یەدوڵڵا ڕەحمانی
یەدوڵڵا ڕەحمانی (١٩٥٠ لە بێڵەھوو لە نزیکی سەرپێڵی زەھاو - ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە کرماشان)، ھونەرمەندی شاعێر و گۆرانیچڕ و مامۆستای مەقامبێژی ناوچەی گەرمیان (سەرپێڵ زھاو، قەسر، گیەڵان، ئەیوان، خانەقین) لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان بوو.[١]
یەدوڵڵا ڕەحمانی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١٩٥٠ بێڵەھوو، سەرپێڵ زھاو، پارێزگای کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
مردووی | ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، مامۆستا، شاعیر |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٠ تا ٢٠١٠ |
ژیان
دەستکارییەدوڵڵا ڕەحمانی لە ساڵی ١٩٥٠ی زایینی لە گوندی بێڵەھوو سەربە ناوچەی گۆران لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک ببوو. بۆ خوێندنی سەرەتایی چوو بۆ سەرپێڵی زەھاو و خوێندنی ناوەندیی خۆی لە شارەکانی تاران و قەسرشیرین بەردەوام کرد. لە ساڵی ١٩٧٠ چوو بۆ کۆلێژی ئادابی کرماشان و لە ساڵی ١٩٧٣ وەکۆ مامۆستای زمانی فارسی دەستی کرد بە کار. لە ساڵ ١٩٧٠ لەگەڵ گرووپی ئۆرکسترای ڕادیۆی کرماشان ئاشنا بوو و ھاوکاریی لەگەڵ ئەو گرووپە کرد و یەکمین گۆرانیی خۆی بە ناوی ھیجران بۆ ڕادیۆ کرماشان خوێندووە.[٢]
یەدوڵڵا ڕەحمانی لە ڕێکەوتی ٢٨ی مانگی حەزەیرانی ساڵی ٢٠١١ لە کرماشان کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی میناوا لە شاری کرماشان بە تەنیشتی گۆڕی مامۆستای ئاواز حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد بە خاک سپێردرا.
مەقامەکانی کوردی
دەستکارییەدوڵڵا ڕەحمانی لە مەقامخوێنی کوردی مامۆستایەکی پایەبەرز بوو و مەقامەکانی بەوێنەی ئای ئای، قەتار، ئەڵڵاوەیسی، چەمەری، پایەمووری، ئاغامیڕەو، بانگ ھەڵدان، کۆتەڵ و ھەروەھا لە ئاوازی کوردیی ھوورە کە تەیبەت بە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و خەڵکی کەڵھور، گۆران، سنجاوی و دیتر مەردمانی ئەو ناوچەیە، لە ڕەحمانی بە یادگار ماوەتەوە.
بەرھەمەکان
دەستکاریئەلبۆمەکان
دەستکاری- ئەڵوەناتی: ئەم ئەلبۆمە بە ھاوکاری ھونەرمەندی کەمانچە ژەن و ئاوازدانەری کورد شەھریار جەمشیدی و بە ھاوبەشیی تیپی دیلان لە سالی ٢٠٠٤ دا بە فۆرمەتی کاسێت ئامادە کراوە.[٣][٤]
- یادی جاران
ژێدەر
دەستکاری- گۆڤاری کەلەپووری کورد، دیداربینییەکی تایبەتی لەگەڵ ھونەرمەند یەدوڵڵا ڕەحمانی، سازدان و ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا حەسەن قادر)، ژمارەی ٢٢ی ساڵی ٢٠١١، ل٥١–٦٧.
- ^ «فارس نیوز: استاد یداللە رحمانی در دل مردم ماندگار است».
- ^ ماڵپەڕی پەیامنێر. «یەدوڵڵا رەحمانی» (بە کوردی). ماڵپەڕی کوردیپێدیا. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ئەلوەناتی» (بە ئینگلیزی). ماڵپەڕی شەھریار جەمشیدی. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ئای ئای ئەلوەناتی» (بە کوردی). ماڵپەڕی یوتیووب. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)