یاساکانی ئازادیی زانیاری بەپێی وڵات

یاسای ئازادی زانیارییەکان

زیاتر لە شەست وڵات لە سەرتاپای جیھان شێوازێکی یاسای ئازادی زانیارییەکان پەیڕەو دەکەن کە ڕێسا لەسەر نھێنی پارێزی حکوومەت دادەنێن. ژمارەیەکی زۆرتری ولاتانیش ئێستا کار لەسەر ھێنانە کایەوەی ئەم جۆرە یاسایە دەکەن، و زۆر لە ھەرێمەکانی وڵاتان سەرەڕای بوونی یاسایەکی نیشتمانی یاسای خۆجێیی تایبەتیان لەو بارەیەوە ھەیە—بۆ نموونە، ھەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا یاسای دەسترٍِاگەیشتن بە زانیارییەکانیان لەگەڵ بوونی یاسای نیشتمانیدا ھەیە. بەگشتی، ئەم جۆرە یاسایانە پرۆسەیەکی یاسایی دەستنیشاندەکەن کە لە ڕێگەیەوە زانیارییەکانی حکوومەت بەردەستدەکات بۆ جەماوەر؛ لە ھەندێک وڵاتاندا، ڕەنگە ئەمە تەنھا بەسەر ڕۆژنامەنووساندا، یان بۆ خەڵکانێک کە پێویستییەکی یاساییان بۆ بوونی ئەو زانیاریانە ھەیە بچەسپێندرێت. لە زۆر لە وڵاتاندا زەمانەتی دەستووری نا ڕوون ھەن بۆ مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان، بەڵام زۆربەی جار ئەمانە بە جێبەجێنەکراوی دەمێننەوە تاوەکو یاسایەکی تایبەتمەند نەبێت بۆ دووپاتکردنەوەیان. ھەروەھا ڕەنگە ئەو یاسایانە بە یاسای تۆماری کراوە یان (بە تایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا) بە یاسای شەبەنگە رۆژ(Sun Shine Law) (کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی «رێگە بە رۆشنایی دەدات» بکەوێتە سەر پرۆسەکە) ناودەبرێن. چەمکێکی تری پەیوەندیدار بریتییە لە یاسای کۆبوونەوەی کراوە، کە ڕێگە بە جەماوەردەدات دەستیان بە زانیارییەکانی کۆبوونەوەکانی حکوومەت ڕابگات نەوەک تەنھا دەستیان تۆمارکراوەکانی ئەو کۆبوونەوانە ڕابگات. لە زۆر لە وڵاتاندا، یاسای پاراستنی تایبەتمەندییەتی و زانیارییەکان ڕەنگە بەشێک بن لە یاسای ئازادی زانیارییەکان؛ ئەم چەمکانە زۆربەی جار زۆر بەتوندی لە ڕێڕەوی سیاسەتدا بەیەکەوە لکێنراون. پرەنسیپێکی گشتی لە دواوەی زۆر لە یاساکانی ئازادی زانیارییەکان ھەیە کە بریتییە کە ئەرکی ھەڵگرتنی قورسایی بەڵگەکان دەکەوێتە سەر ئەوکەسانەی کە داوای زانیارییەکانیان لێدەکرێت نەوەک ئەوکەسانای کە داوای زانیارییەکان دەکەن. بە گشتی داواکار پێویست ناکات کە ڕوونکردنەوە ببەخشێت لەبارەی داواکارییەکان، تەنھا ئەگەر زانیارییەکان ئاشکرا نەکراوبوون ئەوکاتە دەبێت ھۆیەکی ڕەوا پێشکەشبکرێت. ھەندێک وڵات کە ئەو یاسایەیان ھەیە.

ئەلبانیا:

لە ئەلبانیا، دەستووری ١٩٩٨ زامنی مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان دەکات، ئەو یاسایەش کە پاڵپشتی ئەو بنەما دەستوورییە دەکات بریتییە لە یاسای ژمارە ٨٥٠٣ لە ڕێکەوتی ٣٠ ی حوزەیرانی ١٩٩٩ لە بارەی مافی بەدەستھێنانی زانیارییەکان لە بارەی نووسراوە فەرمییەکان دەرچووە). ئەمە پێویست بەوە دەکات کە دەسەڵاتە گشتییەکان وەڵامی ھەموو داواکارییەک بدەنەوە کە لەبارەی نووسراوە ڕەسمییەکانەوە دەکرێن. https://web.archive.org/web/20060216225118/http://hidaa.gov.al/en/pub/law8503.htm

ئوسترالیا:

لە ئوسترالیا، یاسای ئازادی زانیارییەکان ١٩٨٢ لەسەر ئاستی فیدرالی دەرچوو، کە بەسەر ھەموو «وەزیرەکان و وەزارەتەکان و دەسەڵاتە گشتییەکان»ی کۆمۆن وێلس دەچەسپێندرێت. یاسای ھاوشێوەی ئەمەش لە ھەموو ویلایەتەکان و ھەرێمەکاندا ھەیە—لە ڤیکتۆریا، یاسای ئازادی زانیارییەکان ١٩٨٢؛ لە ھەرێمی پایتەختی ئوسترالیا، یاسای ئازادی زانیارییەکان ١٩٨٩؛ لە نیو ساوس وەیلز، یاسای ئازادی زانیارییەکان ١٩٨٩؛ لە باشووری ئوسترالیا، یاسای ئازادی زانیارییەکان ١٩٩١؛ لە تاسمانیا، یاسای ئازادی زانیارییەکان ١٩٩١؛ لە کوینزلاند، یاسای ئازادی زانیارییەکان ١٩٩٢؛ لە ئوسترالیای ڕۆژاوا، یاسای ئازادی زانیارییەکان ١٩٩٢؛ و لە ھەرێمی باکووریشدا، یاسای زانیارییەکان ھەیە.

بیلایز:

لە بێلایز، یاسای ئازادی زانیارییەکان لە ساڵی ٢٠٠٠ دا پەسەندکراوە و ئێستا لە جێبەجیکردندایە، ھەرچەندە لیژنەیەکی حکومی تێبینی ئەوەی کردووە کە «ئەم یاسایە سودێکی زۆری نەبووە تا ئێستا». http://www.belize.gov.bz/library/political_reform/p16.htm1[بەستەری مردوو]

بۆسنیا و ەرزەگژڤینیا:

لە بۆسنیا و ەرزەگۆڤینیا، لە ھەردوو قەوارە فیدرالییەکەیدا- ڕیپەبلیکا سرپاسکا و فیدرالییەتی بۆسنیا و ەرزەگۆڤینیا- یاساکانی ئازادی زانیارییەکانیان پەسندکردووە لە ساڵی ٢٠٠١، یاسای ئازادی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان بۆ ڕیپەبلیکا سرپاسکا و یاسای ئازادی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان بۆ فیدرالییەتی بۆسنیا و ەرزەگۆڤینیا یەک بەدوای یەک پەسەندکراون. بەم شێوەیە، ھەرچەندە یەک یاسا نییە لەسەر ئاستی نیشتمانی، یاساکان ھەموو وڵاتەکە دەگرنەوە.

بولگاریا:

لە بورلگاریا، یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە گشتییەکان لە ساڵی ٢٠٠٠ پەسەندکرا، ئەمەش لە دوای ڕاسپاردەی دادگای دەستووری بۆ چەسپاندن یاسایەکی لەم جۆرەوە ھات.

کەنەدا:

لە کەنەدا، یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان ڕێگە بە ھاووڵاتیان دەدات کە داوای تۆمارەکان بکەن لە دەسەڵاتە فیدرالییەکان. ئەمەش لەلایەن کۆمیسیاری زانیارییەکانی کەنەدییەوە خرایە واری جێبەجێکردنەوە. ھەروەھا یاسایەکی تری تەواوکەر کە بریتییە لە یاسای تایبەتمەندییەتی ھەیە، کە لە ساڵی ١٩٨٣ ەوە. مەبەست لە یاسای تایبەتمەندی بریتی بوو لە درێژکردنەوەی ماوەی ئەو یاسایانەی کەنەدا کە پارێزگاری لە تایبەتمەندییەکانی تاکەکەسەکان دەکەن لە ڕووی پاراستنی زانیارییە تاکەکەسییەکانیان کە لەلایەن دامەزراوەی حکوومەتی فیدرالی ھەن و مافی دەستڕاگەیشتنی تاکەکەسەکان بەم زانیارییە تایبەتانەی خۆیان دابیندەکات. ئەمەش ترۆپکی پاراستنی مافی بڵاوکردنەوەیە (Copyright). داواکارییەکان لەبارەی پێشلکردنە مومکنەکانی ئەم یاسایە دەکرێت لەلایەن کۆمیسیاری (نھێنی تاکەکەسی) (Privacy) کەنەداوە بەرزبکرێنەوە. ھەرێم و ناوچە جیاوازەکانی کەنەدا بەھەمان شێوە یاسایان ھەیە کە دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە حکومییەکان رێکدەخات؛ لە زۆر بەی حاڵەتەکاندا، ئەمە بریتییە لە ھەر ھەمان یاسای ھەرێمیش بۆ پاراستنی زانیارییە تاکەکەسییە تایبەتمەندییەکانیش. بۆ نموونە، یاسای ئازادی زانیارییەکان و پاراستنی تایبەتمەندییەکان بەسەر وەزیر و دەزگا و دەستە و زۆرینەی لیژنەکان و ھەروەھا کۆلێژە کۆمەڵەیییەکان و ئەنجومەنی تەندروستی گەڕەکەکانی ھەرێمی ئۆنتاریۆ و کیوبیکدا دەچەسپێنرێت. لە کیوبیک ئەو یاسایەی مافی دەستڕاگەیشتن بەو دۆکیۆمێنتانەی کە لەلایەن دامەزراوە گشتییەکانەوە ھەڵگیراون و مافی پاراستنی زانیارییە تاکەکەسییەکان دەپارێزێت ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە حکومییەکان.

شیلی:

لە شیلی، دەقێکی دەستووری ھەیە بۆ ئازادی زانیارییەکان، بەڵام یاسایەک نییە بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکانی حکوومەت. ئەم مافەش کە لە دەستوور لە ڕێگەی مادە (١١)ی یاسای ژمارە ١٩٫٦٥٣ کە ھەڵسا بە ھەموارکردنی یاسای ژمارە ١٨٫٥٧٥ تێیدا ئەوە ھاتووە کە چاڵاکییە کارگێرییەکان لە دەزگاکانی بەڕێوەبردنی گشتی و دۆکۆمێنتەکانی ئەو ڕێکخراوانەی کە لەگەڵیان کاردەکەن ئاشکرا و گشتین. جەماوەری گشتی دەتوانێت داوای زانیاری بکات لەبارەیانەوە بە بوونی ئەم مەرجانەی خوارەوە: دەبێت ئەوە شتێکی نووسراو بێت و بۆ خۆی پێشتر ئاشکرا و لەبەردەستی جەماوەر نەبێت. دەبێت زانیارییەکە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا دەستەبەربکرێت بۆ داواکار.

کۆڵۆمبیا:

لە کۆڵۆمبیا، دەستوور مافی دەستڕاگەیشتنی بە زانیارییە گشتییەکان بەخشیوە، و یاسای ژمارە ٥٧ ی ساڵی ١٩٨٥ بۆ فەرمانکردنی ئاشکرایەتی ڕەسمی بۆ کردار و دۆکیۆمێنتەکان ئەم مادە دەستوورییە دەچەسپێنێت، کە مافی دەستراگەیشتن بەو دۆکیۆمێنتانەی کە لە دام و دەزگا گشتییەکاندا ھەڵدەگیراون ەستەبەر دەکات.

کرواتیا:

لە کرواتیا یاسای مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان ساڵی ٢٠٠٣ ھەموو دەسەڵاتە گشتییەکان دەگرێتەوە.

کۆماری چیک:

لە کۆماری چیک یاسای ژمارە ١٠٦/١٩٩٩ کە داوای دەستڕاگەیشتنی ئازادانە بۆ زانیارییەکان دەکات و دام و دەزگاکانی حکوومەت و دەسەڵاتە خۆ بەڕێوەبەرایەتییە ناوچەیییەکان و ئەو دامەزراوە گشتیانەی کە تەمویلی گشتی بەڕێوەدەبەن ھەروەھا ھەر دەزگایەکی تر لەلایەن یاساوە ڕێگەپێدراوبێت بۆ ئەوەی بەو بڕیارە یاساییانە بگات کە پەیوەندیدارن بە کەرتی گشتی دەکەونە ژێر باری ئەو یاسایە.

دانیمارک:

لە دانیمارک، یاسای دەستڕاگەیشتن بە فایلەکانی بەڕێوەبردنی گشتی لە ساڵی ١٩٨٥ بەسەر زۆرینەی دام و دەزگاکان جێبەجێدەبێت، و بەندێکی نائاسایی لە یاسایەکە وا دەکات ئەم یاسایە زۆرینەی دابینکەرانی کەرتی تایبەت و گشتی وزەش بگرێتەوە.

ئیکوادۆر:

لە ئیکوادۆر یاسای بەرچاوروونی و دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەوە ڕادەگەیەنێت کە مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان لەلایەن دەوڵەتەوە زامنکراوە.

ئیستۆنیا: لە ئیستۆنیا یاسای زانیارییە گشتییەکان https://web.archive.org/web/20091123013320/http://www.legaltext.ee/et/andmebaas/tekst.asp?loc=text&dok=X40095K2&keel=en&pg=1&ptyyp=RT&tyyp=X&query=public+information ھەموو زانیاری ھەڵگرەکان دەگرێتەوە کە ھەموو دەزگاکانی حکوومەت و حکوومەتی خۆجێیی و کەسە یاسایییەکان لە یاسای گشتی و کەسە یاسایییەکان لە یاسای تایبەت ئەگەر ھاتوو ئەرکە گشتییەکانیان بەجێدەگەیاند وەک (دابینکردنی تەندروستی، خوێندن، ەتد) دەگرێتەوە.

یەکێتی ئەورووپا:

ڕێنمایی ژمارە ١٠٤٩/٢٠٠١ ی پەرلەمانی ئەورووپی و ئەنجومەنی ٣٠ ی ئایاری ٢٠٠١ تایبەت بە دەستڕاگەیشتنی گشتی بە دۆکیۆمێنتەکانی پەرلەمانی ئەورووپی و ئەنجومەن و لیژنەکان مافی دەستڕاگەیشتن بە دۆکیۆمێنتەکانی ھەر یەک لەم سێ دامەزراوەیە دەبەخشێت بە ھەر ھاووڵاتییەکی ئەم یەکێتییە یان بە ھەر تاکەکەسێکی سروشتی یان یاسایی کە جێنشین بێت یان نووسینگەی تۆمارکراوی لە ھەریەک لە وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە ھەبێت. دۆکیومێنت بە مانایەکی بەرفراوان پێناسەکراوە و وا گریمانە دەکرێت کە ھەموو دۆکیومێنتێک بگرێتەوە، تەنانەت ئەگەر پۆلینیشکرابێت، ڕەنگە بکەوێتە ژێر باری مافی دەستپێڕاگەیشتن تەنھا لە حاڵەتێک دا نەبێت ئەگەر بکەوێتە خانەی یەکێک لە حاڵەتە جیاکراوەکان (استپناءات). ئەگەر داوای دەستڕاگەیشتن ڕەتکرایەوە ئەوا داواکار ڕێگەی پێدراوە کە داوایەکی تری دووپاتکەرەوە ئەنجامبداتەوە. دەکرێت سکاڵاکردنیش لە دژی ڕەتکردنەوەکە لە بەردەم لێکۆلەرەوەی یەکێتی ئەورووپا تایبەت بە سکاڵاکان ئەنجامبدرێت یان دەتواندرێت تێھەڵچوونەوەکە ببرێتە بەردەم دادگای سەرەتایی.

فینلەندا:

