ئاسمان و ڕێسمان
ئاسمان و ڕێسمان کتێبێکی زانستیی فیزیاییی کوردییە، لەلایەن حوسێن حوسێنییەوە نووسراوە و ناوەندی غەزەلنووس لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەم چاپی بڵاوکردۆتەوە. کتێبەکە لە ١١٩ لاپەڕە پێکهاتووە باس لە گۆڕانکارییەکانی هێڵی سەرەکیی فیزیا دەکات بە زمانێکی سادە، کە هەموو خەڵکی بتوانن لێی تێبگەن. کتێبەکە زنجیرەی یەکەمە لە زنجیرەکتێبی زانستیی غەزەلنووس، بە دوایەوە چەند کتێبێکی تری زانستی گشتی و فیزیایی بە تایبەتی چاپ کراون کە هەندێکیان حوسێن حوسێنی وەریگێڕاون.
ناونیشانی کتێبەکە
دەستکاریناونیشانی کتێبەکە، هەروەک بە قسەی نووسەر کە لە کتێبەکە باسی دەکات، لە دێڕە هۆنراوەیەکی شێخ ڕەزای تاڵەبانییەوە وەرگیراوە، کە دێڕەکە ئەمەیە:
« | تۆ هەتە تیغی دەبان و من هەمە تیغی زمان
فەرقی ئەم دوو تیرە هەروەک "ئاسمان و ڕێسمان" |
» |
سەرچاوەکان
دەستکاری- چاپی کتێبەکە
- ماڵپەڕی غەزەلنووس ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |