ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤

ئاھەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە سەرانسەری پاریس بەڕێوەچوو، کە کاتژمێر ١٩:٣٠ CEST (١٧:٣٠ UTC) دەستی پێکرد. بەڕێوەچوونەکە بریتی بوو لە بەرنامەیەکی ھونەری کە کولتوری وڵات و شارە میواندارەکەی پیشان دەدا، نمایشی وەرزشوانان و داگیرساندنی مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاد. یارییەکان بە فەرمی لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کرایەوە. بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئۆڵۆمپیادی مۆدێرن، ئاھەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادەکە لە دەرەوەی یاریگایەک بەڕێوەچوو، زۆربەی ڕێکارەکان و نمایشەکان لە چەند شوێنێکی گرینگی پاریس و ڕووباری سێن ئەنجامدرا. بەرنامەکە لە دوازدە بەشی پێکھاتبوو و تێکەڵەیەک لە نمایشی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشە فیلمکراوەکان و زنجیرە ئەنیمەیشنەکانی تێدابوو. ئاھەنگەکە پێشوازییەکی تێکەڵاوی لێکرا، زۆرێک ستایشی نمایشەکانی گۆجیرا و ئایا ناکامورا و سێلین دیۆنیان کرد، لەکاتێکدا ڕەخنەکان ئاراستەی درێژییەکەی و خراپی بارودۆخی کەشوھەوا و پرسە تەکنیکییەکان کرا.[١][٢][٣][٤][٥][٦]لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤، ڕۆژی مەراسیمی کردنەوەی، زنجیرەیەک ھێرشی ئاگرتێبەردان زیانیان بە ھێڵەکانی سیستەمی شەمەندەفەری فەرەنسا گەیاند.[٧] خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بە شێوەیەکی بەرفراوان پەککەوتن،[٨] نزیکەی ٨٠٠٬٠٠٠ سەرنشین زیانیان بەرکەوت.[٩] ھەروەھا ھەوڵی ھێرشکردن بۆ سەر ھێڵی LGV Sud-Est ھەبوو، ھەرچەندە لەلایەن کرێکارانی چاککردنەوەی TGV کە بەڕێکەوت لە شوێنەکەدا بوون، پچڕا.[١٠]

ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤
بەشێکە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤
وڵاتفەڕەنسا
دابەشکاریی کارگێڕیپاریس
جێڕووباری سین
پۆتانی شوێن٤٨°٥١′٣٤″N ٢°١٧′٣٠″E
لە پێش2020 Summer Olympics opening ceremony
لە دواینرخی نەزانراو
کاتی ڕوودان٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤
دەرھێنەرThomas Jolly
ChoreographerMaud Le Pladec
ڕێکخەرلیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی
بەرامبەر2024 Summer Olympics closing ceremony
Map

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «How the world's press rated Paris's Olympics Opening Ceremony». Reuters. Reuters. 2024-07-27. لە 2024-07-27 ھێنراوە.
  2. ^ Brodeur، Michael Andor (2024-07-26). «Column | A grand vision guides unprecedented Opening Ceremonies down the Seine». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0190-8286. لە 2024-07-27 ھێنراوە.
  3. ^ Watkins، Emily (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤). «The Paris Olympics opening ceremony was an insane cabaret of clichés». inews.co.uk (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ Tinubu، Aramide (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤). «2024 Paris Olympics Launches With a Stunning, Unique and Très French Opening Ceremony: TV Review». Variety (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ White، Jim (2024-07-26). «A glorious finale but otherwise the Olympics opening ceremony was a damp squib». The Telegraph (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0307-1235. لە 2024-07-27 ھێنراوە.
  6. ^ Henley، Jon (2024-07-27). «'It was like us – a chaotic mess': France enjoys Paris Games opening ceremony». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-07-27 ھێنراوە.
  7. ^ Bisset، Victoria (26 July 2024). «Arson disrupts France's high-speed trains hours before Olympics, officials say». The Washington Post. لە 26 July 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ Phillips، Jacob (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Eurostars cancelled as arson attack sparks travel chaos ahead of Olympics - live». The Standard (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. ^ «French rail network hit by arson attacks before Olympics opening ceremony». The Guardian. ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. ^ «'Criminal' attack on France's high-speed train network». France24. ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.