamouspeople.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-12.
  3. ^ "How Post Malone Became The Most Random Success In Rap". The FADER (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-12.
  4. ^ "Find Out How Post Malone Got His Name (and All of His Tattoos) in This 'Martha & Snoop' Bonus Clip". www.vh1.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-12.
  5. ^ "Post Malone Discography". Discogs (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-12.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "Post Malone Albums and Discography". AllMusic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-12.
  7. ^ "Post Malone on Memes, Bieber Fans, and the Importance of Beer". PAPER (بە ئینگلیزی). 2017-10-06. Retrieved 2022-06-12.
  8. ^ "The New 3". SLAM (بە ئینگلیزی). 2015-04-30. Retrieved 2022-06-12.
  9. ^ Weiner, Jonah; Weiner, Jonah (2017-11-17). "Post Malone: Confessions of a Hip-Hop Rock Star". Rolling Stone (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-12.
  10. ^ Argyle, Samuel. "A fantasy getaway in a fish tank". The Outline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-12.
  11. ^ "Post Malone Went On Adult Swim's 'FishCenter' And Got Bitten By A Fish". UPROXX (بە ئینگلیزی). 2017-11-01. Retrieved 2022-06-12.
  12. ^ White, Peter; White, Peter (2022-05-06). "'SNL': Selena Gomez To Make Hosting Debut With Post Malone As Musical Guest". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-12.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

پۆست مالۆن لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان