زاراوەی ئاوەزمەندی یان ئەقڵانییەت جیاوازانە لە بوارە جیاجیاکاندا بەکار دەبردرێ.

لە فەلسەفەدا، ئاوەزمەندی بریتییە لە ڕاھێنانی ئەقڵ: ڕێگایەکی سەرەکی بۆ شیکردنەوەی زانیاریی بەدەستھاتوو لە ڕوانینگەلی ڕێکخراوانە لەپاڵیەکنراو.

لە ئابوور، کۆمەڵناسی، دەروونناسی، و زانستی سیاسیدا، بڕیاری ئاوەزمەندانە (ئاقڵانە، rational) ئەو بڕیارەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی زانیاریی لەبەردەست، بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی تایبەت، باشینە (ئۆپتیماڵ) بێ. ھەروەھا ئەگەر کەسێک یان ڕێخراوەیەک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی بڕیارگەلی ئاوەزمەندانە بدا ئەوە پێی دەوترێ "ئاوەزمەند". ئاوەھایە کە کەسێک بۆ نموونە باسی بەشینەوەی ئاوەزمەندانەی سەرچاوەکان یان بەرنامەداڕژاندنێکی ئاوەزمەندانە بۆ کۆمپانیا دەکا. لە وەھا تێگەیشتەیەک لە ئاوەزمەندیدایە کە بزوێنە و ئامانجەکانی تاکەکەس بێ قسەوباس وەردەگیردرێن و ناچار بە شۆنگرتنی ئەخلاق یان ھەر شتێکی تر نین. کەوایە زۆر سادە ئاوەزمەندی واتە سەرکەوتن لە گەیشتن بە ئامانج، ئێستا ئامانج ھەر چی کە بێ.

ھەندێجار ئاوەزمەندی بە واتای دارابوونی مەعریفەتی تەواو سەبارەت بە گشت وردەکارییەکانی بارودۆخێکی تایبەت دێتەوە.

بیردۆزەکان دەستکاری

ماکس وێبەر دەستکاری

زانای دەروونناسی ئەڵمانی ماکس وێبەر ڕوونکردنەوەیەکی پێشنیار کرد لەسەر کردەی کۆمەڵایەتی بۆ جیاکردنەوەی چوار شێوازی جیاوازی نموونەکانی کردەی کۆمەڵایەتی. نموونەی یەکەم: کردەی مێشکی مەبەستدار یان نرخدار، کە پێشبینی ھەڵسووکەوتەکانی مرۆڤ دەبەستێتەوە بە ھەڵسووکەوتی مرۆڤەکانی دی یان بوونەوەر و شتەکانی تر لە ژینگەکەی دا. ئەو پێشبینییەی تاکەکەسیش ڕێگەیەکە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی و وێبەر ھەوڵدانی تاک بۆ ئامانجەکانی بە ژیرانە و رێک ناو دەبات.

نموونەی دووەم: کردەی مێشکی ڕەھا، لێرەدا کردارەکان بەرێوەدەچن بە ھۆکارە بنچینەیەکانی تاکەکەس و کە ھەندێک لەو ھۆکارانە ڕەوشتی، جوانی، ئایینی و چەندەھا پاڵنەری ترن. نموونەی سێیەم: ئەمەیان ھەستییە و دیاریدەکرێت لەسەر کاریگەری، ھەست و سۆز لەلای کەسێک.[١][٢]

وێبەر پێشی وایە زۆر کەم و نەبینراوە کە تەنیا یەکێک لەم جۆرانە بوونیان ھەبێت بەڵکو سروشتی و ئاساییە چەند جۆرێک تێکەڵ و لێکدراو بن پێکەوە. لەمەوە دەردەکەوێت کە جۆری یەکەم و دووەم گرنترینن و زۆر گفتوگۆ دەکەرێت کە جۆری سێیەم وچوارەم لق و بەشێک بن لە جۆری یەکەم و دووەم.[٣]

دەرووناسی دەستکاری

لە دەروونناسی ژیرانەدا، دەروونناسەکان و زانایان بەرگری دەکەن لە کۆمەڵێک لایەنی جیاوازی ژیرێتی مرۆڤ. لە ھەمووشیان گرنگتر بۆچوونی فلیپ جۆنسن لایرد و رۆس م. ژ. بایرنە کە پێیان وایە مرۆڤەکان خۆیان لە بنەمادا ژیرن بەڵام ھەڵە بەسەریان دا ڕوودەدات لە کاتی کرداری دا ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە مرۆڤەکان توانا و لێھاتوویان ھەیە ژیر بن بەڵام کردارەکانیان سنووردار کراوە بە چەند ھۆکارێکی جیاوازەوە.[٤]

