ئان-بیاترس کیھارا
ئان-بیاترس کیھارا پزیشک و پڕۆفیسۆرێکی کینیا کە سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی پزیشکی ئافرەتان و منداڵبوونە. خۆی تەرخانکردووە بۆ باشترکردنی باری تەندرووستی ژنان لە ئەفریقا.
پیشە و لێکۆڵینەوە
دەستکاریلە ٢٠١٣، کیھارا بووە سەرۆکی کۆمەڵگای مناڵبوون و ئافرەتانی کینیا.[١][٢] کاری کردووە بۆ ڕێگریکردن لە مردنی دایکان و منداڵان و نەهێشتنی گواستنەوەی نەخۆشییە ڕاگوێزراوە سێکسییەکان لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵ لەوانەش سفلیس و ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤ. لە ٢٠٢٠، بووە سەرۆکی یەکێتی ئەفریقی پزیشکی ئافرەتان و مناڵبوون.[٢]
لە ٢٠٢٣، کیھارا دەبێت بە سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی پزیشکی ئافرەتان و منداڵبوون.[٣] کاری کردووە بۆ پێشخستنی سەرکردایەتی و بەشداریکردنی ژنان لە داڕشتنی سیاسەت و هەروەها چۆنیەتی باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە ڕێگریکردن لە دووگیانی و زانیارییە تەندروستییەکان. ئەو ڕایگەیاندووە کە سەرنجی لەسەر گۆڕینی ئەزموونی ئەو ژنانە گەنجانە دەبێت کە بەدەست هاوسەرگیری منداڵان و خەتەنەکردنی مێینەییەوە دەناڵێنن.[١] و پەرەی بە پەسەندکردنی پرۆتۆکۆڵی ماپوتو داوە کە یەکسانی جێندەری و مافی جێندەری بەرەوپێش دەبات.[٤]
بڵاوکراوەکانی
دەستکاری- «The International Federation of Gynecology and Obstetrics (<scp>FIGO</scp>) initiative on pre‐eclampsia: A pragmatic guide for first‐trimester screening and prevention». International Journal of Gynecology & Obstetrics. 145 (S1): 1–33. May 2019. doi:10.1002/ijgo.12802. ISSN 0020-7292. PMC 6944283. PMID 31111484.
- «Global interim guidance on coronavirus disease 2019 (COVID-19) during pregnancy and puerperium from FIGO and allied partners: Information for healthcare professionals». International Journal of Gynecology and Obstetrics (بە ئینگلیزی). ٤ی نیسانی ٢٠٢٠. doi:10.1002/IJGO.13156. ISSN 0020-7292. PMID 32248521. Wikidata Q91573720.
{{cite journal}}
:|display-authors=3
نادروستە (یارمەتی) - «Management of prepregnancy, pregnancy, and postpartum obesity from the FIGO Pregnancy and Non‐Communicable Diseases Committee: A FIGO (International Federation of Gynecology and Obstetrics) guideline». International Journal of Gynecology & Obstetrics. 151 (S1): 16–36. 2020. doi:10.1002/ijgo.13334. ISSN 0020-7292. PMC 7590083. PMID 32894590.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Anne-Beatrice Kihara»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ ئ ا Samarasekera، Udani (October 2023). «Anne-Beatrice Kihara: taking the helm at FIGO». The Lancet. 402 (10411): 1410. doi:10.1016/s0140-6736(23)02242-0. ISSN 0140-6736. PMID 37813117. S2CID 263710276.
- ^ ئ ا «Anne Kihara | Figo». www.figo.org (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «FIGO Election Results 2023 | Figo». www.figo.org (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Dr Anne Beatrice Kihara on the achievements of the Maputo Protocol and remaining challenges across Africa | Figo». www.figo.org (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |