ئان نجۆگو ژنە چالاکوانی کینیاییە.[١] لە ساڵی ٢٠١٠ بوو بە بەڕیوبەری سەنتەری مافەکانی خوێندن و ھۆشیاری، کە جگە لە چالاکییەکانی خۆ ئەوا کاری بە بەڵگەکردنی توندووتیژییە جێندەرییەکانی دەکرد لەدوای ھەڵبژاردنی گشتی کینیای ٢٠٠٧.[٢] ھەروەھا ئان بەشداربوو لەنووسینەوە و پشتگیرکردنی ڕەشنووسی یاسای دەستدرێژی سێکسی لە وڵاتەکەی، کە دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ بووە یاسا لە کینیا.[٣][٤][٥] لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣][٦]

ئانن نجۆگو

چالاکییەکان دەستکاری

لە پاڵ چالاکییەکانی لەبواری توندوتیژی جێنەری، نجۆگو ھاوسەرۆکی کۆمەڵێک لیژنەبوو لە ڕیفۆرمی دەستوور.[٣] لە ساڵی ٢٠٠٧، ئان دەستگیردەکرێت لەلایەن ھێزەکانی وڵات، ئەمەش لەبەرئەوەی ناوبراو بەدوای زانیاری دەگەڕا لەسەر مووچەی پەرلەمەنتارەکان، کە مووچەیەکەی بەرزبوو وێڕای باروودۆخی خراپی کینیا.[٣] دواتر ئان کەیسەکەی بردەوە، کەیسەکەش لەئاستی ناوخۆی دەنگۆی گەورەی نایەوە و بە کەیسی «ئان لەدژی وڵات» ناوبانگی دەرکرد. لە ساڵی ٢٠١٢، لەکەیسێکدا خۆی و کوڕەکەی تۆمەتبارکران بە ئازاردانی باوکی بەڵام دواتر لە ٢٠١٣، بێتاوان ناسێنران.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Kenya's Ann Njogu, is a "Woman of Courage"". Mshale.
  2. ^ "Courage, and Heart, on Behalf of Kenya's Women". The Huffington Post.
  3. ^ ئ ا ب پ "Ann Njogu, Kenya". U.S. Department of State. Archived from the original on 2012-01-13.
  4. ^ "Archived copy" (PDF). Archived from the original (PDF) on 2018-05-17. Retrieved 2014-09-02.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Kenyan Sexual offence act" (PDF). 21 July 2016. Archived from the original (PDF) on 17 May 2018. Retrieved 2016-07-12. ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "AMIP News". us-africarelationsupdates.blogspot.com.
  7. ^ Court rules Ann Njogu and son have no case to answer 2016-08-19 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., SAR, Retrieved 16 July 2016

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری