ئایفۆن ١٤ پرۆ
ئایفۆن ١٤ پرۆ و ١٤ پرۆ ماکس (بە ئینگلیزی: Iphone 14 Pro Max) تەلەفۆنی زیرەکی ئاست بەرزن کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ دیزاین دەکرێن و دەخرێنە بازاڕەوە. ئەوان نەوەی ١٦ی ئایفۆنە پێشەنگەکانن کە جێگەی ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکسیان گرتەوە. ئامێرەکان شانبەشانی ئایفۆن ١٤ و ئایفۆن ١٤ پڵەس لە چالاکییەکەی ئەپڵ لە ئەپڵ پارک لە کووپەرتینۆ، کالیفۆرنیا لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ نمایشکران و لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەردەست کران. ئایفۆن ١٤ پرۆ و ١٤ پرۆ ماکس بە چوار ڕەنگ دیزاین کراون کە بریتین لە زیو، بۆشایی ڕەش، زێڕین و وەنەوشەی تۆخ. ڕەنگی وەنەوشەیی تۆخ ڕەنگێکی نوێیە کە جێگەی شینێکی تێری گرتووەتەوە.[١][٢][٣] ئایفۆن ١٤ پرۆ پاترییەکی ٣٢٠٠ میلی ئەمپێری ھەیە کە ٢٣ کاتژمێر ڤیدیۆ پەخش دەکات و ٢٠ کاتژمێر ڤیدیۆ ستریمینگ دەکات. وەشانی پرۆ ماکس خاوەنی پاترییەکەی ٤٣٢٣ میلی ئەمپێرە و ٢٩ کاتژمێر ڤیدیۆ پەخش دەکات و ٢٥ کاتژمێر ڤیدیۆ ستریمینگ دەکات. ھەستەوەر و عەدەسەکان لەسەر کامێرای سەرەکی و زۆر فراوان نوێکراونەتەوە. ئایفۆن ١٤ پرۆ و پرۆ ماکس سیستەمی (A16 Bionic)یان ھەیە، کە جێگەی ئەو (A15 Bionic)ی گرتووەتەوە کە لە زنجیرەی ئایفۆن ١٣ و ١٣ پرۆ ھەیە، کە نەوەی سێیەمی ئایفۆن SEیە. عەدەسەکە دەرچەیەکی گەورەتری ھەیە بۆ باشترکردنی ڕوونی بینایی. ھاوشێوەی ئایفۆن ١٤ و ١٤ پڵەس، ١٤ پرۆ و پرۆ ماکس لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ١٦دا ھاتن.[٤][٥]
ئایفۆن ١٤ پرۆ | |
---|---|
لقی | ئایفۆن، iPhone Pro |
پلەی بەرزتری داهاتوو | iPhone 14 Pro Max |
پلەی خوارەوەی داهاتوو | iPhone 14 Plus |
لە پێش | ئایفۆن ١٣ پرۆ |
لە دوای | ئایفۆن ١٥ پرۆ |
ڕەنگ | silver، gold، وەنەوشەیی، ڕەش |
دروستکەر | فۆکسکۆن، ئەپڵ |
Brand | ئەپڵ، ئایفۆن |
CPU | Apple A16 Bionic |
Connector | Lightning connector |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
سیستمی پشتگیریکراو | ئای ئۆ ئێس |
وێبگە | https://www.apple.com/iphone-14-pro/، https://www.apple.com/fr/iphone-14-pro/، https://www.apple.com/de/iphone-14-pro/specs/ |
پابەندە بە | IEC 60529 Degrees of protection provided by enclosures (IP Code) |
بەرواری ڕاگەیاندن | ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ |
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «IPhone 14 Pro»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ MacRumors Staff (٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «iPhone 14 Pro: Everything we know about Apple's upcoming Pro iPhone models». MacRumors. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «iPhone 14 Pro». apple.com. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «iPhone 14 Pro: Just Announced! Dynamic Island, A16 Chip, Satellite Connectivity». MacRumors (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Hall، Zac (١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «Apple announces iPhone 15 Pro and 15 Pro Max with titanium case, USB-C, Action button, A17». 9to5Mac (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Hern، Alex (2022-10-26). «Apple to put USB-C connectors in iPhones to comply with EU rules». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2023-09-30 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایفۆن ١٤ پرۆ تێدایە. |