ئاشووربانیپاڵ

پادشای ئیمپراتۆریەتیی ئاشووری نوێ و پادشای چوارەمی شانشینی سارگۆنی

ئاشووربانیپاڵ، یان ئاسووربانیپاڵ [١] [٢] [١] ( بە زمانی ئەکەدی: واتە: “ ئاشوور کوڕێکی میراتگری ھێنایە دوونیا”) یۆنانییەکان بە “سەرداناپاڵوس” دەیانناسی، و لە تەوراتدا پێی دەگوترا “ئوسناپیر”. پاشای ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێ و پادشای چوارەمی شانشینی سارگۆنییە ، بۆ ماوەی ٣٧ ساڵ فەرمانڕەوایی ئاشووری کردووە لەوەتەی باوکی بەناوی ئەسارحەدۆنی کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٦٦٨ پێش زایین تاکو مردنی خۆشی لە ساڵی ٦٣١ پێش زایین. [٣] [٤] [٥] ئاشوربانیپاڵ وەک دوا پاشای گەورەی ئاشوور ناو دەبرێت.

دیواری ڕاوکردنی شێرەکان لەلایەن بۆ ئاشوربانیپاڵ (٦٦٨-٦٣١) پێش زایین، لە مۆزەخانەی بەریتانیی.

لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەشوربانیپاڵ دا، ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێ گەورەترین ئیمپراتۆریەت بوو کە جیھان بینیبێتی، ئەشوربانیپاڵ نەوەى سەناحێریب بوو، و کوڕی ئیسارحەدۆن بوو، کە لە ساڵی ٦٧٢ پێش زایین وەک میراتگرێک ھەڵیبژارد ھەرچەندە گەورەترین کوڕی نەبوو، ئەشوربانیپاڵ لە ساڵی ٦٦٩ پێش زایین بە ھاوبەشی لەگەڵ برا گەورەکەی شەماش شوم ئوکین کە بوو بە پاشای بابل لەسەر تەختی پاشایەتی. زۆربەی ساڵانی سەرەتای دەسەڵاتی بە شەڕی یاخیبووەکانی میسر بەسەر برد، کە باوکی داگیری کردبوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Encyclopaedia Britannica.
  2. ^ Price 2001.
  3. ^ Lipschits 2005.
  4. ^ Na’aman 1991.
  5. ^ British Museum.