یاری گەورە بە ئینگلیزی (Big Game) فیلمێکی ٢٠١٤ی فینلەندی ئاکشن - سەرکێشییە دەرھێنراوە لەلایەن جالماری ھێلاندەر، چیرۆکەکەی لە کتێبێکەوە وەرگیراوە کە ھەمان ناوی ھەیە. فیلمەکە لە بەشداری ساموێل جاکسۆن، ئۆنی تۆمێلا، ڤیکتۆر گاربەر، تێد لیڤین، جیم بڕۆدبێنت و ڕای ستێڤنسەن. تێچوونی فیلمەکە ٩ میلیۆن دۆلارە بەمەش بۆتە بەتێچووترین فیلم کە لە فینلاند دروستکرابێت.

Big Game
یاری گەورە
دەرھێنەرجاڵماڕی ھێلماندەر
نووسینجاڵماڕی ھێلماندەر
پێتری جۆکیرانتا
کاستساموێل جاکسۆن
ئۆنی تۆمێلا
ڤیکتۆر گاربەر
مۆسیقاجیوری سیپا
مێسکا سیپا
وێنەگری سینەماییمیکا ئۆراسما
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠ی ئازاری ٢٠١٥فینلاند
ماوەی فیلم٩٠ خولەک
وڵاتفینلاند
ئەڵمانیا
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا
زمانئینگلیزی
فینلاندی
تێچوون٩ میلیۆن دۆلاری ئەمەریکی
داھات٤٫٦ میلیۆن دۆلاری ئەمەریکی

چیڕۆکی فیلم دەستکاری

فیلمەکە باس لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات کە لە کاتی گەشتێکیدا بۆ ھێڵسینکی پایتەختی فینلاند فڕۆکەکەی لەلایەن تیرۆرستەکانەوە دەخرێتە خوارەوە لە دارستانێک لە نزیک شارۆچکەیەکی بچووک، وە تاکە کەسیش کە یارمەتی بدات کوڕێکی ١٣ ساڵانە بە ناوی (ئۆسکاری) کە بەپێی داب و نەریتی شارۆچکەکەیان ھاتۆتە دارستانەکە بۆ ڕاوکردنی ئاسک. لەو کاتەشدا چاوی بە سەرۆک دەکەوێت و دەیەوێت یارمەتی بدات، بەڵام تیرۆرستەکان واز ناھێنن و بەدوای سەرۆک دادێن بۆیە ئەو کوڕەش تێوەدەگلێ و دەبێ ھەردووکیان یارمەتی یەکتر بدەن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێ. ھەر لەو کاتانەشدا دەردەکەوێ کە پاسەوانە تایبەتیەکەی سەرۆک و جێگری سەرۆکیش خیانەتیان کردووە و بەیەکەوە ئەو پلانەیان داناوە بۆ کوشتنی سەرۆک.

دەرچوونی فیلم دەستکاری

فیلمەکە لە فینلاند لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٥ لە فینلاند کەوتە سینەماکان، لە ٢٦ی نیسان ١٬١٦٢٬٣٧٣ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە. لە کۆتاییدا و لە ١٧ی ئایار داھاتەکەی گەیشتە ٤٬٥٨٩٬٠١٥ میلیۆن دۆلار.

ئەکتەرەکان و ڕۆلەکانیان دەستکاری

  • ساموێل جاکسۆن لە ڕۆلی ویڵیام ئالان مۆر سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
  • ئۆنی تۆمێلا لە ڕۆلی ئۆسکاری ئەو کەسەی یارمەتی سەرۆک دەدات و ڕزگاری دەکات.
  • ڤیکتۆر گاربەر لە ڕۆلی جێگری سەرۆک.
  • ڕای ستێڤنسەن لە ڕۆلی مۆریس، پاسەوانی تایبەتی سەرۆک.
  • مەھمەت کورتولوش لە ڕۆلی ھازار، ئەو تیرۆرستەی کە ھێرش دەکاتە سەر سەرۆک و بریکاری CIAـەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری