یانەی وەرزشیی شیلادزێ
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
یانەی وەرزشیی شێلادزێ (بەزارەوەی کوردی بادینی یانا شیلادزێ یا وەرزشی) یانەیەکی وەرزشیی کوردستانە، دەکەوێتە پارێزگای دھۆک لە باشووری کوردستان. یانەکە لە ساڵی ٢٠٢١ بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان - یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دامەزراوە.[١] یانەکە بەشدارە لە خولی پلە دووەکانی کوردستان. یانەکە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک وەرزشی جۆراوجۆر لەوانەش تۆپی پێ. و ئامانجی بەڕەوپێشبردنی وەرزش و توانا وەرزشییەکانی ناوچەکەیە، و بارەگا و مەڵبەندی سەرەکی یانەکە دەکەوێتە سەنتەری ناحیەیی شیلادزێ[٢]
ناوی تەواو | یانا شێلادزێ یا وەرزشیی | |
---|---|---|
نازناو | ئەلھووەکانی کۆرەژار | |
ناوی کورتکراوە | Sheladze FC | |
دامەزراندن | ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ | |
یاریگا | یاریگای گولان (کاتی) | |
سەرۆک | شەریف ئیبراھیم | |
خول | خولی پلە دووی کوردستان | |
وێبگەی فەرمی | ماڵپەڕی فەرمی | |
یەکەم یاری | بەرامبەر زانکۆی پۆلیتەکنیک دھۆک لە خۆلی پلە دووی ھەرێمی کوردستان بە ئەنجامی بردنەوە ٣ بە ١ بوو یانەی شیلادزێ | |
گەورەترین بردنەوە | ٦ بە سفر بەرامبەر یانەی بجیل لە خۆلی پلە دووەکانی کوردستان | |
گۆڵکەر | عەلی عەبدۆڵڵا بە ١٠ گۆڵ گۆڵکاری یانەکەیە | |
|
جلوبەرگ و درووشم
دەستکاریجلوبەرگەکانی سەرەکی پێکھاتووە لە سوور و سپی؛ و دڕووشمەکەشی کە ئاڵایەکەیە ئەویش بە ڕەنگی سوور و سپییە. سوور: بە مانای قوربانیدان و خوێنی شەھیدان دێت. سپی: بە مانای ئاشتی و تەبایی دێت. نازناوی یانە (ئەلھوویێن کۆرەژاری)
وەرزش
دەستکارییانەی وەرزشیی شیلادزێ زیاتر بریتییە لەم جۆرانەی وەرزش کە تیاییدا بەردەستە، (تۆپی پێ - لەش جوانی - تۆپی سەر مێز - پایسکل سواری). دووزینەوەی توانای یاریزانە ئاست بەرزەکان[٣][٤]
خولەکان
دەستکاریبەشدار لە خولی پلە دووی کوردستان وەرزی (٢٠٢١–٢٠٢٢) بەشدار لە جامی کوردستان (٢٠٢٣)[٥][٦][٧] بەشدار لە خولی پلە دووەکانی کوردستان وەرزی (٢٠٢٣–٢٠٢٢)
ئارمانج
دەستکاریپەڕەپێدانی وەرزش و تواناکانی گەنج و لاوی ناوچەکە و پشکداریکردن لە خول و پاڵەوانێتییەکانی کوردستان و گرنگیدان بە یاریزانانی یانەکە و مەشق و ڕاھێنانەکانیان، بەرجستەکردنی گیانی وەرزشی، و بەدەستھێنانی نازناوەکان لە داھاتوو.[٨]
ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا یانەی شیلادزێ دامەزرێت. یانەکە دامەزراوە، بەڵام یاریگایەکی تایبەت بەخۆی نییە. ئەگەر بیانەوێت ڕاھێنان یان یارییەکی فەرمی و نافەرمی بکەن، دەبێت لە یاریگای ئەھلی و نا حکۆمی بکەن و بە پارە ئەنجامی دەدەن.
سەرباری ئەوەش لە یەکەم یاریی خولی پلە دووەکانی کوردستان بە بردنەوە دەستی پێکرد.
[٩]شیلادزێ نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس تیاییدا دەژین و بەگڕوتینەوە بەشداری چالاکییە وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و خاوەن ھاندەرێکی زۆر و سەرسەختە.
دەستەی کاڕگێری یانە
دەستکاری- شەریف ئیبراھیم - سەرۆک
- سەردار خان أمیر - جێگری سەرۆک
- کاروان باقی - سکرتێر
- بێوار ئیبراھیم - بەرپرسی دارایی
- محەممەد یاسین - ئەندام و سەرپەرشتی یاریی تۆپی پێ
- ئەنەس سلێمان - ئەندام و وتەبێژی یانە
- دڵشاد عسمەت - ئەندام
- سوھەیب سەبری - ئەندام
- مهاباد کاظم - ئەندام
- ئامەد عیماد - فۆتۆگرافەری یانە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Sorani، Basnews. «حکوومەت یانەیەکی وەرزشی بۆ شیلادزێ دروست دەکات». www.basnews.com. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ AGENCY، XANI (٦ی تەممووزی ٢٠٢٢). «یانا شێلادزێ دێ ههڤبهستهكێ ل گهل راهێنهرهكێ ئیرانى ئهنجام». XANI AGENCY. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/sports/280920221-amp. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ bedel، naci. «نیوار داود:یانا شێلادزێ دهمێ پێدڤی بۆ راهێنانان نهبوویه | Rojnameya Evro» (بە عەرەبی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ عبدالقهار، ئاکۆ (٢ی شوباتی ٢٠٢٣). «یارییەکانی جامی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا». Yariga یاریگانێت. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «جامی كوردستان دهستپێدهكات». knwe.org. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ میدیا، سپۆرت (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «جامى كوردستان دهستپێدهكات». سپۆرت میدیا. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ bedel، naci. «نیوار داود:یانا شێلادزێ دهمێ پێدڤی بۆ راهێنانان نهبوویه | Rojnameya Evro» (بە عەرەبی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ AGENCY، XANI (٦ی تەممووزی ٢٠٢٢). «یانا شێلادزێ دێ ههڤبهستهكێ ل گهل راهێنهرهكێ ئیرانى ئهنجام». XANI AGENCY. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.