یان کۆلار (بە ھەنگاری: Kollár János؛ ٢٩ی تەمموزی ١٧٩٣ – ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٨٥٢) نووسەر، شاعیر، شوێنەوارناس، زانا، قەشە، سیاسەتمەدار و بیرۆکەزانێکی سلۆڤاکی بوو، و لایەنگرێکی سەرەکی پان سلاڤیزم بووە.

یان کۆلار
لەدایکبوون (١٧٩٣-0٧-٢٩) ٢٩ی تەممووزی ١٧٩٣
مۆسۆچ, شانشینی ھەنگاریا
(ئێستا مۆشۆڤچە، سلۆڤاکیا)
مردن٢٤ی کانوونی دووەمی ١٨٥٢(١٨٥٢-٠١-٢٤) (٥٨ ساڵ ژیاوە)
ڤیێنا، ئیمپراتۆریەتیی نەمسا
پیشەنووسەر، شاعیر، قەشە
نەتەوەسلۆڤاکی
کارە بەرچاوەکانSlávy dcera
خزم(ەکان)ماتێچ کۆلار (باوک)
کاترینا فرندۆڤا (دایک)

ژیان دەستکاری

لە لیسیۆمی لۆتەران لە پرێسبورگ (ئێستا براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا[١]) خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٨١٧ ناوی خۆی لە زانکۆی جێنا تۆمار کردووە.[٢] لە کاتی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی وارتبێرگفێست (١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨١٧) وەک کەسێکی پێکھێنەری بۆچوونەکانی پان سلاڤیزم دادەنرێت.[٣]

زۆربەی ژیانی گەنجی وەک قەشەی کۆشک لە کۆمەڵگەی لۆتەرانی سلۆڤاکی بە بارودۆخی ھەژارییەوە،[٤] لە پێست (ئەمڕۆ بەشێکە لە بوداپێست، ھەنگاریا)[٥] بەسەر بردووە. لە ساڵی ١٨٤٩ەوە مامۆستای شوێنەوارناسی سلاڤی بووە لە زانکۆی ڤیێەنا و چەندین جار وەک ڕاوێژکاری حوکومەتی نەمسا بۆ پرسەکانی دەوروبەری ناوچەی سلۆڤاکەکان کاری کردووە. لە قۆناغی یەکەمدا ھاتە نێو بزووتنەوەی نەتەوەیی سلۆڤاکیا.

مۆزەخانەکەی (لە ساڵی ١٩٧٤ەوە) لە مۆشۆڤچە لە کۆگایەکی پێشووی گەنمەشامی داندرا، کە تاکە بەشێک بوو لە ماڵەکەی کە مابووەوە، بەشەکەی تری ماڵەکە لە ١٦ی ئابی ١٨٦٣ بەھۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا. لە ساڵی ٢٠٠٩دا کۆپییەکی نوێی ماڵەکەی کۆلار دروستکرایەوە کە ئێستا مۆزەخانەیە.[٦]

بینینەکان دەستکاری

ئەو چەمکێکی لەبارەی یەکسانی‒بەرامبەرایەتی سلاڤەکانەوە داڕشت. ٤ زمانی وەک ستاندارد وەرگرت: ڕووسی، پۆڵەندی، چیکۆسلۆڤاکی و سربۆ-کرواتی.

کارەکان دەستکاری

جگە لە نووسینی شیعر ئەدەبیاتی ھونەریشی نووسیوە.

  • Slávy Dcera (١٨٢٤: کچی سلاڤا)

لەم کارەدا چەمکی یەکسانی سلاڤی کاریگەری کردووە سەر کۆلار. ھەستەکانی بۆ ژنێک دەربڕی بەڵام ئەم خۆشەویستییە گۆڕابوو بۆ خۆشەویستییەک بۆ نیشتمانەکەی. تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم بەرھەمە بریتین لە: •خۆشەویستینیشتیمانپەروەری

دابەشکراوە بەسەر ٥ بەش و پێشەکییەک.

پێ بەخشینەکان دەستکاری

 
ھۆڵی وەرزشی یان کۆلار، لە باچکی پترۆڤاچ
  • گوتا، شارۆچکەیەکە لە باشووری سلۆڤاکیا و زۆرینەی خەڵکەکەی ھەنگارییە. لە ساڵی ١٩٤٨ ناوی گۆڕدرا بۆ "کۆلارۆڤۆ"، وەک ڕێزێک بۆ کۆلار
  • شەقامەکانی ستار پازۆڤا و کیساچ و پادینا و بێلگراد لە سڕبیا بە شەرەفی ئەو ناونراون.
  • ھۆڵی وەرزشی یان کۆلار لە شاری باچکی پترۆڤاچ (سڕبیا) ناوی ئەوی ھەڵگرتووە.

وێنەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Petro, Peter (1995). A History of Slovak Literature (1 ed.). Mcgill Queens's University Press. p. 66.
  2. ^ Auty, Robert (1952-01-01). "Jan Kollár, 1793-1852". The Slavonic and East European Review. 31 (76): 74–91. JSTOR 4204405.
  3. ^ Auty, Robert (1952-01-01). "Jan Kollár, 1793-1852". The Slavonic and East European Review. 31 (76): 74–91. JSTOR 4204405.
  4. ^ Sayer, Derek (2000-01-01). The Coasts of Bohemia: A Czech History (بە ئینگلیزی). Princeton University Press. ISBN 069105052X.
  5. ^ Petro, Peter (1997-05-13). History of Slovak Literature (بە ئینگلیزی). McGill-Queen's Press - MQUP. ISBN 9780773514027.
  6. ^ "Múzeum Jána Kollára Mošovce /* Jan Kollar Museum Mosovce /Muzeum.SK - múzeum, galéria, hrad, zámok/". www.muzeum.sk. Archived from the original on 2014-02-01. Retrieved 2016-04-09.