لایت یاگامی
لایت یاگامی (夜神月 یاگامی رایتۆ) وە هەروەها دەناسرێت بەناوی کیرا بریتییە لە کەسایەتی سەرەکی لە زنجیرە ئەنیمێ و مانگای دەفتەری مەرگ.[١][٢][٣]
لایت یاگامی | |
---|---|
کەسایەتیی دەفتەری مەرگ | |
یەکەم دەرکەوتن | ژمارەی یەکەم: وەڕەسبوون (مانگا) زنجیرەی یەکەم: لەدایک بوونی نوێ (ئەنیمێ) |
دەنگ | مامۆرو میانۆ (ژاپۆنی) براد سوەیڵ (ئینگلیزی) |
پرۆفایل | |
نازناو | کیرا لایت ئاساهی ئێڵ (لە ژمارەی ٦۰ دادەنرێت) |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | نێر |
خزمەکان | سویشیرۆ یاگامی (باوک) ساچیکۆ یاگامی (دایک) سایۆ یاگامی (خوشک) |
نەتەوە | ژاپۆنی |
لایت یاگامی خوێندکارێکی زیرەکە و لە پلەی سەرەوەی پۆلەکەیدایە و ئامانج و هیوایەکی زۆری بۆ داهاتووی هەیە. بێتاقەت و وەڕزە لە جیهانی دەورووبەری و پێیوایە جیهان بەرەو پیستر بوون و نامرۆیی بوون دەچێت. کاتێک بە ڕێکەوت تێنووسێکی سەیر و سەمەرە و بە هێزێکی سەرووسرووشتییەوە لە ئاسمانەوە دادەکەوێت و ئەم هەڵیدەگرێت، دەبینێت کە لەسەری نووسراوە “تێنووسی مەرگ” و هەندێک ڕێنوێنی شێوازی بەکارهێنانی تێنووسەکە لەسەری نووسراوە، وەکوو: “ناوی هەر کەسێک لەسەری ئەم تێنووسە بنووسرێت ئەو کەسە دەمرێت”. سەرەتا پێ گاڵتەیە و دەڵێت دەشێت شتێکی وەکوو نامە زنجیرەییەکان بێت کە بڵاو دەبنەوە. بەڵام کاتێک تاقی دەکاتەوە و ڕاستییەکە دەبینێت، زۆر شت دەگۆڕێت. ئێستا خەون بەوەوە دەبینێت کە جیهان لە مرۆڤە خراپەکان و بەدکارەکان خاوێن بکاتەوە و ناشوێنێک لە سەر عەرز درووست بکات و خۆی وەکوو خودای ئەو جیهانە دەبینێت. سەرەتا بەس تاوانبارەکان دەکوژێت بەڵام پاشتر تەنانەت ئەوانەش کە بیانەوێت دژی ببنەوە دەکوژێت و ئەمەش بە ڕەوا و عەدالەت دەبینێت. لایت کە بە کیرا دەناسرێت دەبێتە سەرچاوەی ترس و شڵەژان بۆ کۆمەڵگا، سەرەڕای ئەوەی هەندێ کەس لایەنگری لێ دەکەن. پۆلیس لێکۆڵەرێکی نهێنی و شارەزا کە ئاڵۆزترین دۆسییە تاوانبارییەکانی چارەسەر کردووە بە ئیش دەگرێت کە ناوی ئێڵە و لێکۆلەرێکی هەرە زیرەکە. کیرا ئێستا دەیەوێت بۆ پاراستنی خۆی ئێڵ بکوژێت.
ئەو کەسەی هەڵساوە بە ڕۆڵ گێڕانی دەنگەکە لە ئەنیمێیەکە: مامۆرو مییانۆ لە ئەنیمێیە ژاپۆنییەکە، براد سوەیل لە وەرگێڕانە ئینگلیزێکە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Isler, Ramsey (٤ی شوباتی ٢٠١٤). «Top 25 Greatest Anime Characters». ئای جی ئێن. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱٥ی ئاداری ۲۰۱٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ Thomas، Jolyon Baraka. «Horrific "Cults" and Comic Religion». Japanese Journal of Religious Studies. 39 (1): 127–151.
- ^ The stars ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.." The Star. Sunday October 29, 2006. Retrieved on September 23, 2009.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لایت یاگامی تێدایە. |