ئایفۆن ئێکس ئاڕ (بە ئینگلیزی: Iphone XR) مۆبایلێکی زیرەکە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دروست کراوە، و لەلایەن تیم کوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵەوە لە ھۆڵی «ستیڤ جۆبز» لە ئەپڵ پارک لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ناسێندرا. ئەم ئایفۆنە ھەرزانترە لە ئایفۆن ئێکس ئێس کە زۆر گرانە. پێش فرۆشتنی ئایفۆن ئێکس ئاڕ لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.[١] ئایفۆن ئێکس ئاڕ خاوەنی ئێڵ سی دی ٦٬١ ئینج و بە نرخی بنەڕەتی ٧٤٩ دۆلار، ھەرزانترین ئایفۆنە کە دەتوانیت لە ئەپڵ بکڕیت. ئەم مۆبایلە ھەمان پڕۆسێسەری ئایفۆن ئێکس ئێسی ھەیە کە ئەپڵ بانگەشەی ئەوە دەکات کە «زیرەکترین و بەھێزترین» پڕۆسێسەرە تا ئێستا لە مۆبایلێکی زیرەکدا ھەبێت. ئەم مۆبایلە بە ٦ ڕەنگ پێشکەش بە بازاڕ کرا: سپی، ڕەش، شین، زەرد، مەرجانی (پەمەیی پرتەقاڵی) و سوور. ئایفۆن ئێکس ئاڕ پشتگیری دوو سیمکارت دەکات، یەکێکیان فیزیکی و ئەوی تریان ئەلیکترۆنییە.[٢][٣]

ئایفۆن ئێکس ئاڕ
لقیئایفۆن
دامەزران١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨
ناوiPhone X🅁
دروشمBrilliant. In every way.
بەشێک لە زنجیرەیئایفۆن
لە دوایئایفۆن ١١ پرۆ
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
دروستکەرئەپڵ
CPUئەپڵ ئەی ١٢
ConnectorLightning connector
Exif makeApple
Exif modeliPhone XR
پەرەپێدەرئەپڵ
وێبگەhttps://www.apple.com/iphone-xr/
سەرچاوەی وزەlithium-ion battery
پابەندە بەIEC 60529 Degrees of protection provided by enclosures (IP Code)
تەکنەلۆژیای نمایشکردنliquid-crystal display، IPS panel
Stylized nameiPhone Xʀ

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «It's pronounced 'iPhone Ten'». The Verge. لە October 10, 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 10, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ «iPhone XR: Everything We Know». MacRumors (بە ئینگلیزی). لە October 18, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 17, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ «With iPhone 13 launch, Apple discontinues what was once its 'most affordable' flagship iPhone». ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.