یەکێتیی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت

ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی

یەکێتی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت (بە ئینگلیزی: IUCN) یەکەم ڕێکخراوی ژینگەیی جیھانە کە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨ دامەزراوە. [٣] [٤] [٥] گەورەترین ڕێکخراوە لە جیھاندا لە ڕووی زانیاری سروشتەوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری گلاند لە سویسڕایە و زیاتر لە ٢٠٠ میری و ١٠٠٠ ڕێکخراوی نامیری و نزیکەی ١٠٫٠٠٠ خۆبەخش لەخۆدەگرێت لە ١٦٠ وڵاتی دەوروبەری جیھان، کارەکانی لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی و یەکخستنی ھەوڵەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییە نەرێنییەکان لە سروشت لە ڕێگەی تۆڕێکەوە کە لەلایەن ١١٠٠ کارمەند و ٦٢ فەرمانگە پشتگیری دەکرێن کە لەلایەن میری(حکومەت) و کۆمپانیاکانەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت، ڕێکخراوەکە چاودێرێکی فەرمییە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتییەکە ساڵانە لیستی سووری ئەو جۆرە گیاندارانە کە مەترسی لەناچوونیان ھەیە بڵاودەکاتەوە.

یەکێتی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت و سامانە سروشتییەکان (IUCN)
دروشمیەکگرتن بۆ ژیان و بژێوی
دامەزران٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٨؛ ٧٥ ساڵ لەمەوبەر (١٩٤٨-١٠-05)
فۆنتاینبلۆ, فەڕەنسا
جۆرڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی
ئامانجپاراستنی سروشت, جۆراوجۆری زیندوو
ئۆفیسی سەرەکیگلاند, سویسڕا
ناوچەکانی خزمەت
لە سەرانسەری جیھاندا
ئەندامان
١٫٤٠٠
کەسایەتییە گرنگەکان
برۆنۆ ئۆبەرلێ (بەڕێوەبەری گشتی)
ڕەزان ئەلموبارەک (سەرۆک)[١]
داھات
١٤٠.٧ ملیۆن فرەنکی سویسری / ١٤٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (٢٠١٩)[٢]
کرێکاران
زیاتر لە ٩٠٠ (لە سەرانسەری جیھان)
وێبگەwww.iucn.org
پێشووتر ناسرابوو بە
یەکێتی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی سروشت

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Razan al Mubarak becomes first woman from the Arab world to head IUCN". 8 September 2021.
  2. ^ "IUCN 2019 Accounts" ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. IUCN. Retrieved 23 July 2022.
  3. ^ "IUCN 2016 Annual Report" (PDF).
  4. ^ Learning to Change the Future, IUCN 2008, p. 22. URL retrieved 2011-01-24. Error in webarchive template: Check |url= value. Empty.
  5. ^ "Global Business and Biodiversity Programme". Retrieved 28 November 2014.