لەگەڵ ئەوەدا، ھەمیشە گفتوگۆ دەکرێت دەربارەی ئەوەی کە زۆربەی ھەڵسەنگاندنەکانی ژیرێتی کێشە و ناتەواویان تێدایە لەڕووی ناوەڕۆک و ڕێکارییەوە. ئەمەش بۆتە کێشە و ململانێ لە زانستی دەروونناسی دا کە ئایا لێکۆڵەران دەبێت تەنھا یاسا نەگۆرەکانی ژیربێژی، بیردۆزی ئەگەرەکان و ئامارەکان یان بیردۆزی ھەڵبژاردەی ژیربێژیانە بەکاربێنن. دژەکانی ئەم تێڕوانینە وەک گێرد گێجێنزەر زیاتر بیرۆکەی ژیریی سنووردارکراوی پێ پەسەندترە بەتایبەتی بۆ کردەکان کە نادڵنیاییەکی بەرزی ھەیە.[٥]

ڕیچارد براند دەستکاری

ڕیچارد براند ھەستا بە دووبارە پێناسەکردنەوەی ژیرێتی و پێی وابوو کە یەکێک بە ژیر دادەنرێت ئەگەر بۆچوونەکانی توانییان تێپەڕ ببن لە (ھەسەنگاندنی وریای دەروونی). ھەندێک لە فەیلەسوفەکان (دیارترینیان ئـــ. ج. گرالین) باوەڕیان وایە کە ژیرێتی دەبێت سەربەخۆیانە دروست ببێت و بەدەر بێت لە ھەر ھەست و سۆزێکی تاکەکەسی یان ھەر جۆرە غەریزەیەک. ھەر رێکارێکی ھەڵسەنگاندن و شیکارکردن کە دەکرێت بە ژیرانە ناوببرێت دەبێت تا ڕادەیەکی زۆر بابەتی و ژیربێژیانە بێت. ئەگەر رێکارەکە ئەم داواکاریانەی تێدا نەبوو ئەوا شیکاری و ھەڵسەنگاندنەکە بە ناژیرانە دادەنرێت لەبەر ھۆکاری بوونی بۆچوونی نابابەتی، کاریگەرلێکراو و پێشینەیی. نموونە لەسەر ئەمە بریتییە لەوەی کە کەسێک ئەگەر زۆر کەمیش بێت، کاریگەری کراوەتە سەر لەرێی ھەستە کەسییەکانی، سۆزەکانی، غەریزەکانی یان چەند یاسا و نەریتێکی دیاریکراوی کلتووری.

بە دڵنیایەوە باشترین و نایابترین شێوازی ژیری سەربەخۆ و بێ کاریگەری دەرەکی مرۆڤ نییە و بەڵکو بە ھەڵبژاردن و بڕیارەکانی ئامێرە زیرەکەکان (کۆمپیتەر و زیرەکی دەستکرد) دادنەرێت.

بیردۆزی و کرداری دەستکاری

کانت جیاوازی دەکات لە نێوان ژیربێژی بیردۆزیانە و ژیربێژی کردارییانە.

مرۆڤەکان خۆیان زگماکانە ژیربێژیانە بیرناکەنەوە بەڵام ئایا دەتوانن ژیرانە ھەڵسوکەوت بکەن یان نا بەندە لەسەر ئەوەی کە ژیری بیردۆزی یان کرداری جێبەجێ دەکەن لەسەر بۆچوونەکانی پێیان پەسەندە و کردارەکانی ژیانی ڕۆژانەیەن کە پێی ھەڵدەستن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Eagleton, M. (ed) (2003) A Concise Companion to Feminist Theory, Oxford: Blackwell Publishing.
  2. ^ Simons, H. and Hawkins, D. (1949), "Some Conditions in Macro-Economic Stability", Econometrica, 1949.
  3. ^ Etzioni, A. (1988), "Normative-Affective Factors: Toward a New Decision-Making Model" ٩ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Journal of Economic Psychology, Vol. 9, pp. 125–150.
  4. ^ Sturm, Thomas (2012). The “rationality wars” in psychology: Where they are and where they could go. Inquiry, 55, 66-81.
  5. ^ Byrne, R.M.J. & Johnson-Laird, P.N. (2009). 'If' and the problems of conditional reasoning. Trends in Cognitive Sciences, 13, 282–287