ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام

ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (بە ئینگلیزی کورتکراوەتەوە بۆ SDG) یان ئامانجە جیهانیەکان کۆکراوەی ١٧ ئامانجە جیهانییە کە پێکەوە بەستراون و دیزاینکراون بۆ ئەوەی ببنە "پرۆگرامێکی هاوبەش بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک و هەسارەکە، لە ئێستا و بۆ داهاتوو".[١] SDGs لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراون لەلایەن کۆمیتەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە مەبەستی گەیشتنە ساڵی ٢٠٣٠. ئەم ئامانجانە لە بڕیارێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانراون کە پێی دەوترێت بەرنامەی ٢٠٣٠ یان ئەوەی کە بە بەرنامەی ٢٠٢٠ ناسراوە. ئامانجەکان گەشەی پێدرا لە بەرنامەی گەشەپێدانی دوای ٢٠١٥ وەک چوارچێوەی گەشەپێدانی جیهانی داهاتوو بۆ سەرکەوتنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی هەزارە کە لە ٢٠١٥ کۆتایی پێهات.

١٧ ئامانجە تایبەتەکان بریتین لە:

  1. سفر هەژاری
  2. سفر برسێتی
  3. تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی
  4. پەروەردە بە کوالێتی
  5. یەکسانیی ڕەگەزی
  6. ئاو و پاکوخاوێنی پاک
  7. وزەی گونجاو و خاوێن
  8. کاری گونجاو و گەشەی ئابووری
  9. پیشەسازی، داهێنان و ژێرخان
  10. کەمکردنەوەی نایەکسانی
  11. شار و کۆمەڵگە بەردەوامەکان
  12. بەکارھێنانی بەرپرسیار و بەرهەمهێنان
  13. کردارکردن لەسەر کەشوهەوا
  14. ژیان لەژێر ئاو
  15. ژیان لەسەر زەوی
  16. ئاشتی، دادپەروەری، و دامەزراوە بەهێزەکان
  17. هاوبەشیکردن بۆ ئامانجەکان

هەرچەندە ئامانجەکان فراوانن و پشت بە یەکتر دەبەستن، بەڵام دوای دوو ساڵ (٦ی تەممووزی ٢٠١٧) SDGs زیاتر "کارانە" بوون بە بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن کۆمیتەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پەسەند کرا. بڕیارەکە ئامانجی دیاریکراو دیاری دەکات بۆ هەر ئامانجێک، لەگەڵ ئاماژەکان کە بەکاردێن بۆ پێوانەکردنی پێشکەوتن بەرەو هەر ئامانجێک. ساڵی بەدەستهێنانی ئامانجەکە بەگشتی لەنێوان ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٣٠.[٢] بۆ هەندێک لە ئامانجەکان، هیچ ڕێکەوتی کۆتایی دیاری نەکراوە.

بۆ ئاسانکاری لە چاودێریکردن، ئامرازی جۆراوجۆر هەن بۆ شوێنکەوتنی و بینینی پێشکەوتن بەرەو ئامانجەکان. هەموو مەبەستەکان ئەوەیە کە داتاکان زیاتر بەردەست بکەن و بە ئاسانی تێبگەین.[٣] بۆ نموونە، بڵاوکراوەی ئۆنلاین SDG Tracker، کە لە حوزەیرانی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، داتای بەردەست لە سەرجەم ئاماژەکان پێشکەش دەکات.[٣] ئامانجەکان سەرنج دەخەنە سەر چەندین کێشە جیاواز، وەک یەکسانیی ڕەگەزی، پەروەردە و کەلتور. کاریگەرییەکی جددی و کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤید-19 هەبوون لەسەر هەموو ١٧ ئامانجەکان لە ساڵی ٢٠٢٠.

گۆڕینی جیهانمان: بەرنامەی ٢٠٣٠ بۆ پەرەپێدانی بەردەوام (بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە A/RES/70/1), کە ئامانجەکانی تێدایە (ئۆکتۆبەری ٢٠١٥)
١٧ ئامانجەکەی پەرەپێدانی بەردەوام

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "THE 17 GOALS | Sustainable Development". sdgs.un.org. Retrieved 2022-08-10.
  2. ^ "SDG Indicators - Global indicator framework for the Sustainable Development Goals and targets of the 2030 Agenda for Sustainable Development". United Nations Statistics Division (UNSD). Retrieved 6 August 2020.
  3. ^ ئ ا "SDG Tracker". Our World in Data. Retrieved 6 August 2020.