لە فینلەندا، یاسای کراوەیی دۆکیۆمێنتە گشتییەکانی ساڵی ١٩٥١ کرانەوەیی بۆ ھەموو تۆمار و دۆکییۆمێنتەکان داناوە کە لە بەردەستی بەرپرسانی دەوڵەت، شارەوانییەکان، و کۆمەڵە ئایینییە تۆمارکراوەکاندا ھەن. حاڵەتە ھەڵاوێردراوەکان لەم بنەما گشتییە تەنھا لە ڕێگەی یاساوە یان لە ڕێگەی بڕیارێکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە بەر چەند ھۆیەکی ئاماژەپێکرا و دیاریکراودا وەک ئاسایشی نیشتمانی دەتواندرێت جیابکرێنەوە. کراوەیی بۆ ڕەشنووسە واژوونەکراوەکانی دۆکیۆمێنتەکان ناکەونە ژێر باری یاساکەوە، بەڵام بۆ ڕەچاوکردن و بڕیاری لێپرسراوە گشتییەکان بەجێھێڵدراوە کە ئایا ئاشکرای بکەن یان نەْ. خاڵی لاوازی یاساکە تواندرا لاببرێت لەو کاتەی کە یاساکە لە ساڵی ١٩٩٠ ەکاندا چاویپێداخشێندرایەوە. یاسا ھەموارکراوەکە، یاسای کراوەیی چاڵاکییەکانی حکوومەت لە ساڵی ١٩٩٩، بە ھەمان شێوە پرەنسیپی کراوەیی فراوانترکرد بۆ ئەوەی ئەو دامەزراوانەش بگرێتەوە کە بە شێوەیەکی یاسایی ڕێگەیان پێدراوە ئەرکەکانی حکوومەت جێبەجێبکەن، وەک تەمویلکردنی مووچەی خانەنشینی و قازانجە گشتییەکان و لەژێر سایەی ئەم یاسایە ئەم پرەنسیپە دۆکیۆمێنتە کۆمپیوتەرییەکانیشی گرتەوە. لینکی دەرەکی: یاسای کراوەیی چاڵاکییەکانی حکوومەت، وەزارەتی دادی فینلەندی https://web.archive.org/web/20110524091945/http://www.om.fi/23963.htm

فەرەنسا:

لە فەرەنسا لێپرسینەوە لە فەرمانبەرە گشتییەکان مافێکی دەستوورییە، بەپێی ڕاگەیاندنی مافی مرۆڤ و مافی ھاووڵاتیان. یاسای چەسپێندراو لە فەرەنسا بریتییە لە (یاسای ژمارە ٧٨–٧٥٣ ی ١٧ تەممووز ١٩٧٨. لە بارەی ڕێوشوێنی جۆراوجۆر بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەرمانگە حکومییەکان و خەڵکی گشتی لەسەر ڕێکخستنی جۆراوجۆری خاوەن مۆرک و سروشتی کارگێڕی و کۆمەڵایەتی و دارایی) ئەم یاسایە وەک ڕێسایەکی گشتی ئەوەی داڕشتووە کە ھاووڵاتیان دەتوانن داوای وێنەی ھەر دۆکۆمێنتێکی کارگێڕی بکەن (لە شێوەی پەڕاو یان لەسەر شێوە ژمارەیی کۆمیوتەری یان لەسەر ھەر شێوەیەکی تر) و ئەم یاسایە دەسەڵاتێکی کارگێڕی سەربەخۆ دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی چاوەدێری پرۆسەکە بکات.

جۆرجیا:

لە جۆرجیا گەلەیاسای کارگێڕی گشتی یاسایەک لەسەر ئازادی زانیارییەکان لەخۆوە دەگرێت.

ئەلمانیا: لە ئەڵمانیا، حکوومەتی فیدرالی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا یاسای ئازادی زانیارییەکانی پەسەند کرد. شەش لە شازدە ویلایەت کە بریتیبوون لە بەندسلاندەر و نۆردرھێین – وێستفالن و شلیسویگ—ھۆڵستێین، ھامبۆرگ و برێمەن—ھەڵَسەن بە پەسەندکردنی یاسای ئازادی زانیارییەکانی تایبەت بە خۆیان. لینکی دەرەکی یاسایەک بۆ ڕێکخستنی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکانی حکوومەتی فیدرالی ئەڵمانیا (یاسای ئازادی زانیارییەکان – FOIA) http://www.informationsfreiheit.info.

ھەنگاریا: لە ھەنگاریا، یاسای پاراستنی زانیارییە تاکەکەسییەکان و دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە خاوەن بەرژەوەندییە گشتییەکان، مافی دەستڕاگەیشتن درێژە پێدەدات تاوەکو ھەموو ئەو زانیاریانە بگرێتەوە کە بەرژەوەندی گشتیان تێدایە، و زانیارییەکانیش وەک ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن دەزگایەکەوە پێشکەشدەکرێن کە وەزیفەیەکی حکومی بە ئەنجامدەگەیەنێت پێناسەکراون.

ەندستان: لە ەندستان یاسای مافی زانیارییەکان لەلایەن پەرلەمانی ەندستانەوە لە تەممووزی ٢٠٠٠ خرایە بەر چاو. ئەم یاسایە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دا ھێزی یاسایی و جێبەجێکردنی وەدەستھێنا. لەژێر ئەم یاسایەدا زانیارییەکان بوون بە مافێکی بنچینەیی ھاووڵاتیان؛ و ھەر لەژێر سایەی ئەو یاسایە پێویستە ھەموو دەزگاکانی حکوومەت یان ئەو دەزگایانەی کە لە ڕێگەی پارەبەخشینی حکوومەتەوە کاردەکەن کارمەندێکی زانیارییە گشتییەکان PIO دابمەزرێنێت. بەرپرسیارییەتی ئەم کارمەندانە PIO بریتییە لە دڵنیاکردنەوەی ئەوەی کە ئایا ئەو زانیارییەی داواکراوە ئاشکراکراوە بۆ داواکار لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ یان لە ماوەی ٤٨ سەعات لە حاڵەتێک ئەگەر ئەو زانیارییە پێویست بوو بۆ ژیانی یان ئازادی کەسێک. ئەو یاسایە سوودی لە یاسا پێشووترەکانی چەند ویلایەتێکی دیاریکراو وەرگرتووە (لە ناویشیاندا مەھاراسترا گۆوە، کارناتاکە، دێلەی، ەتد) کە ڕێگەیان بە مافی بەدەستھێنانی زانیارییەکان (ھەر یەک بە پلەی جیاواز) بۆ ھاووڵاتیان لە بارەی چاڵاکییەکانی ھەر دامەزراوەیەک لە حکوومەتی ویلایەتەکان داوە. ژمارەیەک لە ھەڵدانەوەی زانیارییە گرنگەکان بووە ھۆی ئاشکراکردنی گەندەڵی لە پرۆژە جۆراوجۆرەکانی حکوومەت وەک پارە پەیداکردنی ناڕەوا لە سیستەمەکانی دابەشکردنی گشتی (کۆگاکانی دابەشکردنی بەشە خۆراک)، فریاکەوتنی کارەساتەکان، بونیادنانی ڕێگاوبانەکانی دەرەوە، ەتد. یاساکە بۆ خۆی خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە بەرەوپێشچوونی ەندستان بەرەو کراوەیی و لێپرسراوییەتی زیاتر.

