یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢

یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ کە زیاتر بە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٢ ناسراوترە، یاری ژمارە ٣١ی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ یە و ڕۆژی ١ی تەممووزی ٢٠١٢ و ئۆڵۆمپیی کیێڤی پایتەختی ئوکراینای بۆ دیاریکرا. تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان؛ و یەکەم ھەڵبژاردە بوو کەتوانی دوو نازناوی یۆرۆی یەک لەدوای یەک بەدەست بھێنێت دوای بردنەوی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ١–٠ لە یۆرۆی ٢٠٠٨ و بردنەوەی لە ئیتاڵیا بەئەنجامێکی چاوەڕوانکراو ٤–٠ لە یۆرۆی ٢٠١٢. یەکەم ھەڵمژاردە بوو کەتوانی سێ نازناوی یەک لەدوای یەک بباتەوە کە یۆرۆی ٢٠٠٨ و جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ و یۆرۆی ٢٠١٢ن. بەم بردنەوەیە ئیسپانیا بەشداریکردنی لە جامی کیشوەرەکان ٢٠١٢ی بەرازیل مسۆگەرکرد.[١]

ڕووبەڕووبوونەوەکانی پێشووی ئیسپانیا و ئیتاڵیا

دەستکاری

پێش ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە ٣٠ جار بەیەکگەیشتوون و تێیدا ئیتاڵیا ١٠ جار و ئیسپانیا ٨ جار براوە بووە و ١٢ جاریش بەرامبەربوون

بەرەو یاری کۆیایی

دەستکاری
ئیسپانیا قۆناغ ئیتاڵیا
بەرامبەر ئەنجام قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئەنجام
  ئیتاڵیا ١–١ یاری یەکەم   ئیسپانیا ١–١
  Republic of Ireland ٤–٠ یاری دووەم   کرواتیا ١–١
  کرواتیا ١–٠ یاری سێیەم   Republic of Ireland ٢–٠
ھەڵبژاردە خ ج. گ گ. ل گ. ک یاری دۆ بە بر
  ئیسپانیا ٧ ١ ٦ ٠ ١ ٢ ٣
  ئیتاڵیا ٥ ٢ ٤ ٠ ٢ ١ ٣
  کرواتیا ٤ ٣ ٤ ١ ١ ١ ٣
  Republic of Ireland ٠ ٩ ١ ٣ ٠ ٠ ٣
ڕیزبەندی کۆتایی
ھەڵبژاردە خ ج. گ گ. ل گ. ک یاری دۆ بە بر
  ئیسپانیا ٧ ١ ٦ ٠ ١ ٢ ٣
  ئیتاڵیا ٥ ٢ ٤ ٠ ٢ ١ ٣
  کرواتیا ٤ ٣ ٤ ١ ١ ١ ٣
  Republic of Ireland ٠ ٩ ١ ٣ ٠ ٠ ٣
بەرامبەر ئەنجام قۆناغی دەرچوون لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ بەرامبەر ئەنجام
  فەڕەنسا ٢–٠ چارەگی کۆتایی   ئینگلتەرا ٠–٠ ک. ز (٤–٢ سزا.)
  پورتوگال ٠–٠ ک. ز (٤–٢ سزا.) نیوەی کۆتایی   ئەڵمانیا ٢–١

پێش یاریکردن

دەستکاری

یاریگا

دەستکاری

دوای بینی یاریگای ئۆڵۆمپی شاری کیێڤی پایتەختی ئوکراینا لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ وەکو یاریگای دوا یاری پاڵەوانییەتییەکە دیاریکرا و گەورەترین یاریگای نێو ٨ یاریگاکەی پاڵەوانییەتییەکەیە.

تۆپی یاری

دەستکاری

تۆپی یاری بریتییە لەتۆپی ئەدیداس تانگۆ ١٢ یە کە تۆپی فەرمی پاڵەوانییەتییەکەیە.

ناوبژیوان

دەستکاری
  • ناوبژیوان: پێدرۆ پرۆینکا (پورتوگال).
  • یاریدەرانی ناوبژیوان: بێرتینۆ میراندا، ڕیکاردۆ سانتۆس (پورتوگال).
  • یاریدەرانی ناوبژیوانی زیادکراو: جۆرجی سۆزا، دوارتی گۆمێس (پورتوگال).
  • ناوبژیوانی چوارەم: جونەیت شاکر (تورکیا).
  • ناوبژیوانی زیادکراو: بەھادین دوڕان (تورکیا).

ئاھەنگی داخستن

دەستکاری

پێش دەستپێکردنی یاری کۆتایی لە نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیا ئاھەنگی داخستنی پاڵەوانییەتی یۆرۆی ٢٠١٢ دەستی پێکرا و تێیدا ٦٠٠ سەماکەر بەشداربوون و تێیدا ڕاپەری ئەڵمانیا ئۆشیانا بەوتنی مارشی فەرمی یۆرۆی ٢٠١٢ بەشداری کرد.

ڕووماڵکردنی یاری کۆتایی

دەستکاری

لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا جەزیرەی وەرزشی و لە شانشینی یەکگرتوودا بی بی سی و ئای تی ڤی و لە ئەمریکا ئی ئێس پی ئێن و لە کەنەدا تی ئێس ئێن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی یاری کۆتاییان کرد.

یاری کۆتایی

دەستکاری
١ی تەممووزی ٢٠١٢ (2012-07-01)
٢١:٤٥ (کوردستان)
یاری کۆتایی
ئیسپانیا   ٤–٠   ئیتاڵیا
یاریگای ئۆڵۆمپی، کیێڤ، ئوکراینا
ئامادەبووان: ٦٣٫١٧٠
ناوبژیوان: پێدرۆ پرۆینکا، پورتوگال


لە یاریگای ئۆڵۆمپیی شاری کیێڤی بایتەختی ئوکراینا و بەناوبژیوانی پێدرۆ پرۆینکای پورتوگالی لەکاتژمێر ٢١:٤٥ بەکاتی کوردستان یاری کۆتایی لەنێوان ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستی پێکرد. لە ھێرشێکی ئیسپانیادا لەخولەکی ١٤ داڤید سیلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و لە خولەکی ٤١ جۆردی ئەلبا دووەم گۆڵی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و گێمی یەکەمی بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتایی ھات.
بەدەستپێکردنی گێمی ڕاھێنەران ھەڵبژاردەی ئیسپانیا زیاتر ھێرشی کرد و دوای ئەنجامدانی ھەر سێ گۆڕانکارییەکی ئیتاڵیا و گۆڕینی ڕیکاردۆ مۆنتۆلیڤۆ و دانانی تیاگۆ مۆتا لەجێگای، بەڵام پاش ٥ خولەک یاریکردنی مۆتا تووشی پێکان ھات یاریگای بەجێھێشت و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە خولەکی ٦٢ بەدواوە بە ١٠ یاریزان یاری دەکرد. لەدوای ٩ خولەک لەھاتنەنێو یاریگا و لە ٨٤مین خولەکی یاریدا فێرناندۆ تۆرێس گۆڵی سێیەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و بەدەستھێنانی نازناوەکەی مسۆگەر کرد بۆ ھەڵبژاردەکەی. لەدوای تەنھا خولەکێک لەھاتنەنێو یاریگاوەلە ڕێگەی تۆرێسەوە خوان ماتا لەخولەکی ٨٨ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و ئیسپانیای لەبەدەستھێنانی جامەکە دڵنیاکردەوە.

پێکھاتە و شێوازی یاریکردن

دەستکاری
 
 
 
 
 
 
 
 
 
ئیسپانیا
 
 
 
 
 
 
 
ئیتاڵیا
گۆڵچی ١ ئیکەر کاسیاس (کاپتن)
بەرگریکاری ڕاست ١٧ ئالڤارۆ ئەربیلوا
بەرگریکاری ناوەند ٣ جیراد پیکی   ٢٥'
بەرگریکاری ناوەند ١٥ سێرجیۆ ڕامۆس
بەرگریکاری چەپ ١٨ جۆردی ئالبا
ناوەڕاست ٨ چاڤی ھێرناندێز
ناوەڕاست ١٦ سێرجیۆ بوسکێتس
ناوەڕاست ١٤ شابی ئالۆنسۆ
ھێرشبەری ناوەڕاست ١٠ سیسک فابریگاس داڕێژە:ھا. دەرەوە
لای ڕاست ٢١ داڤید سیلڤا داڕێژە:ھا. دەرەوە
لای چەپ ٦ ئەندرێس ئینێستا داڕێژە:ھا. دەرەوە
یەدەگەکان:
ھێرشبەر ٧ پیدرۆ داڕێژە:چ. ژوورەوە
ھێرشبەر ٩ فێرناندۆ تۆرێس داڕێژە:چ. ژوورەوە
ناوەڕاست ١٣ خوان ماتا داڕێژە:چ. ژوورەوە
ڕاھێنەر:
ڤیسنیتی دیل بۆسکی
 
گۆڵچی ١ جایلویجی بوفۆن (کاپتن)
بەرگریکار ڕاست ٧ ئیگنازیۆ ئەباتی
بەرگریکاری ناوەڕاست ١٥ ئەندریا بارزالی   ٤٥'
بەرگریکاری ناوەڕاست ١٩ لیۆناردۆ بۆنوچی
بەرگریکاری چەب ٣ جیۆرجیۆ کێلینی داڕێژە:ھا. دەرەوە
ناوەڕاستی بەرگریکار ٢١ ئەندریا پێرلۆ
لای ڕاست ٨ کلاودیۆ مارکیزیۆ
ھێرشبەری ناوەڕاست ١٨ ڕیکاردۆ مۆنتۆلیڤۆ داڕێژە:ھا. دەرەوە
لای چەپ ١٦ دانێلی دی ڕۆسی
ناوەڕاست ٩ ماریۆ بالۆتیلی
ناوەڕاست ١٠ ئەنتۆنیۆ کاسانۆ داڕێژە:ھا. دەرەوە
یەدەگەکان:
بەرگریکار ٦ فێدیریکۆ بالزاریتی داڕێژە:چ. ژوورەوە
ھێرشبەر ١١ ئەنتۆنیۆ دی ناتالی داڕێژە:چ. ژوورەوە
ناوەڕاست ٥ تیاگۆ مۆتا داڕێژە:چ. ژوورەوە   62'
ڕاھێنەر:
چیزاری پراندێلی

باشترین یاریزان

دەستکاری
  • ئەندرێس ئینێستا (ئیسپانیا).

ئامارەکان

دەستکاری
زانیاری ئیسپانیا ئیتاڵیا
گۆڵی تۆمارکراو ٤ ٠
کۆی تۆپەھاوێژراوەکان ١٤ ١١
تۆپەھاوێژراوە کاریگەرەکان ٩ ٦
کۆنترۆڵکردنی تۆپ ٥٢٪ ٤٨٪
لێدانی گۆشە ٣ ٣
ھەڵەی گیراو ١٧ ١٠
دزەکردن ٣ ٣
ئاگادارکردنەوەکان ١ ١
دەرکردن ٠ ٠

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «UEFA Euro 2012 final»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2024-08-28، لە 2024-12-25 ھێنراوە