ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد (بە پورتوگالی: Seleção nacional de futebol de Cabo Verde; لەلایەن فیفاوە بە کەیپڤەرد ناسراوە[١]) نوێنەرایەتی کەیپڤەرد دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی پیاوان، و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەیپڤەردەوە سەرپەرشتی دەکرێت.[٢] ھەرگیز ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات، بەڵام سەرکەوتنی بۆ چوار پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەدەستھێناوە، لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ و ٢٠٢١ و ٢٠٢٣ .کەیپڤەرد لە ساڵی ١٩٧٥ لە پورتوگال سەربەخۆ بوو. یەکەم یاری نێودەوڵەتی ھەڵبژاردەکە لە ٢٩ی ئایاری ١٩٧٨ بوو بەرامبەر ھەڵبژاردەی گینێ بوو کە بە ئەنجامی ١–٠ یارییەکەی دۆڕاند.[٣] یەکێتی تۆپی کەیپڤەرد لە ساڵی ١٩٨٢ دامەزراو، و لە ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی بە فیفاوە کردووە[٤] بۆ یەکەمجار لە پاڵەوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ بەشداری کرد کە تێیدا لە قۆناغی یەکەمدا دوای یەکسانبوون و یەک دۆڕان بەرامبەر جەزائیر لە پاڵەوتنەکە دورخرایەوە.[٥]

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەیپڤەرد
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢
وڵاتی وەرزشکەیپڤەرد
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتکەیپڤەرد
یاریگاEstádio Pelé
خاوەنFederação Caboverdiana de Futebol
وێبگە
کۆدی وڵات لە فیفاCPV

نازناوەکان دەستکاری

  • جامی ئەمیلکار کابرال :[٦]
    • پاڵەوانەکان: ٢٠٠٠
    • پلەی دووەم: ٢٠٠٧
    • پلەی سێیەم: ساڵی ١٩٩٥
  • یارییەکانی لوسۆفۆن[٧]
    • میدالیای زێڕ: ساڵی ٢٠٠٩
    • میدالیای برۆنزی: ساڵی ٢٠٠٦


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Cabo Verde". FIFA. Retrieved 4 August 2023.
  2. ^ "Cape Verde - Club profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-17.
  3. ^ Courtney, Barry (5 June 2006). "Cape Verde Islands – List of International matches". RSSSF. Archived from the original on 10 August 2022. Retrieved 27 June 2010.
  4. ^ "Cape Verde Islands". FIFA.com. Archived from the original on 3 June 2007. Retrieved 27 June 2010.
  5. ^ "Cape Verde Islands: Profile". FIFA. Archived from the original on 11 April 2008. Retrieved 27 June 2010.
  6. ^ "Africa - Tournoi de la zone 2". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-28.
  7. ^ "Football at the Lusofonia Games". iiab.me. Retrieved 2023-12-28.