ھەرچۆنێک بێت یاساکە چەند خاڵێکی لاوازی دیاریکراوی تێدا ھەیە کە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنیدا دروست دەکەن. چەندین پرسیار لەسەر نەبوونی داواکاری خێرا و وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکان دروستبوون. نەبوونی کارمەندێکی PIO ناوەندی وادەکات کە زەحمەت بێت زۆر بە ھەستیاری کارمەندی PIO ی دروست دەستنیشان بکەیت بۆ ئەوەی کار لەسەر داواکارییەکان بکەت. لەبەر ئەوەی کارمەندی PIO فەرمانبەری دامەزراوەی حکوومەتە ڕەنگە ئەم کارمەندە بەرژەوەندییەکی یاسایی ھەبێت لە ئاشکراکردنی زانیارییە زیانبەخشەکان لە بارەی چاڵاکییەکانی دامەزراوەکەی خۆی، کەواتە ئەمەش دەبێتە ھۆی بە گژییەکداچوونی بەرژەوەندییەکان. لە ویلایەتی مەھاراسترا مەزەندەکراوە کە تەنھا لە ٣٠٪ ی داواکارییەکان لە ڕاستیدا دانیانپێدانراوە بەوەی کە دەکەونە ژێر باری ئەو یاسایەوە. یاساکە ھەروەھا خۆی لە ئاشکراکردنی ئەو زانیاریانە دادەماڵێت کە کاریگەریان بەسەر ئاسایشی نیشتمانی و بەرگری و پرسەکانی تر کە دەکەونە ناو چوارچێوەی خانەی بەرژەوەندی نیشتمانییەکانەوە. بۆ زانیاری زیاتر سەیری یاسای مافی زانیاری بەدەستھێنانی ەیندی بکە: https://web.archive.org/web/20060728014714/http://persmin.nic.in/RTI/WelcomeRTI.htm

ئیرلەندا: لە ئیرلەندایاسای ئازادی زانیارییەکان http://www.irishatatutebook.ie/1997_13.htm1[بەستەری مردوو] لە نیسانی ١٩٩٨ دا جێبەجێکرا. ئەم یاسایە بوو بەھۆی ڕوودانی گۆڕانێکی بەرچاو لە پەیوەندی نێوان ھاووڵاتیان و ڕۆژنامەنووسان و وەزارەتەکانی حکوومەت و دامەزراوە گشتییەکان. چەند پێوەندێکی زۆر کەم ھەیە لەسەر زانیارییەکان بۆ ئەوەی ئاشکرابکرێن. خەسڵەتێکی بەرچاو بریتییە لەو پێشگریمانەیەی کە ھەموو شتێک ئەگەر لە ڕێگەی یاساوە سنووردارنەکرابێت ئەوا دەتواندرێت بەدەستبھێنرێت و ئاشکرابێت. لەم ڕووەوە ئەم یاسایە یاسایەکی زیاتر لیبرالیانەترە لە یاسای شانشینی یەکگرتووی بەریتاینیا. ڕەنگە بڕیارەکانی دامەزراوە گشتییەکان تایبەت بە داواکارییەکانی بەدەستھێنانی زانیارییەکان لەلایەن کۆمیساری زانیارییەکانەوە چاویپێدابخشێندرێتەوە. یەکێک لە مشتومڕەکان کە بووەتە جێگای نیگەرانی ڕۆژنامەنووسان و مێژوونوسان ئەوەیە کە بە شێوەیەکی تەقلیدی وەزیرانی حکوومەت واژوو لەسەر ھەر پلانێکی سەرەکی یان دۆکیۆمێنتێک دەکەن و پەراوێزی لەسەر دەنووسن کە دەیبینن. ھەرچۆنێک بێت ئەم پیادەکردنە گرنگی خۆی لەدەستداوە بەھۆی ئەو کراوەیییە نوێیە. ئەم پەراوێز نووسین و واژووکردنەی دۆکیۆمێنتەکان ھەرچۆنێک بێت لە واری کرداریدا زۆربەی زانیاری ئەوە دەداتە دەستەوە «کە وەزیرەکە چی زانیوە» لەبارەی کێشەکە و چ جۆرە بۆچوونێکی لە بارەی پرسەکەوە نووسیوە. ھەروەھا فەرمانبەرانی مەدەنی و گشتی زیاتر نا فەرمی بوون، لە پاراستنی تۆمارە نووسراوەکانی ئەو کۆبوونەوانەی کە ئەگەری لێکەوتنەوەی مشتومڕی ھەیە و لە ئەنجامیشدا یاداشتی نووسراو وەڵاوەدەنێنhttp://www.unison.ie/irish_independence/stories.php3?ca=9&si=1583676&issue_id=13822[بەستەری مردوو] لەکاتێکدا ئەم زانیارییە زۆربەی جار ئاشکرا ناکرێت و ھەندێک کات تەنھا لەژێر فەرمانڕەوایی سی ساڵ، ڕاستییەکە ئەوەیە وەزیرەکانی حکوومەت ئێستا ھەڵناستن بە واژووکردن و پەراوێزکردنی دۆکیومێنتەکان کە ئەو پرسانە دروستبکات لەکاتێکدا حکوومەت کراوەیە و بەرپرسیارنییە لەبەرامبەر ئەوەی کە کێ ئەوەی ئەنجامداوە یان بینیویەتی یان چۆن پرۆسەی بڕیاردروستکردن کاری خۆی کردوە.

ئیسرائیل: لە ئیسرائیل، یاسای ئازادی زانیارییەکان ٥٧٥٨–١٩٩٨، پاڵپشتیکراو بە پەیڕەوەکانی ئازادی زانیارییەکان ٥٧٥٩–١٩٩٩کۆنترۆڵی ئازادی زانیارییەکان دەکات. ئەو دامەزراوانە دیاریدەکات کە دەکەونە ژێر ئەو یاسایە لە کۆمەڵێک جۆری بە لیستکراو، کە بەشێوەیەکی سەرەکی زۆرینەی دەزگا گشتییەکانی تێدایەو— دەرفەت بە حکوومەت دەدات کە لیستێک بە ناوی ھەموو ئەو دەزگایانە بڵاوبکاتەوە کە دەکەونە ژێر باری ئەو یاسایە، ھەرچۆنێک بێت ئەم لیستە وا پێناچێت کە بەشێوەیەکی ئاشکرا لەبەردەست بێت، ئەگەر لە ڕاستیدا ھەر دروستیشکرابێت. زۆر لە دەزگا گشتییەکان ناچار نین پەیڕەوەی یاسا بکەن، کە سنوور بۆ ئەگەرەکانی بەکارھێنانی لەلایەن ھاووڵاتیانەوە دادەنێت. ئێستا، ڕژێمی ئازادی زانیارییەکان لە ئیسرائیل شتێکی نا باوە بە جۆرێک کە تاکە دەوڵەتە تێیدا زانکۆ و کۆلێژە گشتییەکان ناکەونە ژێر باری ئەو یاسایە لەسەر بنەمای نیشتمانی؛ وەزارەتی داد ھەرچۆنێک بێت سەیری ئەوەی کردووە کە مەودای یاساکە فراوانتر بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەم جۆرە دامەزراوانەش بگرێتەوە.

جامایکا: لە جامایکا یاسای پەیوەندیدار بریتییە لە یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان ٢٠٠٢.

یابان: لە یابان، یاسای تایبەت بە دەستڕاگەیشتن بەو زانیاریانەی کە لەلایەن ئۆرگانە کارگێڕییەکانەوە پارێزراون" لە ساڵی ١٩٩٩ دا ڕاگەیاندرا و لە ساڵی ٢٠٠١ دا جێبەجێکرا. لە زۆر لە حکوومەتە خۆجێیییەکان، ئەم یاسایە پەیڕەوەکان ڕێکدەخات لە بارەی ئاشکراکردنی زانیارییەکان لە دوای نیوەی کۆتایی ھەشتاکانەوە.

سربیا و مۆنتینیگرۆ:

نەتەوەی سربیا و مۆنتینیگرۆ لە دوو کۆماری فیدرالی پێکدێت. لە کۆماری سربیا، یاسای تایبەت بە دەستڕاگەیشتنی ئازاد بەو زانیاریانەی کە گرنگی گشتیان ھەیە ئەم یاسایەش مافی دەستڕاگەیشتن بە دۆکیومێنتەکانی دەسەڵاتە گشتییەکان دەبەخشێت. یاسایەکی ھاوشێوە لە کۆماری مۆنتینیگرۆ پلە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ دا پاش پرۆسەیەکی چەندین ساڵە پەسەندکرا.

سلۆڤینیا: سلۆڤینیا ھەڵسا بە پەسەندکردنی یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە گشتییەکان http://www.dostopdoinformacij.si/index.php?id=253#236[بەستەری مردوو] لە ئازاری ٢٠٠٣ دا. ئەم یاسایە ئەو ڕێوشوێنانە ڕێکدەخات کە ھەڵدەستن بە دڵنیاکردنەوەی دەستڕاگەیشتنی ئازادانەی ھەموو کەسێک بەو زانیارییە گشتیانەی کە لەلایەن دامەزراوەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی خۆجێیی و دەزگا گشتییەکان و ئەو ئەو دەزگایانەی کە پارەی گشتیان بۆ تەرخانکراو و قەوارەکانی تری ڕەچاوکراو لە یاسای گشتی و کەسانی خاوەن دەسەڵاتی گشتی و بەڵیندەرانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان پارێزراون. ماڵپەڕی ئینتەرنێتی کۆمیسیاری زانیارییەکان:https://archive.today/20050308120743/http://www.accesstoinformation.si/

ئەفریقیای باشوور: ئەفریقیای باشوور یاسای بەھێزکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان لە ٢ ی شوباتی ٢٠٠٠ دا پەسەندکرد. ئەم یاسایە بە نیازی ئەوە دانراوە کە «ھێزی جێبەجێکردنی یاسایی بەو مافە دەستورییە بدات کە مافی دەستڕاگەیشتنی بە ھەر زانیارییەک کە لەلایەن دەوڵەتەوە پارێزراوە و یان ھەر زانیارییەک کە لەلایەن کەسێکی ترەوە پارێزراوبێت و پێویست بێت بۆ پیادەکردن یان پاراستنی ھەر مافێک پێویست بێت بدات» ؛مافی دەستڕتگەیشتن بە زانیارییە تایبەت و تاکەکەسییەکان بریتییە لە خەسڵەتێکی سەرنجڕاکێش، چونکە زۆرینەی یاساکانی ئازادی زانیارییەکان تەنھا دامەزراوە حکومییەکان دەگرنەوە خۆ.

سوید: لە سوید، یاسای بنچینەیی ساڵی ١٧٦٦ تایبەت بە ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی ئەوە بە جەماوەر دەدات دەستیان بە دۆکیومێنتە حکومییەکان بگات. بەم شێوەیە ئەمەش بریتییە بەشی بنچینەیی لە دەستووری سویدی و یەکەم یاسای ئازادی زانیارییەکانە بەو مانایە مۆدێرنە. لە سویدا ئەمە ناسراوە بە offentlighetsprincipen کە ماناکە بریتییە لە پرەنسیپی مافی دەستڕاگەیشتنی گشتی بە زانیارییەکان و لەو کاتەشەوە ئەمە پەیڕەو دەکرێت http://www.sweden.gov.se/sb/d/2184/a/15521 پرەنسیپی مافی دەستپێڕاگەیشتنی گشتی مانای ئەوەیە کە خەڵکی گشتی و میدیا گشتییەکانی وەک ڕۆژنام و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنپێویستە زامنبکرێن بە تێڕوانینیچکی نا ڕێگرانە لەلایەن ئەو چالاکیانەی کە حکوومەت و دەسەلاتە خۆجێیییەکان ئەنجامیدەدەن.

تایلەند: لە تایلەند، یاسای پەیوەندیدار بەو بابەتە بریتییە لە بریتییە لە یاسای زانیارییە فەرمییەکان ساڵی ١٩٩٧.

ترینیداد و تۆباگۆ: لە ترینیداد و تۆباگۆ، یاسای پەیوەندیدار بریتییە لە یاسای ئازادی زانیارییەکان ساڵی ١٩٩٩.

پاکستان: سەرۆک پەروێز موشەڕەف فەرمانی ئازادی زانیارییەکانی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٢ دا ڕاگەیاند. ئەم یاسایە ڕێگە بە ھەر ھاووڵاتییەک دەدات بتوانێت ئەو زانیاریانە بەدەستبھێنێت کە لە تۆمارە گشتییەکاندا ھاتوون و لەلایەن دامەزراوە گشتییەکانی حکوومەتی فیدرالی پارێزراون لە ناویشیاندا وەزارەت و بەش و دەستە و ئەنجومەن و دادگاکان. ئەم یاسایە بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی کە لەلایەن حکوومەتەوە خاوەندارییەتی دەکرێن و حکوومەتە ھەرێمییەکانیش جێبەجێناکرێت. لە یاسایەکەشدا ھاتووە کە ئەو دامەزراوانە دەبێت لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا وەڵامی داواکارییەکانی بەدەستھێنانی زانیاری بکەن.

تورکیا: «یاسای تورکی بۆ مافی بەدەستھێنانی زانیارییەکان» (یاسای ژمارە:٤٩٨٢) لە ٢٤ ی نیسانی ٢٠٠٤ کاری پێکرا.

پاراگوای: لە پاراگوای، یاسا «زانیاری نووسراو» دەپارێزێت ئەمەش مانای وایە کە ھەر ھاووڵاتییەک مافی ئەوەی ھەیە کە کۆپییەک لەو زانیاریانەی کە پیوەندیدارە بەخۆیەوە لە فەرمانگە گشتی و تایبەتەکان داوابکات، و داوای لەناوبردنی ئەو زانیارییەش بکات ئەگەر دەرکەوت کە دروست و تەواو نەبوو. ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن بەرھەڵستکارەکانەوە بەکارھێنراوە دوای دیکتاتۆر Pdt.Stroessner long (١٩٥٤–١٩٨٩) بۆ ئەوەی زانیارییەکان لەبارەی خۆیانەوە بدۆزنەوە. لە ساڵی ٢٠٠٥، ھەوڵدرا بۆ شەفافییەت لەبارەی کڕیارییەکانی حکوومەت لە ڕێگەی سیستەمێکەوە بۆ بڵاوکردنەوەی داواکاری کڕینەکان و دەرئەنجامەکان.

بەریتانیا: یاسای ئازادی زانیارییەکان ٢٠٠٠ (٢٠٠٠ c. ٣٦) بریتەی لە جێبەجێکردنی یاسا سەرەکی ئازادی زانیایرییەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی بێجگە لە دەزگاکانی سکۆتلەند کە یاسای ئازادی زانیارییەکان (سکۆتلەند) ٢٠٠٣ دەیانگرێتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاسای ئازادی لە ٤ ی تموز ١٩٦٦ لەلایەن سەرۆک لیندن ب. جۆنسن واژووکرا و ھێزی یاسایی پێدرا و لە ساڵی دواتر خرایە کارەوە. ھەموارکردنی یاسای ئازادی زانیارییە ئەلیکترۆنییەکان لەلایەن سرۆک بیل کلنتۆن لە ٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ دا واژووکرا. ئەم یاسایە تەنھا بەسەر دەزگا فیدرالییەکان جێبەجێدەبێت. ھەرچۆنێک بێت، ھەموو ویلایەتەکان، و ھەروەھا ناوچەی (مقاگعە) کۆلۆمبیا و ھەندێک لە ھەرێمەکانیش، ڕێنمایی ھاوشێوەیان دەرکردووە کە لە ڕێگەیەوە داوای ئاشکراکردنی زانیارییە پێویستەکان لەلایەن دەزگاکانی ویلایەتەکان و حکوومەتە خۆجێیییەکان، ھەرچەندە ھەندێک ھەندێکیان زیاتر فراوانترن لەوانی تر. زۆر کەس ئەمە دەبەستنەوە بە سیستەمی کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەمان بۆ ئەوەی ئاشکرابێت لەبەردەم ھەمووان.

زیمبابوێ: لە زیمبابۆی یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان و پاراستنی تایبەتمەندییەکان لەلایەن سەرۆک مۆگابی لە شوباتی ٢٠٠٢ دا واژووکرا.

ئەو وڵاتانەی کە یاسای ھەڵپەسەردراویان ھەیە لەبارەی ئازادی زانیارییەکان: - لە ئەرجەنتین، یاسای نیشتمانی بۆ ئازادی زانیارییەکان بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، ھەرچەندە ھەندێک ھەرێمی تاکلایەنە لەسەر ئاستی ناوچەیی یاسای لەو جۆرەیان ھەیە. - ئەرمینیا یاسایەکی لەبارەی ئازادی زانیارییەکان لە ساڵی ٢٠٠٣ دا پەسەندکرد بەڵام تا ساڵی ٢٠٠٤ ھێشتا نەخرابووە کار لەبەر ھەڵپەسێردراوی پلانەکانی حکوومەت بۆ گۆِینی ئەو یاسایە. - لە ئازەر باینجان، دەقێکی دەستووری ھەیە بۆ ئازادی زانیارییەکان، بەڵام ەیچ یاسایەکی کارا نییە کە ئەو دەقە جێبەجێبکات. - لە بۆستوانا، تا ساڵی ٢٠٠٣، ئەمە لە حکوومەتەوە وەرگیراوە کە وتوویەتی " بوونی یاسای ئازادی زانیارییەکان ئەولەوییەت نییە بۆ ئەو وەزارەت نوێیە، بەلام ھەندێک چاڵاکی وەک کۆکردنەوەی زانیارییەکان و پێشینە ڕەشنووسی پلاندانان بۆ ئەو یاسایە دەست پێ دەکات. http://www.newsafrica.orglnewsfromafrica/articles/art_1558htm1[بەستەری مردوو] - لە فیجی، دەستوور مافێکی گشتی فراوان بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان دابیندەکات، بەڵام یاسای جێبەجێکار بۆ ئەم دەقە دەستوورییە دەرنەکراوە. ڕەشنووسی یاسای ئازادی زانیارییەکان ئاڵوگۆڕی پێکرا لە یاڵی ٢٠٠٠ بەڵام بەھۆی تەنگژەی سیاسییەوە فەرامۆشکرا. حکوومەتیش ھێشتا کاری لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسێکی تر نەکردووە. - لە غانا، ڕەشنووسی یاسای ئازادی زانیارییەکان دووبارە پێشکەش بە کابینەی حکوومەت کرایەوە لە ٢٠٠٥. - لە ئەندەنوسیا، ماڵی نوێنەران ھەڵسا بە ئامادەکردن و پێشکەشکردن ڕەشنووسی یاسای ئازادی زانیارییەکان لە ساڵی ٢٠٠٤ دا. بەڵام تا ساڵی ٢٠٠٥ بە ھەڵپەسێردراوی مایەوە، و حکوومەتیش ەیچی لەبارەیەوە ئەنجامنەداوە. - لە ئوردن، وا دیارە لوێدا ڕەشنووسێکی یاسایی ھەبێت لە بارەی زامنکردنی مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان. - لە کینیا، ڕەشنووسی یاسای زانیارییەکان ٢٠٠٥ ھەتا ئێستا بە ھەڵپیسێردراوی ماوەتەوە. - لە لیسۆپو، دەستڕاگەیشتن و دەستکەوتنی زانیارییەکان لەبەردەمی پەرلەمان بوو لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٤، بەڵام حاڵەتی ئێستای یاسایەکە چۆنە. - لە ماڵدیڤیا، ئێستا ەیچ یاسایەکی ئازادی زانیارییەکان نییە. لە ساڵی ٢٠٠٤، حکوومەت ڕایگەیاند ڕەشنووسێک چاوەڕواندەکرێت کە پەسەندبکرێت لەو ساڵەدا، بەڵام ھێشتا ئەمە ڕووینەداوە. - لە مۆزەنبیق، حکوومەت ھەڵسا بە دانانی ڕەشنووسی یاسایەکی ئازادی زانیارییەکان لە ئابی ٢٠٠٥. چاوەڕواندەکرێت کە ھێزی یاسایی لەماوەی دووساڵی دواتردا وەربگرێت. - لە ناورو، یاسای ئازادی زانیارییەکان ٢٠٠٤ بەر لەو ساڵە خراوەتە بەردەم پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە. کاری زیاتر لەسەر ئەم یاسایە ئێستا ڕاوەستێندراوە، بەھۆی ھەڵپەسێردراوی چاوخشاندنەوە بە دەستووری ئەو وڵاتە. - لە نایجیریا، ڕەشنووسی یاسای ئازادی زانیارییەکان لەبەردەم پەرلەمان بوو لە حوزەیرانی ٢٠٠دا؛ و ئەوکات پێشبینی ئەوەدەکرا کە زیاتر پەسەندبکرێت. - لە سریلانکا، ڕەشنووسی ٢٠٠٤ ی یاسای ئازادی زانیارییەکان لەلایەن ھەردوو پارتە سەرەکییەکەوە پشتڕاستکراوەتەوە تاوەکو کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ پەسەندنەکراوە. - لە ئۆگەندادا، ئێستا یاسایەکی ئازادی زانیارییەکان بوونی نییە. دەستووری ١٩٩٥ مافێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان دەبەخشێت، بەڵام ئەوە پێویستی بە پەرلەمان ھەیە بۆ دەرکردنی یاساکان بۆ مەبەستی ڕێکخستنی ئەو مافە دەستوورییە. ئەم یاسایەنەش تا ئێستا دەرنەکراون ھەرچەندە ڕەشنووسێک خراوەتە بەردەم پەرلەمان لە ساڵی ٢٠٠٤ دا.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری