یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٢


یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ یارییەکی تۆپی پێ بوو کە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١١ لە نێوان یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن و یانەی تۆپی پێی چێڵسی، لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا، میونشن بەڕێوەچوو، بۆ دیاریکردنی براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا وەرزی ٢٠١١–٢٠١٢. بایرن نۆیەمین یاری خۆی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا ئەنجامدا، چوار بردنەوە و چوار دۆڕانی هەبوو، دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٠ دۆڕا. چێڵسی لە دووەم یاری کۆتاییدا بەشداری یارییەکەی دەکرد، یەکەم یاری کۆتایی لە ساڵی ٢٠٠٨ دۆڕاندبوو. کاتی ئاساییی و زیادکراو بە گۆلێک بۆ هەردوو لا یەکسان بوون، پاشان چێلسی لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٤-٣ یارییەکەی بردەوە.[١][٢]

یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٢
بەشێکە لەخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١١-٢٠١٢
ناسناوFinale dahoam
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئەڵمانیا
جێیاریگای ئەلیانز ئەرینا
لە پێشیاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١١
لە دواییاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣
کاتی ڕوودان١٩ی ئایاری ٢٠١٢
ڕێکخەریەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی چێڵسی، یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن
براوەیانەی تۆپی پێی چێڵسی
ناوبژیوانPedro Proença


سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ODonnell، Wes. «UEFA Champions League Final 2012: Live Stream, Start Time and More». Bleacher Report (بە ئینگلیزی). لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Smyth، Rob (2012-05-19). «Champions League final: Bayern Munich v Chelsea – as it happened | Rob Smyth». the Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2023-06-05 ھێنراوە.

بەستەری دەرەکی

دەستکاری