یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٨


یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٨ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٦٧-١٩٦٨ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە سێزدەهەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.[١] لەڕۆژی ٢٩ی ئایاری ١٩٦٨ لە یاریگای وێمبلی شاری لەندەنی ئینگلتەرا، لەنێوان یانەی یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد و بەنفیکا لە جەماوەرێکی ٩٢ هەزار و ٢٢٥ کەسیدا؛ جگە لەوەش، بە مەزەندەکردنی ٢٥٠ ملیۆن کەس بینەری تەلەفزیۆنی ئەوروپی ئەنجامدرا. [٢] ناوبژیوانەکە کۆنسێتۆ لۆ بێلۆی ئیتاڵی بوو . ئەوە پێنجەمین یاریی کۆتاییی جامی ئەوروپا بوو بۆ بەنفیکا کە دووجار نازناوەکەی بەدەستهێنابوو لە کاتێکدا ئەمە یەکەمجار بوو کە یانەی مانچستەر یونایتد بگاتە ئەم قۆناغە.هەردوو یانە لە گێمی یەکەمدا بەبێ گۆڵ یاریییەکەیان تەواوکرد، بە لێدانی سەری بۆبی چارڵتۆن پێشکەوتنی بەدەستهێنا لە خولەکی هەشتی گێمی دووەمدا بەڵام جەیمی گراسا لە خولەکی ٧٩دا گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆیانەی بەنفیکا تۆمارکرد و یارییەکە چووە کاتی زۆرکراو . پاشان مانچستەر یونایتد لە ماوەی زیادکراودا لە ماوەی حەوت خولەکدا سێ گۆڵی تۆمارکرد، مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی ٤-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە یەکەم یانەی ئینگلیزی ببێتە ھەڵگری نازناوی جامی ئەورووپا.[٣]بردنەوەی یونایتد بەو مانایە بوو کە بووە یەکەم هەڵبژاردەی ئینگلیزی کە جامی ئەوروپا بباتەوە، دوای ئەوەی سێڵتیکی سکۆتلەندا بوو بە یەکەم هەڵبژاردەی بەریتانی کە ئەو نازناوەی بەدەستهێنا. [٤] هەردوو یانەی بەنفیکا و مانچستەر یونایتد لە ساڵانی ١٩٦٨-١٩٦٩ جارێکی دیکە لە جامی ئەوروپادا ڕکابەرییان کرد : بەنفیکا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لەلایەن ئەیاکسەوە کرایە دەرەوە، [٥] لە کاتێکدا مانچستەر یونایتد گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، لەوێ لەلایەن ئەی سی میلانەوە کرایە دەرەوە.

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٨
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٦٧-١٩٦٨
ناو بە زمانی فەرمی1968 European Cup Final
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتپورتوگال
جێWembley Stadium
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٧
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٩
کاتی ڕوودان٢٩ی ئایاری ١٩٦٨
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتد، بەنفیکا
براوەیانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتد
ناوبژیوانConcetto Lo Bello



سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "1968 European Cup final was sweetest of victories for Matt Busby". www.manutd.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-26.
  2. ^ Ecclestone, Jake (30 May 1968). "Manchester United make history". The Times. No. 57264. p. 1 – via Gale.
  3. ^ "Article clipped from The Guardian". The Guardian. 1968-05-30. p. 19. Retrieved 2023-12-26.
  4. ^ "1968: Manchester Utd win European Cup". BBC: On This Day. 29 May 1968. Retrieved 17 March 2020.
  5. ^ "Ajax v Benfica background". UEFA. 16 October 2018. Retrieved 12 May 2020.

بەستەری دەرەکی دەستکاری