مادەربۆرد
(لە Motherboardەوە ڕەوانە کراوە)
مادەربۆرد یان تەختەی سەرەکی یان دایکەتەختە (بە ئینگلیزی: Motherboard) یەکێکە لە گرینگترین بەشی کۆمپیوتەر، لە ڕێگای مادەربۆردەوە ھەموو پارچەکانی کۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە بەیەکەوە وەک: سی-پی-یوو، یادگە، وەگەڕخەرە ڕەقەکان، وەگەڕخەرە بینایییەکان، کارتی ڤیدیۆ، و کارتی دەنگ. ئەم مادەربۆردە لە کوێیە؟ کاتێک سندووقی ڕەقامێرەکانی کۆمپیوتەر دەکەیتەوە دەبینیت پارچەیەکی تێدایە، کە ھەموو ڕەقامێرەکانی تری ناو سندووقی کۆمپیوتەری ڕاستەوخۆ پێوە بەستراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ناوەکەی لە فەرمەنگی زکورد ١١ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- پێناسەکەی لە چاوگ ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مادەربۆرد تێدایە. |