ئاگاتە ئوویلینگییمانا

ئاگاتە ئوویلینگییمانا (Agathe Uwilingiyimana؛ لە دایکبووی ٢٣ی ئایاری ١٩٥٣ تاکوو ٧ی نیسانی ١٩٩٤) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ڕوانداییە. ئەو لە ماوەی ١٨ی تەممووزی ١٩٩٣ تاکوو ٧ی نیسانی ١٩٩٤ بووە چوارەمینن سەرۆک وەزیرانی ڕواندا، ئەو یەکەمین ژنە لەو وڵاتە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی وەرگرتبێت.[١][٢]

ئاگاتە ئوویلینگییمانا
بە کینیارواندا: Agathe Uwilingiyimana
لەدایکبوون٢٣ی ئایاری ١٩٥٣
Commune of Mwumba، بوروندی
مردن٧ی نیسانی ١٩٩٤(١٩٩٤-٠٤-٠٧) (٤٠ ساڵ ژیاوە)
کیگالی، ڕواندا
ھۆی مەرگبرینی فیشەک
شوێنی ناشتنNational Heroes Cemetery in Rwanda
ھاوسەرIgnace Barahira
پیشەسیاسەتوان، مامۆستا
بواری کارماتماتیک
پۆستەکانPrime Minister of Rwanda
پەروەردەNational University of Rwanda، Lycée Notre-Dame de Cîteaux
ئەندامی حیزبیDemocratic Republican Movement
ئایینکاسۆلیکی

ئەو لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بوو.[٣] ئەو خوێندنی لە بەشی کیمیا و بیرکاری تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٧٣ بووەتە مامۆستای قوتابخانە. دواتر لە زانکۆی نیشتیمانیی ڕواندا بابەتی کیمیای وتۆتەوە. لە ساڵی ١٩٨٥، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە کیمیا بەدەست هێناوە. ئەو لەلایەن کۆنەپارێزەکانی وڵاتەکەی ڕەخنەی لێگیرا لەبەر ئەوەی کە زانست و بیرکاری لە نێو کچان بڵاودەکردەوە.

لە ٧ی نیسانی ١٩٩٤، ئاگاتە ئوویلینگییمانا لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا تیرۆرکرا، کە ئەوکاتە هێشتا سەرۆک وەزیران بوو.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Agathe Uwilingiyimana | prime minister of Rwanda". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-28.
  2. ^ Burnet, Jennie (2019-03-26). "Uwilingiyimana, Agathe". Oxford Research Encyclopedia of African History (بە ئینگلیزی). doi:10.1093/acrefore/9780190277734.001.0001/acrefore-9780190277734-e-487. Retrieved 2021-02-28.
  3. ^ Hoogensen & Solheim 2006, p. 291.
  4. ^ "Rwanda: Murder of a prime minister". BBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-28.