ئۆکتۆبەر سکای

فیلمێکی ئەمریکیی ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن جۆو جەنستن
(لە ئاسمانی ئاکتۆبەرەوە ڕەوانە کراوە)

ئاسمانی ئاکتۆبەر (بە ئینگلیزی: October Sky) فیلمێکی ئەمریکیی ژیاننامەییی ساڵی ١٩٩٩یە، لە دەرھێنانی جۆو جەنستن، لە نواندنی ئەستێران؛ جەیک جیلینھاڵ، کریس کووپەر، کریس ئۆوێن و لۆرا دێرن. فیلمەکە لەسەر بنەمای چیڕۆکی واقیعیی ھۆمەر ئێچ ھیکام دەرھێنراوە، کە کوڕێک بوو لە کانی خەڵوز کاری دەکرد، و ئیلھامی ھەڵدانی ڕاکێتی وەرگرت لەڕێی مانگی دەستکردی سپوتنیک ١ کە لە ١٩٥٧ ھەڵدرا، سەرەڕای ئەوەی کارەکەی پێچەوانەی ئاواتەکانی باوکی بوو. لە کۆتاییش دەبێتە یەکێک لە ئەندازیارانی ناسا.[١]

October Sky
پۆستەری فیلمەکە
دەرھێنەرجۆو جەنستن
بەرھەمھێنەر
شانۆنامەلویس کۆلیک
لەسەر بنەمایئاسمانی ئاکتۆبەر 
لە لایەن ھۆمەر ھیکام
ئەکتەران
مۆسیقامارک ئیشەم
وێنەگری سینەماییفرێد مورفی
مۆنتاژڕۆبێرت دالڤا
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
یوونیڤەرساڵ ستودیۆز
بڵاوکردنەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
دەرچوون
  • ١٩ی شوباتی ١٩٩٩ (1999-02-19) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ماوەی فیلم١٠٩ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٥ ملیۆن دۆلار
داھات٣٤.٧ ملیۆن دۆلار

چیڕۆک دەستکاری

لە کۆڵوود «Coalwood»، ڤیرجینیای ڕۆژاوا ھەموو کوڕەکان وا گەورە دەبن کە لە کانەخەڵووزەکاندا کاربکەن، «ھۆمەر ھیکام» ھیچ ھۆکارێکی نییە تا وا بیربکاتەوە کە دەبێت جیاوازبێت، ئەو زۆر بچووکە تا بتوانێت سکۆلارشیپی فووتباڵ بەدەست بێنێت، ھیچ ڕێیەکی نییە بۆ دەربازبوون لە ژیانە ناچارییەکەی، تا ئەو کاتەی یەکێتیی سۆڤیەت مانگی دەستکرد «سپوتنیک» دەفڕێنێت بەسەر ئاسمانی ئاکتۆبەر «تشرینی یەکەم» و ھەموو شتێک دەگۆڕێت. ئەوە لە ساڵی ١٩٥٧ـە و جیھانی ھۆمەر بڕێک فراوانتر دەبێت. سەرەڕای ئەوەی باوکی بەڕێوەبەری کانەخەڵوزەکەیە و تاکە ئاواتیشی ئەوەیە کە کوڕەکەی شوێنی ئەو بکەوێت و جێی بگرێتەوە. ھۆمەر دەست دەکات بە دروستکردن و کارپێکردنی ڕۆکێتە دەستییەکانی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی نزیکی. لە سەرەتا بەھۆی ھەڵەوە زۆربەی ھەڵدانەکان شکست دێنن، بەردەوام دەبێت تا سەرکەوتوو دەبێت لە دروستکردن و ھەڵدانی ڕۆکێتەکەی، بەمەش تووشی چەندین گرفت دەبێت. ھۆمەر بە ڕۆکێتەکەی بەشداری دەکات لە پێشبڕکێی داھێنانە زانستییەکانی نێوان قوتابخانەکان، تێیدا سەردەکەوێت، و بەھۆیەوە ھەلی خوێندنی لەلایەن زانکۆیێکەوە پێشکەش دەکرێت. سەرکەوتنەکانی دەبنە ئیلھامبەخش بۆ سەرجەم خەڵکی شارۆچکەکە تا باوەڕبھێنن کە ڕوودانی موعجیزە مومکینە لە کۆڵوود، و ھیچ کێشەیەک نییە لە ھەڵدانی مووشەک بەرەو ئەستێرەکان.[٢]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، ««October Sky»»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی ئاداری ٢٠١٧.
  2. ^ OCTOBER SKY(ئینگلیزی). movietickets.com. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئاداری ٢٠١٧.