ئانتاریۆ

(لە ئانتەریۆەوە ڕەوانە کراوە)

پارێزگای ئەنتاریۆ (بە ئینگلیزی: Ontario) پارێزگایەکی وڵاتی کەنەدایە. بە چڕترین ھەرێمی دانیشتووان دادەنرێت لەچاو ھەرێمەکانی تری کەنەدا بەجۆرێک کە ٪‏٤٠ ھەموو دانیشتووانی کەنەدا لەم ھەرێمە نیشتەجێن. بە سێیەم گەورەترین ھەرێمی کەنەدا دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە (دوای ھەرێمەکانی کێبێک و نوونەڤووت). شاری تۆرۆنتۆ بە پایتەختی ھەرێمەکە دادەنرێت کە قەرەباڵغترین شاری ھەموو کەنەدایە و ناوەندێکی ئابووریی گرنگە و بە دڵی ئابووریی کەنەدا بانگ دەکرێت. شاری ئۆتاوا کە پایتەختی کەنەدایە کەوتووەتە ئەم ھەرێمە. ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمەکە بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٢ بریتییە لە ١٢٬٨٥١٬٨٢١کەس، ھەربۆیە ٪‏٤٠ دانیشتووانی ھەموو کەنەدا پێکدێنێت. ڕووبەرەکەی ١٬٠٧٦٬٣٩٥ کم دووجایە. لە ساڵی ١٦١٣ بۆیەکەم جار ساموێل شامبەڵان دۆزیویەتەوە و فەرەنسییەکان ڕکێفیان بەسەر ھەبووە. تاوەکو ١٧٦٣دواتر کەوتووەتە ژێڕدەسەڵاتی ئینگلیزەکان پاشان بوەتە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا لە ساڵی ١٨٦٧دا.

ئانتاریۆ
بە ئینگلیزی: Ontario
دامەزران١ی تەممووزی ١٨٦٧
ناو بە زمانی فەرمیOntario
کورتەناوOnt.، Ont.
ناونراوە لەدوایدەریاچەی ئەنتاریۆ
ناسناوی خەڵکOntarian، Ontarien، Ontarienne، Ontariano
زمانی فەرمیزمانی ئینگلیزی
دروشمUt incepit fidelis sic permanet
کیشوەرئەمریکای باکوور
وڵاتکەنەدا
پایتەختتۆرۆنتۆ
دابەشکاریی کارگێڕیکەنەدا
ناوچەی کاتیناوچەی کاتی ڕۆژھەڵات، Central Time Zone، UTC−05:00
پۆتانی شوێن٥٠°٠′٠″N ٨٥°٠′٠″W
Coordinates of easternmost point٤٥°١٢′١٩″N ٧٤°٢٠′٣٩″W
Coordinates of northernmost point٥٦°٥١′٣٥″N ٨٨°٥٣′٥″W
Coordinates of southernmost point٤١°٤٠′٥٣″N ٨٢°٤٠′٥٦″W
Coordinates of westernmost point٥١°٠′٠″N ٩٥°٩′١١″W
بەرزترین خاڵIshpatina Ridge
Lowest pointئاودڕی ھەدسن
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتparliamentary democracy
Office held by head of statemonarch of Canada
سەرۆکی حکوومەتچارڵسی سێیەم
نووسینگەی بەڕێوەبردنPremier of Ontario
سەرۆکDoug Ford
Has cabinetExecutive Council of Ontario
Executive bodyGovernment of Ontario
ئەنجومەنی یاسادانەرParliament of Ontario
Public holidayRemembrance Day، Boxing Day
دانیشتووان١٤٬٢٢٣٬٩٤٢
دراوCanadian dollar
خوشکەشارەکانجیانگسو
خاوەنیLiquor Control Board of Ontario
Foundational textConstitution Act, 1867
Driving sideright
جێگەی دەگرێتەوەCanada West، ناوچەکانی باکووری خۆراوای کەنەدا، Province of Canada، Keewatin District
ڕووبەر١٬٠٧٦٬٣٩٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستەK، L، M، N، P
وێبگەhttps://www.ontario.ca
وەسفی ئاڵاflag of Ontario
وەسفی نیشانcoat of arms of Ontario
Geography of topicgeography of Ontario
شوێنەوارەکانlist of National Historic Sites of Canada in Ontario، list of historic places in Ontario
Separated fromProvince of Canada
TartanOntario (Official) tartan
کتێبنامەbibliography of Ontario
ئابووری بابەتeconomy of Ontario
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Ontario
Map

جوگرافیا

دەستکاری

ئاودری ھێدسن کەوتووەتە بەشی باکووری و ھەرێمی کێبێک کەوتووەتە خۆڕھەڵاتی و ھەرێمی مانیتۆبا کەوتووەتە خۆڕئاوای و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەوتووەتە باشووری.

زەوییەکی دەشتەنی کشتوکاڵی ھەیە کە دەورەدراوە بەچەندین دەریاچەی داخراو و کراوە، لەبەشی باکووری ھەندێک بەرزایی ھەیە خاوەنی چەندین سامانی کانزایی بەنرخە

کەش و ھەوا

دەستکاری

وەک ھەموو ھەرێمەکانی تری کەنەدا کەشێکی ساردی ھەیە بەڵام ناوچەکانی باشووری لەگەڵ ناوچەکانی باکووری جیاوازییەکی زۆری ھەیە، بەشی باکووری زستانێکی سارد و درێژی ھەیە و ھاوینەکەشی کورت و فێنکە بەڵام بەشی باشووری ساردییەکەی کەمترە و ھاوینەکەی سێ مانگی تەواو پڕدەکات.

پێکھاتەی دانیشتووانەکەی

دەستکاری

زمانی ئینگلیزی زمانی فەرمی ئەنتاریۆیە؛ کە نزیکەی ٪‏٧٠ دانیشتووانەکەی بە ئینگلیزی دەدوێن. ھەروەھا ھەندێک لەدانیشتوانەکەی بە فەڕەنسی دەدوێن بەتایبەت لەبەشی باکوور و باکووری خۆڕھەڵاتی. بەپێی یاسا ھەر ناوچەیەک بە ڕێژەی ٪‏١٠ پتر بە فەڕەنسی دووان ئەوە لەوناوچەیە زمانی فەڕەنسی وەک زمانی فەرمی بەکاردێت، لە ٪‏٤ دانیشتووانی ئەنتاریۆ بە فەڕەنسی دەدوێن. بە ڕێژەی ٪‏١١ دانیشتووانی ئەنتاریۆ بە ئینگلیزی و فەڕەنسی دەدوێن (٢٠١١). ھەروەھا زمانەکانی ھۆڵەندی و ئیتاڵی و ھیندی و عەرەبی و عیبری و ئیسپانی و کوردی و پۆلۆنی و پورتوگالی و چینیش بەکاردێن لەلایەن کۆچبەرە تازەکانەوە.

بەگوێرەی ساڵی ٢٠١١ گەورەترین کۆمەڵەی ئایینی کریستیانە کاسۆلیکییەکانن، کە لە ٪‏٣١٬٤دانیشتوانەکەی پێکدێنن، ھەروەھا کریستانی یەکێتی کەنەدی لە ٪‏٧٬٥دانیشتوان پێکدێنن و کریستیانی ئەنجەلیکانی ٪‏٦٬١ دانیشتووان پێکدێنن، بەڕێژەی ٪‏٣٢ھیچ باوەرێک و ئایینێکیان نییە و لە ٪‏٤٬٦ دانیشتووانەکەی موسڵمانن و لە ٪‏٢٬٩ جوولەکەن و لە ٪‏١٬٥ئایینزاکانی ترن.

گەورەترین شارەکان

دەستکاری

لەگەورەترین شارەکانی ئەنتاریۆ:

سەرچاوەکان

دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری