یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان
(لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ئەرکی سەرپەرشتی کردنی سەرجەم یاری و پاڵەوانێتییەکانی ھەرێمی کوردستانە لەیاری تۆپی پێ. سەرۆکی ئێستای یەکێتییەکە تاریق عەبدولڕەحمانە.[١][٢]
ناوبڕ | IKFA |
---|---|
دامەزران | ٢٠٠٦ |
ئۆفیسی سەرەکی | ھەولێر، کوردستان |
شوێن |
|
خزمەتگوزارییەکان | تۆپی پێ فوتساڵ |
زمانی فەرمی | کوردی |
سەرۆک | تاریق عەبدولڕەحمان |
وێبگە | https://www.kfa.krd/ckb |
لۆگۆی فەرمی
دەستکاریلۆگۆی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەلایەن ھونەرمەندی کورد ڕەوەند سیروان نەورڕۆڵی دروست کراوە. لۆگۆیەکە ئاماژەیە بە ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستان: ڕەنگی سوور ھێمای ئاگری نەورۆزە، زەرد ھێمای ڕۆژی کوردە، و سەوز ھێمای سروشت و ژینگەی کوردستانە.
پاڵەوانییەتییەکان
دەستکاریئەو پاڵەوانییەتیانەی لەژێر دەستی یەکێتییەکەیە:
- جامی کوردستان لە تۆپی پێ بۆ یانە ئەزمووندار، پیشەگەران، تازە پێگەیشتووەکان و لاوان.
- جامی سووپەری کوردستان
- خولی نایابی کوردستان
- خولی پلەیەکی کوردستان
- خولی پلە دووی کوردستان
- جامی ڤیڤای ٢٠١٢
ھەروەھا سەرجەم چالاکییەکانی یاری تۆپی پێ لە ھەرێمی کوردستان.
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان
دەستکاریناو | ماوە |
---|---|
سەفین کانەبی | ٢٠٠٦ - ٢ی ئازاری ٢٠٢١ |
تاریق عەبدولڕەحمان | ٤ی ئازاری ٢٠٢١ - ئێستا |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «تاریق عەبدولرەحمان لە شوێنی سەفین کانەبی دەبێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان». www.kurdistan24.net. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستبەکاربوو». www.gksat.tv. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.