ئایدۆلۆژیست (کتێب)

کتێبێکی نووسراوی بەختیار عەلی

ئایدۆلۆژیست کتێبێکی فیکری و ڕەخنەییە لە نووسینی نووسەری کورد بەختیار عەلی کە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لەلایەن نووسەرەوە چاپکرا و ناوەندی ڕەھەند کاری بڵاوکردنەوەی بۆ کردووە.[٢]

ئایدۆلۆژیست
ڕووبەرگی پێشەوەی کتێبی ئایدۆلۆژیست
نووسەربەختیار عەلی
سەردێڕی سەرەکیئایدۆلۆژیست
وێنەکێشئامانج ئەمین[١]
وڵاتسلێمانی، کوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتفیکری
چەشنفیکری
بڵاوکەرەوەناوەندی ڕەھەند
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩
جۆری کتێبچاپ (پەیپەرباک)
پێش ئەودەریاس و لاشەکان
ناشوێن
(٢٠١٩)

دەربارەی کتێب دەستکاری

ئەم کتێبە ھەوڵێکە بۆ خوێندنەوەی سروشتی ئەو گۆڕانکارییە ڕیشەییانەی کە دوای ھەرەسی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لە خۆرھەڵاتدا دەست پێدەکەن. دوای ئەو ھەرەسە، بەریەککەوتنی توندی نێوان خۆرئاوا و جیھانی ئیسلامی، ئیدی بەریەککەوتنێکی ئاسایی نییە، دوبارەبونەوەیەکی سادەی جەنگە مێژوییە دێرینەکان نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ڕادیکالە کە خۆرھەڵات لەگەڵ پرسی دواکەوتن و لە جێمانی شارستانی خۆیدا ڕوبەڕو دەکاتەوە.

ئەم کتێبە ھەوڵێکی نزیکبوونەوەیە لە ڕیشە دێرینەکانی ئێستا، لە پشکنینی ئەو ھۆیانەی لە پشت سەرھەڵدان و بەھێزبوون و مانەوەی دڕندەیی سیاسی و دواکەوتنی مەعریفی ئێمەوەن، بەخوێندنەوەی ھۆکانی سەرھەڵدان و میکانیزمەکانی ئیشکردنی ئەو بکەرە نادیار و ترسناکەی لە ژێر زۆر دەمامکدا خۆی شاردۆتەوە: "ئایدۆلۆژیست".

[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەختیار عەلی (٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩). سلێمانی. p. ٤. {{cite book}}: Check date values in: |date= (help); Missing or empty |title= (help)
  2. ^ "نوێترین کتێبی بەختیار عەلی بەناوی "ئایدۆلۆژیست" ڕۆژی پێنج شەممە بڵاودەکرێتەوە". NRT 2. ئێن ئاڕ تی ٢. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩. Retrieved 27ی Juneی 2019. {{cite web}}: |first= missing |last= (help); Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  3. ^ "دواین کتێبی لەژێر ناوی ئایدۆلۆژیست بڵاودەکاتەوە بەختیار عەلی لەبارەی ناوەرۆکی کتێبە نوێکەیەوە زانیاری ئاشکرادەکات". Xendan. خەندان. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩. Retrieved 28ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help) ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.