ئارییە "لۆڤا" ئەلیاڤ (بە عیبری: אריה "לובה" אליאב، ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٢١–٣٠ی ئایاری ٢٠١٠)، سیاسەتمەدارێکی ئیسرائیلی بووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٦٥ و ١٩٩٢دا لە سێ جاردا وەک ئەندامی کنێسێت بۆ چەندین کوتلە کاری کردووە.[١]

ئارییە ئێلیاڤ

چالاکیی پێشەنگایەتی دەستکاری

ئیلیاڤ یارمەتیدەر بوو لە دامەزراندنی شاری ئاراد لە نەگڤ و پەرەی بە گەشەپێدانی لاخیش و کیریات گات دا.[٢] لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ئەو ڕۆحی بزوێنەری پشت دامەزراندنی نیتزانا بوو لە ڕۆژاوای نەگێڤ، کە تەپۆڵکە خۆڵەکانی کردە گوندێکی گەنجان.[٣]

خەڵات و ناساندن دەستکاری

  • لە ساڵی ١٩٨٨ خەڵاتی ئیسرائیلی پێبەخشرا، بەھۆی بەشدارییە تایبەتەکانی لە کۆمەڵگا و دەوڵەتی ئیسرائیل.[٤]
  • لە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی بن گوریونی بەدەستھێنا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Naamani, I.T.; Rudavsky, D.; Katsh, A.I. (1971). Israel: Its Politics and Philosophy: An Annotated Reader. Behrman House. ISBN 978-0-87441-249-9.
  2. ^ Eliav, A.L. (1970). No time for history: a pioneer story. Sabra Books. ISBN 978-0-87631-032-8.
  3. ^ "Nitzana website". Nitzana.org.il. Retrieved 9 September 2011.
  4. ^ "Israel Prize Official Site – Recipients in 1988 (in Hebrew)". Retrieved 1 July 2009.